پیشەی دار بڕین لە دارستانە مامناوەندییە ساردەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-19-00:22:00 - کۆدی بابەت: 3431
پیشەی دار بڕین لە دارستانە مامناوەندییە ساردەکان

ناوه‌ڕۆك

دار بڕین لە جەنگەڵە مامناوەندییە ساردەکان چۆنە؟

جەنگەڵی مام ناوەندیی سارد نزیکەی سێیەکی ڕووبەری جەنگەڵەکانی جیهانی گرتۆتەوە و لەو بازنە پانییانەدا بڵاوبۆتەوە کە ڕوووەو پۆلەکانن و فراوانترین ناوچەشی لە ئۆراسیایە کە بریتییە لە ئەسکەندەنافیا لە ئەورووپا و سیبەریا لە ئاسیا و لە قاڕەی ئەمەریکای باکووریش لە ئالاسکاوە تا لیبراۆر درێژ بۆتەوە، ئەمە جگە لە خۆرئاوای مەکسیک و خۆرئاوای ویلایەتە یەکگرتووەکانیش.
  جەنگەڵە مام ناوەندییە ساردەکان لە ڕووی کەمی جۆری درەختەوە لەگەڵ جەنگەڵی نیمچە گەرمەکان لە یەک دەچن، بەلام چڕییەکەی کەمترە. گرنگترین درەختی ئەم ناوچەیەش سنەوبەر و (شەربین) و سەروو ئەورزەکە بە هەرزان ەب ئاودا دەگوێزرێنەوە. لەبەر ئەو ناوچانەی ڕووباریان تێدا نییە جۆگەی گەورەیان تێدا هەڵکەنراوە بۆ دار و تەختە گواستنەوە، وەکو سوید کە لە ناوچەکانی ناوەوە تەختە بۆ کەناری دەریا دەگواسترێتەوە. لەو ناوچانەش کە ڕووبار و جۆگەیان تێدا نییە شەمەندەنەفەر بۆ دار و تەختە گواستنەوە بەکاردێت.
  لە ناو جەنگەڵە سنەوبەرییەکانیشدا هەروەکا جەنگەڵە خەزاییەکان مەڵبەندیان لێ هەیە بۆ کۆکردنەوەی تەختە و شت لێ دروست کردنی، هەندێ جار لە شێوەی هەویری کاغەز و کاغەزی چاپەمەنی و لەوانەیە هەندێ ڕۆنیشی لێ بگیرێت و کۆبکرێتەوە کە بۆ چەور کردنی کەشتی بەکاردێت.
جەنگەڵ بە هەموو جۆرێکیەوە هەرچەندە سەرچاوەیەکە و خۆی نوێ دەکاتەوە، بەڵام ڕواندنی ماوەیەکی زۆری دەوێت. بۆ نموونە وەبەرهێنانی درەختی سنەوبەر پێویستی بە تێپەڕ بوونی سەدەیەکە. لەبەر ئەوە پارێزگاریکردنی دارستان و جەنگەڵ بۆ ئابوری نەتەوایەتی کارێکی زۆر پێویستە و ڕوودانی بە بەردەوامی تەواوکەری ئەم ئابووریەیە بە مەرجێ بڕینەکەی لە ڕواندنەکەی زۆرتر نەبێت. هەروەها پارێزگاریکردنی و پێویست دەکات کە لە مێشوولە و ئاگر و نەخۆشیش بپارێزرێت.


سەرچاوەکان



991 بینین