باشترین ڕێگاکان بۆ بەبازاڕکردنی ئەلیکترۆنی

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-04-16-02:14:00 - کۆدی بابەت: 4541
باشترین ڕێگاکان بۆ بەبازاڕکردنی ئەلیکترۆنی

ناوه‌ڕۆك

چەمکی بەبازاڕکردن

یەکێک لەو ئاڵوگۆڕە بازرگانییانەی کە بەکاردەهێنرێن بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ کڕیارەکان و بەڕێوەبردنی ئەو پەیوەندییانە بریتییە بە بازاڕکردن، بەبازاڕکردن بەکاردەهێنرێت بۆ ڕاکێشآنی کڕیار و کۆمپانیاکانی تر و بەکاربەران بە شێوەیەکی ڕآستەوخۆ، زۆر کارتێکەر هەن کە کاریگەرییان هەیە لەسەر بەبازاڕکردن، بۆیە دەبێت بە دوای باشترین ڕێگاکاندا بگەڕێین بۆ بەبازاڕکردن، وەک دیاریکردنی ئاڕاستەی بەبازاڕکردن و وردەکارییەکانی بەرهەمەکان و شێوازی فرۆشتنیان، پاشان شێوازە بەکارهێنراوەکان لە بەبازاڕکردنی بەرهەمەکان لە ڕێگەی دیاریکردنی ئەو کارتێکەرانەی کە لەبەرچاو دادەنرێن و شیدەکرێنەوە لە قۆناغی پلانداناندا.
بە بازاڕکردن بریتییە لە کۆمەڵە کردارێکی پەیوەست بە کرداری کەوە بە ئامانجی بەدەستهێنانی بەرژەوەندیی کڕیارەکان و ڕآزیکردنیان و پڕکردنەوەی پێداویستیی و خواستەکانیان لە ڕێگای دروستکردنی ئۆفەر و گۆڕینەوەی بەرهەمەکان، بەبازاڕکردن ڕێکلام و دابەشکردن و فرۆشتن دەگرێتەوە لە ڕێگای ئەنجامدانی توێژینەوە سەبارەت بە بازاڕی بەئامانجگیراو و دابەشکردنی بۆ ناوچە و پارچەی جیاجیا و دیاریکردنی ستراتیژی هەریەکەیان.

بەشەکانی بەبازاڕکردن

بەبازاڕکردن ئەنجامدانی هەموو ڕێکارە پێویستەکان بۆ ڕاکێشآنی کڕیار و هێشتنەوەیان لەخۆدەگرێت، لە ڕێگای پەیوەندی لەگەڵ کڕیارە کۆنەکان و ئەوانەش کە ئەگەریان هەیە ببنە کڕیار، ئەمەش بۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکان و خزمەتگوزارییەکان و فرۆشتنی بە بەکاربەرەکان، بەبازاڕبردن ''تێکەڵەیەکی بەبازاڕگەری'' لەخۆدەگرێت کە پێکهاتووە لە بەرهەم و نرخ و شوێن و بانگەشە، کە ئەمە تێکەڵەی سەرەکییە لە پێویستییەکانی کۆمپانیاکان بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان، پێکهاتەکانی بەبازاڕگەری ئەمانەن:

  • بەرهەم:  بریتییە لەو پێکهاتەیەی کە کۆمپانیاکان کار لەسەر پێشکەشکردنی دەکەن بۆ کڕیارەکانیان لەبەر پڕکردنەوەی پێداویستییەکانیان.
  • نرخ:  ئەو بڕەیە کە بەرهەمەکەی پێ دەفرۆشرێت، لە دیاریکردنی نرخدا نرخ و تێچووی بەرهەمەکە و تێچووەکانی بەبازاڕکردن و دابەشکردن لەبەرچآو دەگیرێت.
  • شوێن:  بریتییە لەو شوێنانەی کە بەرهەمەکانیان تێدا دەفرۆشرێت، کە دەکرێت فرۆشتنەکە لە پێشانگای دوکانێکی ڕآستەقینەوە بێت یان لە ڕێگەی ئینتەرنێت یان هەردووکیان.
  • بانگەشە:  بریتییە لە ئۆپەراسیۆنەکانی پەیوەندیکردن کە چآلاکیی جیاواز لەخۆدەگرێت، وەک: بانگەشە و فرۆشتن و پەیوەندییە گشتییەکان و بەبازاڕکردنی ڕاستەوخۆ.

باشترین ڕێگەکانی بەبازاڕکردنی بەرهەمەکان

بازاڕگەری ئامانجی گەیاندنی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانە بۆ کڕیار و بەکاربەرەکان بۆ پڕکردنەوەی داواکارییەکانیان، بۆیە دەبێت کۆمپانیاکان بە دوای باشترین ڕێگەی بەبازاڕکردن و ستراتیژ و ئامۆژگاری بەکەڵک بگەڕێن لە کرداری بەبازاڕکردندا، لە پێش دەستکردن بەم کردارە سەرەتا دەبێت براندێكی بازرگانی دروست بکرێت کە تایبەت بێت بە کار و خزمەتگوزارییەکان، ئەمەش لەڕێگەی گەڕآن بە دوای گرافیک دیزاینەرێکەوە کە ئەزموونێکی فراوانی هەبێت بۆ دروستکردنی دیزاینێکی سەرنجڕاکێش، پاشان بونیاتنانی دروشم و ناوێک بۆ کۆمپانیاکە لە ڕێگەی دەستپێکردنی هەڵمەتێکی داهێنانکارانە لە نووسینی دەقەوە هەتا ڕەسم و گرتەی ڤیدیۆیی، لە باشترین ڕێگاکانی بەبازاڕکردن بۆ بەرهەمەکان بریتین لە:

  • بەبازاڕکردن لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە:  لە باشترین ڕێگاکانی بەبازاڕکردن بریتییە بەکارهێنانی ئینتەرنێت، لە ڕێگای بنیاتنانی پەڕەیەکی بزنس لە ئینتەرنێت، ئەم شێوازە بە یەکێک لە ڕێگا هەرزانەکان دادەنرێت و کاراترە بە گەیشتن بە کڕیارەکان و بەکاربەرەکان، کە دەکرێت پەڕە ـکە وەک ڕووکارێک بۆ فرۆشتگاکە یان لینکێک بێت بۆ پێگەکەیان، ئەم شێوازە زۆر کارایە لە زیادکردنی فرۆشتنەکان.
  • بەبازاڕکردن لە بڵاوکراوەیەکی ڕۆژنامەوانی:  دەکرێت بڵاوکراوەیەکی ڕۆژنامەوانی بڵاوبکرێتەوە، ئەم ڕێگایە بە یەکێک لە باشترین ڕێگاکانی بازاڕگەریی گونجاو دادەنرێت بۆ براندە بازرگانییە نوێیەکان.
  • بازاڕگەری لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە:  دەکرێت زانیاری لەسەر بەرهەمەکان بڵاوبکرێتەوە لەسەر پەڕەکانی وەک: Twitter یان Facebook یان بەکارهێنانی هۆکارەکانی ڕێکلامی تایبەت بە پێگەکانی سۆشیاڵ میدیا وەک: ڕێکلامەکانی Facebook (کە زیاتر بە سپۆنسەر ناسراوە).
  • بازاڕگەری لە ڕێگەی ڕێکلامەکانی ئینتەرنێت: دەکرێت ڕێکلامەکانی ئینتەرنێت بەکاربهێنرێن کە لەسەر ماڵپەڕەکان دەردەکەون لە ڕێگەی بەکارهێنانی خزمەتگوزاری دانانی ڕێکلام لە ئینتەرنێت، وەک: Project, Wonderful.
  • بازاڕگەری لە ڕێگا باوەکانەوە:  بە ڕێگایەکی گونجاو دادەنرێت لە ناوچە لۆکاڵەکاندا (ناوچەی بچووک) لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی بڵاوکراوە و نووسراو و کارتی پۆستە، وە ناوەندە لۆکاڵ (مەحەلی)ـەکانی چاپکردنی  وەک ڕۆژنامە و گۆڤار و ڕێنموییکەرەکانی خانووبەرە، هەروەها دەکرێت ڕێکلامەکان لە ڕێگەی تەلەفزیۆنەوە بڵاو بکرێنەوە.

 


سەرچاوەکان



3517 بینین