دابەشبوونی جوگرافیی سامانی مەڕ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-21-14:45:00 - کۆدی بابەت: 3512
دابەشبوونی جوگرافیی سامانی مەڕ

ناوه‌ڕۆك

سامانی مەڕ

بایەخی مەڕ لە مانگا کەمتر نییە. ژمارەی مەڕ لە جیهاندا لە ساڵی 1996 گەیشتە زیاتر لە (632762) ملیۆن سەر مەڕ. ئەم ژمارە زۆرەش لە ڕاستیدا بە مەبەستی هەمەجۆری بەخێوکردنییەوە بەستراوە. بۆ گۆشت و خورییەکەی، لەبەر ئەوە بەخێوکردنی مەڕ بەندە بە شآرەزایی لە جۆرەکانیدا. کە چین و ئوستورالیا لە نێوان دەوڵەتەکانی جیهان لە ڕووی ژمارەی مەڕەوە.

دابەشبوونی جوگرافی

بەخێوکردنی مەڕ لە ئوستورالیادا بە مەبەستی گۆشت و هەروەها بە مەبەستی خوریشە. بەخێوکردنی هەر جۆرێک لەم دوو چەشنەی لە ناوچەی دیاریکراوی ئوستورالیادا باوە و بڵاوبووەتەوە. مەڕی گۆشت لەو ناوچانەن کە تا ڕآددەیەک بارانی زۆریان لێ دەبارێت لە باشووری ڕۆژهەڵات و ناوەندیدا، لە کاتێکدا مەڕی خوری لەو ناوچانە بەخێو دەکرێت کە بارانیان کەمە، وەک باشووری ڕۆژئاوا، هەروەها لەو ناوچانەی کە ڕاستەوخۆ کەوتوونەتە ڕۆژئاوای بەرزاییەکانی ڕۆژهەڵاتەوە.

لە ئوستورالیادا بەرهەمهێنانی خوری لەم بەرهەمهێنانی گۆشت زۆرترە و هیچ وڵاتیک ناتوانێت لە بەرهەمهێنانی خوریدا شان لە شانی بدات، لە کاتێکدا کە لە پلەی سێیەمدایە بۆ بەرهەمهێنانی گۆشتی مەڕ لە نێوان دەوڵەتانی جیهاندا. ڕەنگدانەوەی زۆریی بەرهەمهێنانی خوری لەبەر ئەوەی کە باری وسکی ئاو و هەوا زیاتر زاڵە کە خوریی باشی تێدا هەڵدەکەوێت لە لایەک و لە لایەکی تریشەوە دەبێتە هۆی کەمی بەرهەمهێنانی گۆشت. ئەمەش بۆتە هۆی وازهێنان لە بەخێوکردنی مەڕی گۆشت لەو شوێنانەدا. زۆربوونی داواکاری خوری و هەبوونی ڕێگەی گواستنەوەی ئاوی هەرزان دەورێکی باڵایان هەیە لە فراوانکردنی بەرهەمهێنانی خوریدا، سەرەڕای لەوەڕاندنی بازرگانی کە لە ئوستورالیادا بڵاوبۆتەوە و کاری کردۆتە سەر زۆریی بەرهەمهێنان.

هەریەکە لە ئێران و نیوزلاند و هیند و تورکیا و پاکستان یەک لە دوای یەک لە بەخێوکردنی مەڕدا گەورەترین وڵاتن، بەڵام نیوزلەندە لە وڵاتەکانی تر پێشکەوتووترە لە بەرهەمهێنانی گۆشتی مەڕ و خوری وەک یەک. ئەرجەنتین دوا بە دوای نیوزلاند دێت لە بەرهەمهێنانی خوریدا و زۆرتر لە نیوەی بەرهەمی کیشوەری ئەمەریکای باشوور لە خوری دێنێتە بەرهەم. ئەوەش کە بایەخی بەخێوکردنی مەڕ زیاد دەکات لەم دوو وڵاتەدا ئەوەی کە لە بازرگانیی گۆشت و خوری لە نێوان وڵاتان بەشداری دەکەن، لەبەر ئەمە بایەخیان زۆر داوە بە بەخێوکردنی مەڕ کە بە شێوەی لەوەڕاندنی بازرگانییە.


سەرچاوەکان



1202 بینین