کەمون

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-20-15:13:00 - کۆدی بابەت: 4683
کەمون

ناوه‌ڕۆك

بەشی بەکارهاتوو

بەرەکەی

سەرچاوەکەی

بێجگە لەوەی کەمون بەکاردەهات وەک دەرمان بەکاریش هاتووە وەک بەهارات. ڕووەکێکە بە درێژایی ساڵ دەڕوێت لە سەدەکانی ناوەراست لە ئەوروپا هەبووە. لە کۆنەوە هەبووە لە دورگەی عەرەبی و هیندستان و چین و ناوچەی دەریای سپی ناوەڕاست.

مێژووەکەی

لە ئینجیل ناوی هاتووە، دیسقوریدس و ئەبۆکرات ناویان هێناوە، پلینی باس لەوە دەکات کەوا کەمون بەکارهاتووە لەگەڵ نان و شەربەت. کەمون نیشانەی ڕەزیلی و تەماعکاری و دەستبەسەراگرتنە، ئەوەی بەخیلە پێی دەڵێن (باوکی کەمونە - أبو کمونە)، بە هەمان شێوە لەلای ئەگریکەکانیش ئەو نازناوەی هەبووە.

کەمون ئێستا لە ڕووی پزیشکیەوە زۆر بەکارنایەت بەڵکو کراویە بەکاردێت چونکە تامی خۆشترە. ئێستا تەنها لە هیندستان لە ناوچە دواکەوتوەکان بەکاردێت بۆ کاری پزیشکی و پزیشکی ئاژەڵداری بەکاردێت. لە پیسەسازی بەهاراتیش شارەکانی مۆمبای و کەلکەتاو صەقیلیە و ماڵتە ناوبانگیان هەیە.

پێکهاتەکەی

تام و بۆنی تاڵە بەهۆی ئەو زەیتەی تیایەتی کە ئەمانەن:
- سایمینۆل و سایمۆل
- ڕۆنی زەیت
- مادەی سمغی
- مادەی هیلامی
- بنێشت
- مادەی پڕۆتینی و مالیتی
- توێکڵەکەی مادەی قەبزی تیایە
- خۆڵەمێش ٨٪

بەکارهێنانی پزیشکی و سوودەکانی

١- چالاکی کۆئەندامی هەرس زیاد دەکات و باوبژ و ئازاری ڕیخۆڵە لادەبات. دەرکەوتوە لەو بارەیەوە لە ڕازیانە و کراویە باشترە بەڵام چونکە تاڵە کەمتر بەکاردێت.
٢- ئەو سەرئێشەی لە ئەنجامی ئەو خواردنە هەرس نەکراوە پەیدا دەبێت لایدەبات.
٣- میزکردن زیاد دەکات و بەرد دەتوێنێتەوە.
٤- شیری دایک زیاد دەکات.
٥- سوڕی مانگانە رادەگرێت بۆیە باش نییە لەکاتی بێ نوێژی بەکاربهێنرێت.
٦- گۆشت کوڵان خێرا دەکات و تامی خۆش دەکات.
٧- بۆ جوانکاری پێست باشە پاش کوڵانی.
٨- بۆ ساڕێژکردنی برین و هەوکردن باشە.
٩- بۆ گیرسانەوەی خوێن باشە، چونکە بۆریەکانی خوێن تەسک دەکاتەوە.
١٠- بۆ بەهێزکردنی چاو باشە.


سەرچاوەکان



1679 بینین