پێکهاتەکانی کۆمەڵگای مەدەنی

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-04-20-02:55:00 - کۆدی بابەت: 4667
پێکهاتەکانی کۆمەڵگای مەدەنی

ناوه‌ڕۆك

چەمکی کۆمەڵگای مەدەنی

دەکرێت کۆمەڵگای مەدەنی بەوە پێناسە بکرێت کە زنجیرەیەکی پێکداچووی کۆمەڵگەکا مرۆڤایەتی و کیانەکانە کە نێوانیان بە کۆمەڵە پەیوەندی و بەندی کۆمەڵایەتی جۆراوجۆر بەستراوەتەوە، کە دەکەوێتە خاڵی جیاکەرەوەوە لە نێوان تاکەکانی کۆمەڵگە و ئەو دەوڵەتەی کە لەخۆی دەگرێت، هەبوونی کۆمەڵگەیەکی مەدەنی بە یەکێک لە گرنگترین مەرجەکانی بەدیهێنانی دیموکراسی دادەنرێت لەسەر ئاستی وڵاتان، کۆمەڵگا مەدەنییەکانیش جیاواز دەبن لە ڕووی تایبەتمەندییە وەسفی و سیستەمەکانی ژیانکردن و گۆشەنیگا کۆمەڵایەتییەکانیانەوە دەربارەی تەواوی پرسەکان، لە هەندێک حاڵەتدا کۆمەڵگای مەدەنی و ڕوانینە سیاسییەکان و سیستەمی ئەخلاقی بەیەکەوە گرێ دەدرێن کە لەوانەیە کۆمەلگایەنی مەدەنی جیاواز بێت تیایدا لە کۆمەڵگایەکی دیکە. ئەمەش دەمابنات بەرەو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کاریگەرییەکەی لەسەر ئەو تاکانەی کە لە ناویدا دەژین. لەم بڵاوکراوەیەدا زانیاریی لەسەر پێکهاتەکانی کۆمەڵگای مەدەنی باس دەکرێت.

پێکهاتەکانی کۆمەلگای مەدەنی

کۆمەڵگای مەدەنی ژمارەیەکی گەورە لە دەزگا و تاکەکان لەخۆ دەگرێت کە دەچنە ژێر لیستی ژمارەیەکی گەورەی کەرتەکانی ناو وڵات، دەکرێت پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پۆلێن بکرێن بۆ دوو کۆمەڵەی سەرەکی کە بریتین لە: دەزگا و رێکخراوەکان کە سەر بە حکومەتەکان نین، کە لە کۆمەڵگای مەدەنی هەن بە مەبەستی نیشآندانی بەرژەوەندی هاوڵاتیان و پرسەکان و ویست و ڕاکانیان سەبارەت بە سەرجەم ڕووداو و پرسە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان لە تیایدا دەژین، ئەو تاکانەش کە ژیان دەکەن ئەوانەن کە کۆمەڵگا سەربەخۆکانیان لێ دروست دەبێت لە حکومەتەکان، هەروەها کۆمەڵە پێکهاتەیەکی بەستراو بە ئازادی ڕادەربڕین دەچنە ژێر لیستی کۆمەڵگای مەدەنی، لەگەڵ دادوەریی سەربەخۆ.
لە دیارترین نموونەکان لەسەر ئەو دەزگا و ڕێکخراوانەی کە بە دیارترین پێکهاتەکانی کۆمەڵگای مەدەنی دادەنرێن بریتین لە ئەکادیمیاکانی فێرکردن، هەروەها دەزگا خێرخوازییەکان، یانە وەرزشی یان کۆمەڵایەتییەکان، دامەزراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، وە دەزگا نا حکومییەکان، ڕێکخراوە قازانج نەویستەکان، ڕێکخراوە خۆبەخشییەکان، و حیزبە سیاسییەکان، کۆمەڵە پیشەییەکان، سەندیکا پیشەییەکان، ئەو ڕێکخراوانەی کە پەیوەندیان بە جووڵە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەیە، ڕێکخراوە ئاینییەکان.
لەوانەیە ئەو کۆمەڵگا مەدەنیانەی کە وڵاتی لەخۆی دەگریت جیاواز بن لە جۆر و مەودا و بڵاوبوونەوەی پێکهاتەکانی کۆمەڵگای مەدەنی.

گرنگیی کۆمەڵگای مەدەنی

گرنگیی کۆمەڵگای مەدەنی لە مەودای ئەو زیادکردنەدا خۆی دەبینێتەوە کە دروست دەبێت بە هەبوونی پێکهاتەکانی کۆمەڵگای مەدەنیی خاوەن تایبەتمەندی خۆیان، بە جۆرێک هەر پێکهاتەیەک لە پێکهاتەکانی کۆمەلگای مەدەنی تایبەت کراوە بە لایەنێکی گرنگی یانی تاکەکان لەو کۆمەڵگا مرۆڤایەتییانەدا، بەم پێیەش ئەوا گرنگی کۆمەڵگای مەدەنی دەکرێت لەم خاڵانەدا باس بکرێن:

  • دروست کردنی جۆرێک لەپەیوەندی کارا لە نێوان تاکەکانی کۆمەڵگە، کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە مرڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی نێوان تاکەکانی کۆمەڵگایەک.
  • زیادکردنی ڕۆشنبیری و تێگەیشتنی کۆمەڵایەتی لە ڕێگەی هەبوونی کۆمەڵێک لە یانەی ڕۆشنبیری یان کۆمەڵایەتی و فەلسەفی.
  • هاندان و بەڕێوەبردنی کۆمەڵە چالاکییەکی زانستیی پەیوەست بە هەبوونی گرنگیپێدانە زانستییەکان و بەرزبوونەوەی زانستی بۆ هەندێک لە تاکەکانی کۆمەڵگە، کە یارمەتیدەر دەبێت لە دیارخستنی بەهرە و وزە مرۆییەکان و پێشکەشکردنیان.
  • یارمەتیدان بۆ سنووردارکردنی هەندێک کێشەی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە وڵاتاندا لە ڕێگەی هەبوونی دەزگا خێرخوازیی و هاوکارییەکان، کە زۆر کاری خێرخوازی ئەنجام دەدەن، یاخود کارە خۆبەخشییەکان کە لە لایەن دەزگای پەیوەندیدارەوە ڕێک دەخرێن.
  • بەدەستهێنانی دانپیانان و پاڵپشتیی کۆمەڵە مەدەنییەکانی دیکە لە ڕێگەی ئەو کار و بەرهەمانەی لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی و ئابووری ئەنجام دەدرێن.

 


سەرچاوەکان



1084 بینین