ئەودی S5 - تایبەتمەندی و كێشەكانی

له‌لایه‌ن: محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-18-18:20:00 - کۆدی بابەت: 4619
ئەودی S5 - تایبەتمەندی و كێشەكانی

ناوه‌ڕۆك

ئەودی S5

ئۆتۆمبێلی ئەودی S5 یەكێكە لە بەرهەمەكانی كۆمپانیای ئەودی، كە یەكێكە لە كۆمپانیا جیهانییەكانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل، كۆمپانیای ئەودی كۆمپانیایەكی ئەڵمانییە و مێژوویەكی كۆنی هەیە لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلدا، كە تا ئێستا چەندین جۆری جیاوازی ئۆتۆمبێلی بەرهەمهێناوە وەك ئۆتۆمبێلە وەرزشییەكان، دەبڵ ئەكسلەكان و ئۆتۆمبێلە خێزانییەكان، هەموو بەرهەمەكانی ئەم كۆمپانیایە كێبڕكێ لەگەڵ كۆمپانیا جیهانییەكان دەكەن، ئۆتۆمبێلەكانی ئەودی خاوەنی دیزاینێكی جوان و سەرنجڕاكێشن و هەروەها لاشەی ئۆتۆمبێلەكانیان بەهێز و پتەوە، و لە جیهاندا خاوەنی هەوادارێكی زۆرە.
پاش سەركەوتنە یەك لە دوای یەكەكانی كۆمپانیاكە و بەناوبانگبوونی، هەستا بە دروستكردنی ئۆتۆمبێلی ئەودی S5، كە یەكێكە لە نوێترین بەرهەمەكانی كۆمپانیای ئەودی، ئۆتۆمبێلەكە خاوەنی لاشەیەكی پتەو و دیزاینێكی سەرنجڕاكێشە هەروەها تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو و جیهانی لە بەرهەمهێنانیدا بەكارهاتووە.

تایبەتمەندییەكانی ئۆتۆمبێلی ئەودی S5

  • قەبارەی بزوێنەرەكەی 3 لیترە.
  • بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە 6 بستۆنە.
  • ئۆتۆمبێلەكە هێزی 311 ئەسپی هەیە.
  • ئۆتۆمبێلەكە بە شێوازی گێڕ ئۆتۆماتیك 7 خێرایی هەیە.
  • ئۆتۆمبێلەكە بە شێوازی گێڕ عادی 6 خێرایی هەیە.
  • تایبەتمەندی تێكردنی بەنزینی بە شێوەی ئەلیكترۆنی هەیە (Fuel injection).
  • تایبەتمەندی خۆڕاگرتنی ئەلیكترۆنی هەیە.
  • تایبەتمەندی كۆنتڕۆڵكردنی خێزانی ئۆتۆمبێلەكەی هەیە (Traction control).
  • تایبەتمەندی ڕاگرتنی خێرایی هەیە (تحدید سرعة).
  • ئیستۆپەكانی دژە خلیسكانە ABS.
  • تایبەتمەندی دابەشكردنی هێزی ئیستۆپەكانی هەیە بەشێوەیەكی ئەلیكترۆنی (EBD).
  • یاریدەدەری ئیستۆپ گرتنی هەیە.
  • كێشی ئۆتۆمبێلەكە 1725 كیلۆگرامە.
  • سیستمی دژە دزینی (Immobilizer) تێدایە.
  • ئەیرباگی تێدایە بۆ پاراستنی شۆفێر و سەرنشینەكان.
  • ئاوێنەكانی لاتەنیشتەكانی ئۆتۆمبێلەكە كارەبایین.
  • لایتەكانی ناو ئۆتۆمبێلەكە كوالێتیان بەرزە و زینۆنن.

كێشەكانی ئۆتۆمبێلی ئەودی S5

  • بەرزبوونەوەی لە زەوی زۆر كەمە (ئۆتۆمبێلەكە نزمە).
  • تەنها دوو دەرگای هەیە.
  • سیستمی پارككردنی زیرەكی تێدانییە.
  • سەقفی ئۆتۆمبێلەكە ناكرێتەوە (سەقف سلاید نییە).

جۆرەكانی ئۆتۆمبێلی ئەودی S5

ئۆتۆمبێلی ئەودی دوو جۆری هەیە كە یەكێكیان گێڕ عادییە و ئەوەی تریان گێڕ ئۆتۆماتیكە كە بریتین لە:

  • جۆری Manual premium، كە ئەم جۆرەیان گێڕ عادییە و 6 خێرایی هەیە.
  • جۆری S Tronic Prestige، ئەم جۆرە گێڕ ئۆتۆماتیكە و 7 خێرایی هەیە.

نرخی ئۆتۆمبێلی ئەودی S5

نرخی ئۆتۆمبێلەكە بەپێی ساڵی دروستكردنەكەی دەگۆڕێت، نرخەكانی بریتییە لە:

  • ئەودی S5 مۆدێلی 2019 نرخەكەی 63 هەزار دۆلارە.
  • ئەودی S5 مۆدێلی 2018 نرخەكەی 54 هەزار دۆلارە.
  • ئەودی S5 مۆدێلی 2017 نرخەكەی 49 هەزار دۆلارە.
  • ئەودی S5 مۆدێلی 2016 نرخەكەی 31 هەزار دۆلارە.


سەرچاوەکان

41 بینین