ناوهڕۆك
بی ئێم دەبلیو M4
ئۆتۆمبێلی (BMW M4) یەکێکە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای (BMW) کە لە ساڵی 1914 دامەزراوە و کۆمپانیایەکی ئەڵمانی جیهانییە بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل و مۆتۆرسکیلەکان، هەروەها یەکێکە لە کۆمپانیا ڕکابەرەکانی جیهان بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلەکان بەتایبەتی کۆمپانیا ئەڵمانییەکان وەک کۆمپانیای مارسیدز و ئەودی، هێمای کۆمپانیاکە بازنەیەکی ڕەش و سپی و شینە.
ئۆتۆمبێلی (BMW M4)
کۆمپانیای (BMW) ئۆتۆمبێلی (M4)ـی بەرهەمهێناوە کە قەبارەیەکی مامناوەندی هەیە و چەندین تایبەتمەندی بەرز و سەردەمیانەی هەیە، لەگەڵ سیستمی سەلامەتی پێشکەوتوو، ئەم ئۆتۆمبێلە دوو جۆری هەیە، کە یەکێکیان سەقفەکەی کراوەیە و جۆرەکەی تریان داخراوە، بەڵام هەردوو ئۆتۆمبێلەکە هەمان تایبەتمەندییان هەیە.
تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلی (BMW M4)
- قەبارەی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە 3 لیترە.
 - بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە هێزی 431 ئەسپی هەیە.
 - توانای بزوێنەرەکەی دەگاتە 550نیوتن/مەتر.
 - گێڕی ئۆتۆمبێلەکە ئۆتۆماتیکییە و حەوت خێرایی هەیە.
 - تایبەتمەندی تێکردنی بەنزین (Fuel injection)ـی ئەلیکترۆنی هەیە.
 - لە ماوەی 4.3 چرکەدا خێراییەکەی لە 0 دەگاتە 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
 - دەرچەی گەورەی تێدایە بۆ فێنککردنەوەی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە بە شێوەیەکی باش.
 - تایبەتمەندی ڕاگرتنی ئەلیکترۆنی هەیە (ESP).
 - تایبەتمەندی ڕاگرتنی خێرایی (تحدید سرعة) هەیە.
 - توانای کۆنتڕۆڵکردنی گێڕی هەیە.
 - تایبەتمەندی چاودێریکردنی پەستانی تایەکانی هەیە.
 - دابەشکردنی ئەلیکترۆنی هێزی ئیستۆپەکانی هەیە (EBD).
 - یارمەتیدەری ئیستۆپ گرتنی تێدایە.
 - تایبەتمەندی دژە خلیسکانی تێدایە (ABS).
 - ئەیرباگی تێدایە بۆ شۆفێر و سەرنشینەکان لە بەشی پێشەوە و لاتەنیشتەکانی ئۆتۆمبێلەکە.
 - دەتوانیت وەڵامە پەیوەندییەکانت بدەیتەوە لەڕێگەی بلوتوسەوە.
 - کامێرای تایبەتی تێدایە بۆ بینینی دواوەی ئۆتۆمبێلەکە.
 - دەتوانیت ئاوێنەکانی ئۆتۆمبێلەکە بە کارەبایی بجوڵێنیت.
 - سوکانی ئۆتۆمبێلەکە چەندین کۆنتڕۆڵی پێوەیە.
 - کوشنەکانی پێشەوە و دواوەی ئۆتۆمبێلەکە گەرمکەرەوەیان تێدایە.
 - هەستەوەری تێدایە کە یارمەتی شۆفێر دەدات بۆ پارککردنی ئۆتۆمبێلەکە.
 - لایتەکانی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە بەهێزن و (LED)ـین.
 - لە کاتی خێرابوونی ئۆتۆمبێلەکە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەرگاکانی دادەخرێت و هەروەها ئاگادارکەرەوەی تێدایە کاتێک کلیلەکانت لەناو ئۆتۆمبێلەکە لەبیر دەکەیت.
 - ئۆتۆمبێلێکی خۆشەویستە لەلای بەکارهێنەرانی، چونکە تەکنەلۆژیایی پێشکەوتوی تێدایە و دیزاینێکی جوان و سەردەمیانەی هەیە.
 
کێشەکانی ئۆتۆمبێلی (BMW M4)
- ئۆتۆمبێلەکە لە خێراییە زۆرەکاندا کێشەکەی سووک دەبێت، بۆیە ئەگەری ڕوودانی ڕووداوی هاتووچۆ زیاترە.
 - ئۆتۆمبێلەکە زۆر بە ئەستەمی کۆنتڕۆڵ دەکرێت لە خێراییە زۆرەکاندا.
 - ئۆتۆمبێلەکە ئابووری نییە و بەنزینێکی زۆر بەکاردەهێنێت.
 
سەرچاوەکان
 2507 بینین