ئاماده‌كردنی سه‌روپێ

له‌لایه‌ن: تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-04-13-15:10:00 - کۆدی بابەت: 231
ئاماده‌كردنی سه‌روپێ

ناوه‌ڕۆك

كه‌ره‌سته‌ی گیپه‌كه‌

ورگ 

برنج

كشمیش

باده‌م 

قیمه‌

زه‌رده‌چه‌وه‌

ده‌رمانی سه‌روپێ

خوێ

خێل

مێخه‌ك

ڕۆن

پیاز

ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ پێویستن بۆ لێنانی سه‌روپێ 

پیاز 

گه‌ڵای غار

مێخه‌ك 

خێل 

داوده‌رمانی سه‌روپێ

زه‌رده‌چه‌وه‌

خوێ

شێوازی ئاماده‌كردن

1- سه‌روپێه‌ پاك ده‌كه‌یته‌وه‌ دانه‌كانی ده‌ردێنی لوهته‌كه‌ی ده‌بڕی 

2- زمانه‌كه‌ی كه‌مێك بكوڵێنه‌ پێسته‌كه‌ی لێكه‌ره‌وه‌ 

3- ورگه‌كان پارچه‌بكه‌ بۆ گیپه‌كه‌ به‌و قیاسه‌ی ده‌ته‌وێت چی پارچه‌ی لێكه‌وت بۆ شله‌كه‌ به‌كاریبێنه‌

4- قاچه‌كانی هه‌ڵ كڕوزێنه‌ به‌ئاگر

5- زۆر به‌جوانی بیشۆره‌وه‌ جارێك ئاردی پێوه‌ بكه‌ دوباره‌ش بیشۆره‌وه‌

6- سه‌روپێكه‌ بخه‌ره‌ مه‌نجه‌ڵێك به‌بێ ئاو بیخه‌ره‌ سه‌ر ئاگر تا به‌ئاوی خۆی وشك ده‌بێته‌وه‌ پیازو گه‌ڵای غار خێل و مێخه‌كی تێبكه‌

7- كه‌ڕه‌نگی گۆڕاو ئاوی تێدا نه‌ما ئاوی گه‌رمی تێبكه‌و خوێ تاده‌كوڵێت

8- ورگه‌كان بدوره‌وه‌و برنجه‌كه‌ی تێبكه‌

9- برنجه‌كه‌ بشۆره‌وه‌و پیازێك ورد بكه‌ بۆی قیمه‌كه‌ سوركه‌ره‌وه‌و تێی بكه‌ باده‌م و داوده‌رمان و كشمیشه‌كه‌ی تێبكه‌و ڕۆنه‌كه‌ گه‌رم بكه‌و بكه‌ به‌سه‌ریدا گیپه‌كان پڕ بكه‌و بیدوره‌وه‌ ئاوی بۆ بكوڵێنه‌ و گیپه‌كانی تێبكه‌و تۆزێ ئاوی سه‌روپێكه‌ی تێبكه‌ 


سەرچاوەکان

400 بینین