بۆچی خانمان غەیبەت دەکەن؟

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-05-03-22:43:00 - کۆدی بابەت: 5134
بۆچی خانمان غەیبەت دەکەن؟

ناوه‌ڕۆك

جیاوازی ژن و پیاو

خانمان و پیاوان لەوکاتەوەی کە هاتوونەتە دونیاوە جیاوازی زۆریان هەیە پێکەوە، سەرچاوەی ئەم جیاوازیەش کرۆمۆسۆمی جیاوازی کرۆمۆسۆمێکە، هەرچەندیش کات تێبپەڕێت ئەم جیاوازییە گەورەتر دەبێت، كە کوڕە بچوکەکان دەگۆڕێت بۆ پیاو و کچە بچوکەکانیش دەگۆڕێت بۆ خانمێک، مێشکی ئەم دوو ڕەگەزە جیوازیان هەیە هەر بۆیە بیرکردنەوە و ڕەفتاریشیان جیاوازە.

بۆچی غەیبەت لە خانمەکاندا زیاترە؟

شتێکی ڕوونە کە خانمان زیاتر غەیبەت دەکەن وەک لە پیاوان، تەنانەت ئەگەر هەنێکیان ئەهلی غەیبەتیش نەبن هەر دەیکەن هەندێک جار.
غەیبەت کرد شێوازێکی ژنانەیە بۆ دوژمنایەتی، پیاوان دوژمنایەتی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پیشان دەدەن، لە منداڵییەوە بە لێدان و شەڕ دەست پێ دەکەن، بەڵام خانمان ڕێگای ناڕاستەوخۆیان پێ باشترە، ئەوان لە جیاتی پەلاماردان و شەڕ لەسەر پەیوەندیەکان شەڕ دەکەن، کاتێک لەگەڵ کەسێکدا بە هەر جۆرێک بووە تووشی کێشە دەبن دەست دەکەن بە غەیبەت کردنی، واتە گۆڕینی تێڕوانینی کەسانی تر سەبارەت بەو، باسی خراپیەکانی دەکەن و دەیانەوێت دەوروبەرەکەشیان هاوڕایان بێت.
کچە بچوکەکان بە منداڵی بەم شێوازە ئەم کارەیان دەکرد، کاتێک زویر بوون لە کەسێک داوایان لە هاوڕێکەشیان دەکرد کە لە ئەویش لێی زویر ببێت، لای ئەوان ئەمەش چاوەڕوانیەکی زۆر جدیە لە هاوڕێیەک کە لە ساتەکاندا پاڵپشتت بێت.


سەرچاوەکان



1081 بینین