جۆرەکانی خشۆکەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-04-17:51:00 - کۆدی بابەت: 4146
جۆرەکانی خشۆکەکان
ئاژەڵە خشۆکەکان

هەندێک لە کیسەڵەکان لە وشکانیدا دەژین، بەڵام کیسەڵی دیکە هەن هەموو ژیانیان لە ئاو دەبەنە سەر، ئینسکلۆپیدیای زانیاری

خشۆکەکان

زاناکانی ئەمڕۆ نزیکەی ٨ هەزار جۆر لە خشۆکەکان دەناسن، چوار کۆمەڵەکەی خشۆکەکان ئەمانەن کیسەڵەکان و تیمساحەکان و تیمساحەکانی ئەمریکی مارمێلکەییەکان و مارەکان تواتارا، تواتارا یەکێکە لەو خشۆکانەی کە ئێستا لە ژیاندایە.

کیسەڵەکان 

هەندێک لە کیسەڵەکان لە وشکانیدا دەژین، بەڵام کیسەڵی دیکە هەن هەموو ژیانیان لە ئاو دەبەنە سەر، بەڵام کیسەڵەکان تەنانەت جۆرە دەریاییەکانیش دەبێ ڕوو لە وشکانی بکەن بۆ هێلکەدانان نموونەی کیسەڵ وەکو کیسەڵی دەریایی سەوز، ئەو جیاکەرەوەی کە وا لە کیسەڵەکان دەکات بێ هاوتا بن قاوغە ڕەقەکەیانە، کە وای لێ دەکات سست بێ و نەرم نەبێت، وە ڕێگردەبێ لە هەڵهاتنی خێرا لە دەستی نێچیرگرەکان، بەڵام زۆر لە کیسەڵەکان دەتوانن سەر و پەلەکانیان بکشێننەوە بۆ ناو قاوغە پارێزەرەکە یان بۆ خۆپاراستن.

تیمساحەکان و ئەلیگاتۆرەکان (تیمساحی ئەمریکی)

تیمساحەکان و جۆری ئەمریکی زۆربەی کاتەکان لە ئاودا دەبەنەسەر، چاو و لوتیان دەکەونە سەر لوتکەی سەرە پان و تەختەکەیان بۆیە دەتوانن چاودێری ژینگەکەی دەوروبەریان بکەن لەگەڵ ئەوەی زۆربەی لەشیان لە ژێر ئاودایە، خۆشاردنەوە بەم شێوەیە زۆر باشە بۆ ڕاوکردن. تیمساحەکان و تیمساحەکانی ئەمریکی گۆشت خۆرن، گیانەوەری بێ بڕبڕەکان و ماسییەکان و کیسەڵەکان و باڵندەکان و شیردەرەکان دەخۆن. تیمساح سەرێکی بچووک و لوتێکی تیژی هەیە، بەڵام تیمساحی ئەمریکی سەرێکی پان و لوتێکی خڕی هەیە.

مار و مارمێلکەکان

خشۆکە زۆر باوەکانی ئەمڕۆ بریتین لە مارەکان و مارمێلکەکان مارەکان گۆشت خۆرن و ئەندامی تایبەتییان هەیە لە دەم یارمەتییان دەدات بۆ بۆنکردنی نێچیرەکەیان، لەو کاتەی مار زمانی درێژدەکات بۆ دەرەوە ئەوا گەردی زۆر بچووکی هەوا دەگرێتەخۆ، پاشان مارەکە زمانی دەدات لە ئەندامی تایبەت کە لە ناو دەمیدا، لە ڕێی ئەو گەردانەی کە لەسەر زماندایە مارەکە درک بە جۆری نێچیرە نزیکەکە دەکات، هەندێک مار نێچیرەکانیان دەکووژن بە ڕاگوشینی تا دەخنکێ. و ماری دیکە کەڵبەیان هەیە بۆ تێکردنی ژەهر، بەڵآم ڕێگەی کوشتنی نێچیرەكە هەر چۆنێک بێت لەلایەن مار ئەوا هەر بەیەک ڕێگە دەیخوات، مارەکان بە مەودایەکی زۆر فراوان دەتوانن دەمیان بکەنەوە ئەمەش توانایان پێدەدات لە خواردنی گیانەوەران و هێلکە تا قوتییان بدات بە شێوەیەکی یەک بارستە. نموونەی مارەکان، وەکو کۆبرا بە ژەهرە کوشندەکەی بەناوبانگە ئەم مارە شەڕانگێزانە لە ناوچە زۆر وشکەکاندا دەژین. ماری شیری سینالۆنی ژەهری نییە، بەڵام زۆر لە مارە مەرجانییە ژەهراوییەکان دەچێت. 

زۆر لە مارمێلکەکان مێرووەکان و کرمە بچووکەکان دەخۆن، بەڵام هەندێکیان ڕووەک دەخۆن، یەکێک لە مارمێلکەکان بە ئەژدیهای کۆمۆدۆ ناودەبرێ، مارمێلکەیەکی زەبەلاحە و ئاسک و بەراز و بزن دەخوات، مارمێلکەکان نێچیرە گەورەکانیان هەروەها یەک بارستە قوت نادەن، زۆربەی مارمێلکەکان توانای بڕینی کلکیان هەیە بۆ هەڵهاتن لە نێچیرگرەکان، و دوای ئەوە کلکێکی نوێ گەشە دەکات بۆیان. نموونە بۆ مارمێلکەکان، وەکو مارمێلکە خۆ گیڤکەرەکان کە کەرکەشەکەی خۆی گیڤ دەکاتەوە بۆ ترساندنی دوژمنەکەی.

تواتارا

تواتارا لە چەند دوورگەیەکدا دەژیەت کە دەکەوێتە کەنارەکانی نیوزەلەندا. تواتارا لە مارمێلکە دەچێت، درێژیەکەی دەگاتە نزیکەی ٦٠ سانتیمەتر، لەگەڵ ئەوەی تواتارا لە مارمێلکە دەچێت، بەڵام ئەم دوو خشۆکانە لە دوو کۆمەڵەی جیاواز پۆلێن دەکرێن، وە بە پێچەوانەی زۆر لە مارمێلکەکان، تواتارا کۆنە گوێی بینراوی نییە کە دیاربێت لە لەشدا، هەروەها بە پێچەوانەی زۆر لە خشۆکەکان تواتارا زۆر چالاک دەبێ لەو کاتەی پلەی گەرمی نزمە، لە ماوەی ڕۆژدا تواتارا پشوو دەدات وزەی خۆر دەمژێ و لە شەودا بە دوای خۆراکدا دەگەڕێت.


سەرچاوەکان



2491 بینین