ناوهڕۆك
ئەودی S5
ئۆتۆمبێلی ئەودی S5 یەکێکە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەودی، کە یەکێکە لە کۆمپانیا جیهانییەکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل، کۆمپانیای ئەودی کۆمپانیایەکی ئەڵمانییە و مێژوویەکی کۆنی هەیە لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلدا، کە تا ئێستا چەندین جۆری جیاوازی ئۆتۆمبێلی بەرهەمهێناوە وەک ئۆتۆمبێلە وەرزشییەکان، دەبڵ ئەکسلەکان و ئۆتۆمبێلە خێزانییەکان، هەموو بەرهەمەکانی ئەم کۆمپانیایە کێبڕکێ لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان دەکەن، ئۆتۆمبێلەکانی ئەودی خاوەنی دیزاینێکی جوان و سەرنجڕاکێشن و هەروەها لاشەی ئۆتۆمبێلەکانیان بەهێز و پتەوە، و لە جیهاندا خاوەنی هەوادارێکی زۆرە.
پاش سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکەکانی کۆمپانیاکە و بەناوبانگبوونی، هەستا بە دروستکردنی ئۆتۆمبێلی ئەودی S5، کە یەکێکە لە نوێترین بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەودی، ئۆتۆمبێلەکە خاوەنی لاشەیەکی پتەو و دیزاینێکی سەرنجڕاکێشە هەروەها تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و جیهانی لە بەرهەمهێنانیدا بەکارهاتووە.
تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلی ئەودی S5
- قەبارەی بزوێنەرەکەی 3 لیترە.
- بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە 6 بستۆنە.
- ئۆتۆمبێلەکە هێزی 311 ئەسپی هەیە.
- ئۆتۆمبێلەکە بە شێوازی گێڕ ئۆتۆماتیک 7 خێرایی هەیە.
- ئۆتۆمبێلەکە بە شێوازی گێڕ عادی 6 خێرایی هەیە.
- تایبەتمەندی تێکردنی بەنزینی بە شێوەی ئەلیکترۆنی هەیە (Fuel injection).
- تایبەتمەندی خۆڕاگرتنی ئەلیکترۆنی هەیە.
- تایبەتمەندی کۆنتڕۆڵکردنی خێزانی ئۆتۆمبێلەکەی هەیە (Traction control).
- تایبەتمەندی ڕاگرتنی خێرایی هەیە (تحدید سرعة).
- ئیستۆپەکانی دژە خلیسکانە ABS.
- تایبەتمەندی دابەشکردنی هێزی ئیستۆپەکانی هەیە بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی (EBD).
- یاریدەدەری ئیستۆپ گرتنی هەیە.
- کێشی ئۆتۆمبێلەکە 1725 کیلۆگرامە.
- سیستمی دژە دزینی (Immobilizer) تێدایە.
- ئەیرباگی تێدایە بۆ پاراستنی شۆفێر و سەرنشینەکان.
- ئاوێنەکانی لاتەنیشتەکانی ئۆتۆمبێلەکە کارەبایین.
- لایتەکانی ناو ئۆتۆمبێلەکە کوالێتیان بەرزە و زینۆنن.
کێشەکانی ئۆتۆمبێلی ئەودی S5
- بەرزبوونەوەی لە زەوی زۆر کەمە (ئۆتۆمبێلەکە نزمە).
- تەنها دوو دەرگای هەیە.
- سیستمی پارککردنی زیرەکی تێدانییە.
- سەقفی ئۆتۆمبێلەکە ناکرێتەوە (سەقف سلاید نییە).
جۆرەکانی ئۆتۆمبێلی ئەودی S5
ئۆتۆمبێلی ئەودی دوو جۆری هەیە کە یەکێکیان گێڕ عادییە و ئەوەی تریان گێڕ ئۆتۆماتیکە کە بریتین لە:
- جۆری Manual premium، کە ئەم جۆرەیان گێڕ عادییە و 6 خێرایی هەیە.
- جۆری S Tronic Prestige، ئەم جۆرە گێڕ ئۆتۆماتیکە و 7 خێرایی هەیە.
نرخی ئۆتۆمبێلی ئەودی S5
نرخی ئۆتۆمبێلەکە بەپێی ساڵی دروستکردنەکەی دەگۆڕێت، نرخەکانی بریتییە لە:
- ئەودی S5 مۆدێلی 2019 نرخەکەی 63 هەزار دۆلارە.
- ئەودی S5 مۆدێلی 2018 نرخەکەی 54 هەزار دۆلارە.
- ئەودی S5 مۆدێلی 2017 نرخەکەی 49 هەزار دۆلارە.
- ئەودی S5 مۆدێلی 2016 نرخەکەی 31 هەزار دۆلارە.