پیشەی بازرگانی و گواستنەوە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-18-23:48:00 - کۆدی بابەت: 3426
پیشەی بازرگانی و گواستنەوە

ناوه‌ڕۆك

گرنگی بازرگانی و گواستنەوە

بازرگانی پیشەیەکی کۆنە، ئێستا لەگەڵ زۆربوونی دانیشتوان و پێشکەوتنی شآرستانی زیاتر پێشکەوتووە، ئەو  پێشکەوتنەی کە تایبەتمەندێتی کارکردنی لەتەکدایە و بووە هۆی ئەوەی کە هەندێ ناوچەی پێویستییان بە بەرهەمی ناوچەیەکی تر هەبێت، لەوانەشە شێوەی بازرگانی ناوخۆیی وەردەگرێت لە نێوان ناوچەکانی یەک دەوڵەتدا، یاخود لە شێوەی بازرگانی دەرەوەدا بێت لە نێوانی دەوڵەتێک و یەکێکی تردا.

گرنگی بازرگانی لە کاتی ئێستادا لەوەدا دەرکەوتووە کە دەورێکی کاریگەری لە ژیانی ئابووری و ڕامیاریی دەوڵەتاندا هەیە.
کە لە جیاوازی ئاستی تەکنۆلۆجیی و بژێویی دەوڵەتان کار دەکاتە سەر ڕێڕەوی بازرگانی، بۆ نموونە، مەکینە و کەلوپەلی دروست کراو ئەو شتانە پێک دێنن کە ئەو دەوڵەتانەی لە ڕووی پیشەسازیدا پیشکەوتوون دەیاننێرنە دەرەوە، وەک ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئەڵمانیای فیدراڵ و ئینگلتەرا، لەو کاتەی کە ئەو شتانەی لە دەرەوە بۆیان دێن جۆرە شمەکێکی تر پێک دەهێنن کە بریتین لە ماددەی خۆراک و ماددەی خاو، پێچەوانەی ئەمەش ڕاستە سەبارەت بە دەوڵەتە گەشەسەندووەکان لە ئاسیا و ئەمەریکای لاتین کە ماددەی خۆراک و ماددەی خاو لە لیستەی ناردنییەکانیاندا شوێنێکی گرنگیان هەیە. ئەم ناردەنییانەش بە زۆری تەنیا بەروبوومێک یان دوانە وەک کاکاوی غانا و شەکری دۆمنیکان و لاستیکی لیبەریا و تەنەکەی پۆلیڤیا.


سەرچاوەکان



3077 بینین