پیشەی شوانکاری

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-19-01:40:00 - کۆدی بابەت: 3454
پیشەی شوانکاری

ناوه‌ڕۆك

شوانکارەیی سەرەتایی

ئاژەڵ کۆڵەکەی ژیانی ئابوورییە و خۆراک و پۆشاکی لێ دەست دەکەوێت. ئەم پیشەیە لە ناوچە کەم بارانەکاندا بڵاوبۆتەوە کە توانای کشتوکاڵیان کەمە، بۆیە سەیرنییە کە فراوانترین ناوچەی کەنارەکانی زەریای ئەتڵەسی لە ئەفریقیا تا ناوەڕاستی ئاسیا بگرێتەوە لە مەودایەک کە لە دە هەزار کیلۆمەتر پترە لە نێوانی بازنەی پانی (٥) پلە لە باشوور و (٥٠) پلە لە باکوور. ئەم ناوچانەش بە گشتی ڕووەکی سروشتیان کەمە، ئەگەرچی ڕادەی ئەمە لە ناوچەیەکەوە تا ناوچەیەکی تر دەگۆڕێت و کاریش دەکاتە سەر چەشنی ئەو ئاژەڵانەی کە لەهەر یەکێکیاندا بەخێودەکرێت، لە ناوچە زۆر ڕووتەکان کە ڕووەکی خۆڕسکیان کەمە، وشتر بەخێو دەکەن، بەڵام ئەو چانەی گژ و گیایان زۆرە وەک دەوروپشتی بیابانەکان کە پێیان دەڵێن (ئیستێپس) مەڕوماڵاتیان لێ دەڵەوەڕێت، لە کاتێکدا ئەو ناوچانەی ڕووەکی سروشتی (خۆڕسک)ـیان زۆرە وەک گیای (ساڤانا) ڕەشەوڵاغیان تێدا بەخێو دەکرێت، ئەم پیشەیە دووبارە لە شوێنی تری کیشوەری ئەفریقیا و ئاسیادا دەردەکەوێت کە گژوگیای ئیستێپسی لە باشووری خۆرئاوای کیشوەرەکە یارمەتی بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات دەدات، لە کاتێکدا ناوچەی (تەندرا) لە باکوری ئۆڕاسیادا وەرزی گەشەکردنی کورتە و جگە لە هەندێ کورتەگیا هیچی تری لێ ناڕوێت کە ئەویش لەوەڕگەی ئاسکی (رەنە)ـیە، ئەم پیشەیە لە هەندێ ناوچەی شآخاوی لە کیشوەری ئەمەریکای باشور و لە ئاسیادا هەیە، لە چیاکانی (ئەندێز) لە ئەمەریکای باشور هیندییە سوورەکان ئاژەڵی (لاما) بەخێو دەکەن، بەڵام لە بەرزاییەکانی ئاسیای ناوەڕاستدا (ئەلیاک) بەخێو دەکرێت.
کەم توانایی کشتوکاڵ و کەمی باران تەنیا لە دیاریکردنی جۆری ئەو گیانەوەرانەی کە بەم پیشەیە بەخێودەکرێن دەور نابینێ، بەڵکو کار دەکاتە سەر ئەقڵی ژیانی شوانکارەکان کە هەمیشە خەریکی کۆچ و ڕەوبن و بە دوای ئاو و لەوەڕدا بگەڕێن، لەوانەیە بزوتنەوەیەکیان بە شێوەیەکی ستوونی لەگەڵ مەڕ و ماڵاتەکانیان ڕووەو بەرزایی چیاکان بچن بۆ لەوەڕی ئەو مێرگانەی کە بە هاوین ئەو ناوچانە دادەپۆشن، بەڵام لە سەرەتای پایزدا کاتێک پلەی گەرمی لەسەر چیاکان نزم دەبێتەوە، ئەوانیش بۆ ناوچە نزمەکان دادەکشێن، ئەم کۆچ و ڕەوە لە چیاکانی ئەتڵەسی لە هەرێمی مەغریبی عەرەبی و ناوچەی شآخاوی لە (هەرێمی کوردستان)ـی عێراقدا دەردەکەوێ، لە کاتێکدا جیاوازی شوێن دەبێتە هۆی جیاوازی ڕادەی باران بارین و وەرزی بارینەکەی لە پەیدابوونی شێوەی سەرەکی کۆچ و ڕەوی ڕەوەندەکان کە کۆچ و ڕەوێکی ئاسۆییانەیە وەکو لە بیابانی گەورەی ئەفریقادا. کە کار دەکاتە سەر شوانکارەکان لە کاتی باران بارین و گیا پەیدابوونی زستانەدا بەرەو ناوچەی باکور دەچن، بەڵام لە هاویندا بەرەو ناوچەی باشور دادەکشێن کە گیای لێ سەوز دەبێت لە کاتێکدا لەم وەرزە لە بەشەکانی باکووردا وشک دەبێت، نزمی پلەی گەرمی کار دەکاتە سەر کۆچ و ڕەوی ئاسۆیی لە بازنەکانی ژوروودا کە شوانکارەکانی ڕەنەگ بەرەو بازنەی ناوەڕاست دەکێشن چونکە پلەی گەرمی زستانان لە بازنەکەنی ژووروودا نزمە و هاوینانیش بەرەو (جەمسەرەکان) دەڕۆن کاتێک بەفر دەتوێتەوە و هەندێ گیا دەڕوێت کە ئاسکی ڕەنەی لەسەر دەلەوەڕێت وەک باکوری ئۆراسیا.
شوانکارەکان بە زۆری گوێ نادەنە سنور ڕامیاری و پێیدا تێدەپەڕن و هەندێک حوکمەتیش دانیان بەم ڕآستییەدا ناوە و ڕێگەی کۆچ ڕەوی داون وەکو لە سنوری ئێران و ئەفغانستاندا دەبینرێ. زۆر دەوڵەتیش هەوڵی نیشتەجێکردنی داون. لەوانەش عێراق ق لیبیا و جەزائر.


سەرچاوەکان



1166 بینین