ئەو کەسانەی نوێژیان لەسەر واجبە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-23-18:06:00 - کۆدی بابەت: 3588
ئەو کەسانەی نوێژیان لەسەر واجبە

ناوه‌ڕۆك

مەرجەکانی واجب بوونی نوێژ

سێ مەرجن:

یەکەم: ئیسلامەتییە، چونکە نوێژ ڕوکنی دووەمی ئیسلامە، کەوابوو، کافر نوێژی لەسەر نییە، خوای گەورە ئەفەرمووێ: (قُل لِّلَّذِينَ كَفَرُوا إِن يَنتَهُوا يُغْفَرْ لَهُم مَّا قَدْ سَلَفَ) بە کافرەکان بڵێ: ئەگەر وازبێنن و موسوڵمان ببن لە ڕابردوویان ئەبوردرێ.
بەڵام ئەو کەسەی لە ئیسلامەتییەوە گەڕابێتەوە، واتە کافر بووبێ، ئەبێ هەموو نوێژ و ڕۆژووەکانی قەزا بکاتەوە.

دووەم: بلوغ بووبێ

سێیەم: عەقڵی هەبێ، عەقڵ سنووری داواکردنی خواپەرستییە (عن عائشة رضی الله عنها: النبيَّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم قال: رُفِع القَلمُ عن ثلاثةٍ: عن النَّائمِ حتَّى يستيقظَ، وعن الصَّبي حتَّى يحتلِمَ، وعن المجنونِ حتَّى يَعقِلَ) رواه أحمد و النسائی، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: نووسینی تاوان لەسەر سێ کەسان هەڵگیراوە: لەسەر نوستوو تا هۆشیار ئەبێتەوە، لەسەر منداڵ تا بلوغ ئەبێ، لەسەر شێت تا چاک ئەبێتەوە.

قەزاکردنەوەی نوێژ واجب نییە لەسەر منداڵ و شێت و بێ هۆش و ئافرەتی خاوەن حەیز و نیفاس.
بەڵام مرۆڤی نوستوو -کە نوێژی نەکردبێ- تەنها تاوانی لەسەر نانووسرێ و ئەبێ نوێژەکەی قەزا بکاتەوە، چونکە پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: (اذا رقد احدکم عن الصلاة اوغفل عنها فلیصلها اذا ذکرها) رواه مسلم، کاتێ یەکێکتان نوستبوو، یان لەبیری چوو نوێژ بکا، با ئەو نوێژە بکا کاتێ هۆشیار ئەبێتەوە و دێتەوە بیری.
هەروەها ئەو کەسەی کە نوێژنەکەر بووە، یان چەند نوێژێکی نەکردوون، یان نوێژی کردوون، بەڵام نوێژەکانی دروست نەبووبن، واجبە: نوێژەکانیان قەزا بکەنەوە (عن علي رضی الله ءنه: أنه شغل النبي ﷺ عن صلاة العصر یوم الأحزاب، ثم صلاها بین المغرب والعشاء) رواه الشیخان، پێغەمبەر ﷺ لە جەنگی (خەندەق) نوێژی عەسری لەدەست چوو -لە کاتی خۆیدا پێی نەکرا- ئینجا لە نێوان (مەغریب) و (عیشا)دا نوێژەکەی عەسری کرد.


سەرچاوەکان



1141 بینین