برنج به‌قوبڵی

له‌لایه‌ن: تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-06-09-11:55:00 - کۆدی بابەت: 271
برنج به‌قوبڵی

ناوه‌ڕۆك

كه‌ره‌سته‌كان 

برنج

له‌تكه‌نۆك 

خوێ

پیاز

ئاو 

ڕۆن 

قیمه‌

زیره‌ 

بیبه‌ری ڕه‌ش

تێكه‌ڵه‌

باده‌م

شێوازی ئاماده‌كردن

1- ڕۆن و پیازه‌كه‌ سورده‌كرێته‌وه‌ نابێت زۆر ئاڵ ببێ پاشان ئاوی تێده‌كرێت خوێش تا ده‌كوڵێت

2- برنجه‌كه‌ له‌تكه‌نۆكی تێده‌كرێت و ده‌شۆرێته‌وه‌و ده‌یكه‌یته‌ ئاوێكی‌ كوڵاوه‌ تاده‌كوڵێ و ئاوی پێوه‌ نامێنێ پاشان كز ده‌كرێت تا ده‌م بكێشێت 

3- باده‌مه‌كه‌ له‌ناو ڕۆن سورده‌كرێته‌وه‌و كشمیشه‌كه‌ی تێ ده‌كرێت له‌سه‌ر ئاگر لاده‌برێت به‌س به‌گه‌رم باده‌م و ڕۆنه‌كه‌ سورده‌بێته‌وه‌ 

4- قیمه‌كه‌ سورده‌كه‌یته‌وه‌و خوێ و كه‌مێ تێكه‌ڵه‌و زیره‌ و بیبه‌ری ڕه‌شی تێده‌كرێـت 

5- باشان ده‌می كێشا قاڵبێك قیمه‌و باده‌م و كشمیشه‌كه‌ی تێده‌كرێت و برنجه‌كه‌ ده‌كرێت به‌سه‌ریداو جوان ڕێك ده‌كرێت زه‌ختێكی لێده‌كه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بگرێت و به‌ قاڵب بێته‌ ده‌ره‌وه‌ پاشان هه‌ڵ ده‌گێڕێته‌وه‌

 


سەرچاوەکان

99 بینین