پیشەی پیشەسازی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-19-00:08:00 - کۆدی بابەت: 3427
پیشەی پیشەسازی

ناوه‌ڕۆك

پیشەی پیشەسازی چییە؟

هەرچەندە پیشەسازی دەگەڕێتەوە بۆ ماوەیەکی کۆن، بەڵام پیشەیەکی تازەیە. جاران لە ئاستێکی بژێوی نزمدا بوو، بۆیە دەرکەوتنی بەو چەمکە تازەیەی لەسەر بوونی کۆگەیەکی کارکردن وەستاوە کە بریتییە لە کارگە و لەوێدا ماددە خاوەکان دەگۆڕێن بۆ شمەکی دروستکراون، ئەمە دیاردەیەکی تا ڕادەیەک تازەیە و دەگەڕێتەوە بۆ دووسەد ساڵێک لەمەوبەر.
  تازەیی پیشەسازی لە کۆمەڵگە پیشەسازییەکاندا ڕەنگ دەداتەوە و بە تەواوەتی جیاوازیی لەگەڵ ئەو کۆمەڵگەیانەدا هەیە کە پیشەی تریان تێدا زاڵە و خۆیان لە شێوەیەکی کۆنی ژیاندا دەنوێنن. ئەوەی ئەو ڕاستییەش دووپات دەکاتەوە، سروشتی ئەو پێوانانەیە کە لە دیاری کردنی کۆمەڵگەی پیشەسازیدا بەکاردێن و بۆ نموونە خۆی لە تێکڕای دەرامەتی تاکە کەسێک لە دەرامەتی نەتەوایەتیدا و پلەی بڵاوبوونەوەی خوێندەوارە بە قۆناغە جیاکانییەوە و ڕادەی بڵاوبوونەوەی شارەکان لە ڕێی زانینی قەبارەیاندا دەنوێنێ. سەرەڕآی ئەو پێوانە گشتییەی کە لە هەموو پیشەکاندا بەکاردێت کە ئەویش ڕێژەی کارگەرانە لە هەر یەکێک لەوانە لە سەرجەمی کارگەرانی پیشەی جیا جیا لە پێشکەوتن، پەنجە بۆ کۆمەڵگەی پیشەسازی دریژ دەکەن و نزم بوونەوەشیان پەنجە بۆ کۆمەڵگەی تر درێژ دەکەن.
هەرچەندە کە پیشەسازی تا ڕاددەیەک پارێزگاری ڕێژەی کرێکاران دەکات کە دەگاتە دە یەکی، لەگەڵ ئەمەشدا ئەم ڕێژەیە لە دەوڵەتێکەوە بۆ دەوڵەتێکی تر دەگۆڕێت، ئەو ڕێژەیە لە دەوڵەتەکانی ڕۆژئاوای ئەوروپادا دەگاتە ئەوپەڕی و لە دوای ئەوانیش ڕوسیای فیدڕآڵ و ویلایەتە یەکگرتووەکان دێن. ئەمەش پەنجە بۆ ناوچەکانی کۆبوونەوەی پیشەسازی لە جیهاندا درێژ دەکات کە لە بازنە ناوەڕاستەکانی نیوەی باکوری گۆی زەوی خۆی دەنوێنێ.
  لەبەر ئەوەیش کە پیشەسازی زۆر ئاڵۆزە و ئەم ئاڵۆزییەش خۆی لە لقە زۆرەکانیدا دەنوێنێ کە هەریەکەیان پێکهاتنێکی تایبەتی هەیە لە ڕووی تەکنیک و ڕێکخستن و پیشاندن و هۆیەکانی بازاڕەوە، بۆیە لە بەشێکی سەربەخۆدا باسی دەکەین.


سەرچاوەکان



4754 بینین