پادشا له‌ خه‌وندا

له‌لایه‌ن: یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-01-13-14:55:00 - کۆدی بابەت: 1306
پادشا له‌ خه‌وندا

ناوه‌ڕۆك

لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كان

لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو  هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای پادشا لە خەودا کردووە . 

پادشا له‌ خه‌ودا 

دوانزه‌ شت بۆ بینه‌ری خه‌و ده‌بنه‌ هۆكاری به‌ پادشابونی ئه‌و كه‌سه‌ 

  1. ببینێ پێغه‌مبه‌ر ( د . خ ) بیكاته‌ ڕابه‌ر و پێشه‌وا . 
  2. ببینێ زانست و دین و شه‌ریعه‌ت به‌ره‌و پێش ده‌بات .
  3. ببینێ له‌ پێش پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ چاوه‌ڕێی نوێژ بێت . 
  4. ببینێ له‌ مینبه‌ری پێغه‌مبه‌ردا ( د . خ ) وتار بڵێت . 
  5. ببینێ جل و به‌رگی پێغه‌مبه‌ر له‌به‌ر ده‌كات .
  6. ببینێ مستیله‌ یان ئه‌ڵقه‌ی له‌ په‌نجه‌دابێت . 
  7. ببینێ كه‌ بوبێت به‌ خۆر یان مانگ .
  8. ببینێ له‌شی وه‌ك ڕوباری لێ بێت .
  9. ببینێ چاوی بوبێت به‌ دیواری شار .
  10. ببینێ چاوی بوبێت به‌ میحرابی مزگه‌وت .
  11. ببینێ پاشایه‌ك مستیله‌یه‌كی پێ بدات .
  12. ببینێ چاوی وه‌ گای لێبێت .


سەرچاوەکان

23 بینین