واتای خۆشۆردن لە خەودا

له‌لایه‌ن: ئیبن سیرین - به‌روار: 2020-06-21-15:33:00 - کۆدی بابەت: 291
واتای خۆشۆردن لە خەودا

ناوه‌ڕۆك

لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كان

لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو  هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای خۆشۆردن لە خەودا کردووە .

مانای خۆشۆردن لە خەودا

  • ئەو كەسەی نەخۆش بێت و لە خەویدا خۆی بشوات و جلی نوێ لەبەر بكات ئەوە مانای وایە زوو چاك دەبێتەوە.
  •  ئەو كەسەی لە خەویدا بە ئاوی گەرم خۆی بشوات ئەگەر نەخۆش بێت چاك دەبێتەوە.
  • كەسێك لە بەندینخانە بێت و لە خەویدا ببینێت خۆی دەشوات ئەوە لە بەندیخانە رزگاری دەبێت .
  •  ئەو كەسەی هاوسەرگیری نەكردبێت و لە خەویدا خۆێ بشوات ئەوە مانای وایە لە ماوەیەكی نزیكدا هاوسەرگیری دەكات .
  • هەركات مردویەك هاتە خەوت و داوای ئەوەی لێكردیت جلەكانی بۆ بشۆیت ئەوە مانای وایە ئەو كەسە مردوە پێویستی بە نزایە .
  •  شۆردنی دەست لە خەودا بە مانای پتەوی دین و ئیمان دێت .
  • شۆردنی جلوبەرگ لە خەودا بە مانای دینداری دێت.
  • شۆردنی جلوبەرگێك كە پەڵەی پێوە بێت و پەڵەكەی لێببێتەوە لە خەودا بە مانای چارەسەری نەخۆشی دێت .
  •  شۆردنی مردوو لە خەودا بە مانای لاچونی خەم و ناخۆشی دێت و ئەو كەسەی خەونەكەی بینیوە دەبێتە خاوەنی پارە و منداڵی باش.
  • خۆشۆردن و پۆشینی جلوبەرگ لە خەودا بە مانای رزگاربوون دێت لە خەم و ناخۆشی و كردنەوەی دەرگای بەختەوەری لەسەر ئەو كەسە.


سەرچاوەکان

995 بینین