ناوهڕۆك
شێڤرۆلێت ئۆپترا
ئۆتۆمبێلی شێڤرۆلێت ئۆپترا یەکێکە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیانی شێڤرۆلێت، کە شێوەیەکی جوان و سەردەمیانەی هەیە هەروەها نەوە تازەکەی ئەم ئۆتۆمبێلە سەرکەوتنێکی باشی بەدەستهێناوە لە بازاڕە عەرەبییەکاندا بەتایبەتی بازاڕی میسر.
تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلی شێفرۆلێت ئۆپترا
- بزوێنەری ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی شێڤرۆلێت ئۆپترا 1500 سی سی، هێزی 110 ئەسپی هەیە، ڕێژەی خولانەوەی تایەکانی دەگاتە 6000 خول لە خولەکێکدا.
- سیستمی گێڕ و مەکینەکەی بە ڕێژەی %40 لە مۆدێلە کۆنەکانی باشترە، کە توانا و بەهێزی دەبەخشێت بە ئۆتۆمبێلەکە.
- ئۆتۆمبێلێکی گێڕ ئۆتۆماتیکە و 5 خێرایی هەیە.
- ئۆتۆمبێلەکە لە ڕووی دەرەوەی شێوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێشی هەیە، هەروەها بەشی ناوەوەی فراوانە و کۆشنەکانی ئاسوودەبەخشن و شێوەیەکی جوانیان هەیە.
- ئۆتۆمبێلەکە لە دواوە سندوقێکی گەورەی هەیە کە دەتوانیت کەلوپەلەکانتی تێبخەین.
- ئۆتۆمبێلەکە دەتوانێت لە خێرایی 0 بگات بە 100 لە ماوەی 8 چرکەدا، هەروەها خێرایی دەگاتە 170 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
- درێژییەکەی 4.6 مەتر، پانی 1.7 مەتر و بەرزی 1.46 مەترە.
- ویلەکانی وەزشییە و قەبارەی (16 ئنچ)ـە.
- فێنککەرەوەی هەیە و قفڵ مەرکەزییە.
- لە ئۆتۆمبێلەکەدا شوێنی کارپێکردنیCD و ڕادیۆی تێدایە، هەروەها شوێنی تایبەت بە MP3 و USB و بیستۆکی هەیە.
- خاوەنی برێکی دژە خلیسکانە (ABS).
- برێکەکانی ئۆتۆمبێلەکە تایبەتمەندییەکی نوێیان هەیە کە بریتییە لە دابەشکردنی ئەلیکترۆنی هێزەکان.
کێشەکانی شێڤرۆلێت ئۆپترا
- دابڕنی دەنگی باش نییە تێیدا بەتایبەتی لە خێراییە زۆرەکاندا ژاوەژاوێکی زۆر دروست دەکات.
- ئۆتۆمبێلێکی خۆڕاگر نییە، لە خێراییە زۆرەکاندا لەرینەوە لە سوکانەکەیدا ڕوودەدات.
سەرچاوەکان
1380 بینین