قارچك و سنگی مریشك

له‌لایه‌ن: تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-06-08-15:25:00 - کۆدی بابەت: 270
قارچك و سنگی مریشك

ناوه‌ڕۆك

كه‌ره‌سته‌كان 

بیبه‌ری ڕه‌نگاو ڕه‌نگ 

سنگی مریشك

قارچك 

پیاز

خوێ

كاری

بیبه‌ری ڕه‌ش 

بیبه‌ری سوری تون

زه‌نجه‌فیلی هاڕاو 

كه‌بابه‌ 

ڕۆن

شێوازی ئاماده‌كردن

1- پیاز و بیبه‌ری ڕه‌نگاو ڕه‌نگ و گێزه‌ر به‌یه‌كه‌و له‌ناو كه‌مێ ڕۆن كه‌مێك سورده‌كرێته‌وه‌ له‌تاوه‌كه‌ لاده‌برێت 

2- قارچكه‌كه‌ هه‌ر له‌و كه‌مه‌ ڕۆنه‌ سورده‌كرێته‌وه‌ ئه‌ویش لاده‌برێت 

3- سنگی مریشكه‌كه‌ به‌باریكی ورد پارچه‌ ده‌كه‌یت سوری ده‌كه‌یته‌وه‌ له‌گه‌ڵ كه‌مێك خوێ كه‌مێ بیبه‌ری ڕه‌ش

4- كه‌ مریشكه‌كه‌ سوربوویه‌وه‌ سه‌وزه‌وات و قارچكه‌كه‌ی تێ ده‌كه‌یت و خوێ بیبه‌ری تون و بیبه‌ری ڕه‌ش زه‌نجه‌فیلی بۆدره‌ كاری كه‌مێك چیای سۆس ئه‌گه‌ر هه‌بێت 

5- جوان تێكیبده‌ باسوربێته‌وه‌


سەرچاوەکان

86 بینین