پێغەمبەر و ژیان لەگەڵ باپیریدا

له‌لایه‌ن: - نھاد جلال - به‌روار: 2019-08-26-13:28:00 - کۆدی بابەت: 89
 پێغەمبەر و ژیان لەگەڵ باپیریدا

ناوه‌ڕۆك

 ژیان لەگەڵ باپیریدا

پێغەمبەر ئەمجارەیان لەگەڵ باپیریدا ژیان دەباتە سەر ئەو کوڕێکی ژیر و هێدی و لەسەر خۆ بوو، هەمیشە هەوڵی دەدا بە جۆرێک یارمەتی باپیرەی بدات، چونکە باپیرەی پیر و پەککەوتە و بێ‌ توانا بوو، بۆیە بڕیاری دا بچێت بۆ کاری شوانەیی و لە بەرامبەردا پارەی بدەنێ‌ تا خەرجی خۆی و باپیرەی پێ‌ پەیدا بکات. 

شوان بوونی پێغەمبەر

ئەو ڕۆژانەی دەچوو بۆ ئیش و شوانیی دەکرد مەڕ و ماڵاتی خەڵکی شاری مەککەی دەلەوەڕاند، ئەمە خواستی خوای گەورەی لەسەر بوو، چونکە کاری شوانیی چەند سوود و ئەزموونێکی هەیە، لەوانە:
1- لە شوانیدا فێری نەترسی و ئازایەتی دەبیت: چونکە لەگەڵ ئەو هەموو ئاژەڵانەدا دەچیت بە دەشت و کێودا و ناترسیت لە ئاژەڵی دڕندە و دز و جەردە و ناحەز و هەوڵ دەدەیت ئاژەڵەکان بە ساغی ببەیت و بهێنیتەوە.
2- هەروەها فێری خۆڕاگری دەبیت: چونکە لە شوانیدا ئاژەڵەکان دێن و دەچن، تۆش دەچیت لەگەڵیاندا و کۆیان دەکەیتەوە و واز ناهێنیت یان ئاژەڵێک نەخۆش دەکەوێت یان دوور دەکەوێتەوە یان لاسارە کەچی شوانەکە خۆڕاگرە.
3- فێری سۆز و میهرەبانی دەبیت: چونکە تۆ پارێزگاری لە ئاژەڵەکان دەکەیت و خۆشت دەوێن و لە زیان و نەخۆشی و شتدا ئاگاداریان دەبیت، ئەی دەبێت چەندە مرۆڤەکانت خۆش بوێت؟! دەبێت ببیتە مایەی کامەرانی مرۆڤەکان.
4- لە شوانیەوە فێر دەبیت خۆت نان و خۆراکی خۆت بەدەست بهێنیت، لای خەڵک داوا نەکەیت، بەڵکو بتوانیت ئیش بکەیت و بەرهەم بهێنیت، چونکە هەر کەسە و شتێکی کەم بەرهەم بهێنێت، بە هەموویانەوە شتێکی زۆریان دەبێت.
5- هەرچی پێغەمبەرانی تریش هەن کاری شوانیان کردووە، بۆیە پێغەمبەریش(د.خ) کە کۆتایی پێغەمبەرانە دەبێت ئەو ئیشە بکات. 


سەرچاوەکان



2102 بینین