خراپترین هەڵسوکەوت لە ناو ژینگەی کاردا

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم عوسمان - به‌روار: 2021-05-07-03:21:00 - کۆدی بابەت: 5205
خراپترین هەڵسوکەوت لە ناو ژینگەی کاردا

ناوه‌ڕۆك

مێژووی بەرەوپێشچوونی کار

کارە سەرەکییەکانی پیاوان لە ڕابردوودا بریتی بوون لە ڕآوکردن و کۆکردنەوەی خۆراک، ئافرەتانیش هەڵدەستان بە گرنگیدان و پەروەردەکردنی منداڵەکان، پاشان کارکردن لە بواری کشتوکاڵدا سەریهەڵدا، بەهۆی کشتوکاڵەوە زیادبوونێک ڕوویدا لە خۆراک و یەدەگی خۆراکدا، ئەمە بووە هۆی کردنەوەی دەرگا بەسەر هەندێک کەسدا بۆ کارکردن لە بواری دیکەدا وەک گۆزەکاری و چنین و کانزاکاری و هیتر، هەروەها هەندێک گەلی سەرەتایی بە دروستکردنی چەک بەناوبانگ بوون، پاشان پیشەی تایبەت لە بازرگانیی و یاسا و پزیشکی و بەرگری و کارەکانی ئۆفیسە جۆراوجۆرەکان سەریهەڵدا، ئەم کارانە هەریەکەو هەڵسوکەوتێکی تایبەتی دەوێت لە ژینگەی کارەکەدا بۆ ئەوەی باشترین بەرهەم دەست بکەوێت.

خراپترین هەڵسوکەوتەکانی نێو کۆمەڵگای کار

دەکرێت چەندین هەڵسوکەوتی نەرێنی تێبینی بکرێت لە ژینگە جیاوازەکانی کارکردندا، دەکرێت ئەم هەڵسوکەوتانە بە شێوەیەکی نەرێنی کاریگەری بکەنە سەر کارمەندەکە، هەروەها لەوانەیە بەهۆیەوە کارەکەی لەدەست بدات، بۆ بەرەوپێشچوون لە کاردا دەبێت کارمەند وریاتر بێت بە هەڵسوکەوتەکانی.

  • خاوبوونەوە لە کاردا: خاوبوونەوە لە کاردا لە ڕێی دواخستن و پشتگوێخستنی ئەرکەکانە هەتا دەگاتە خولەکی سفری پێش وادەی تەسلیم کردن.
  • درۆکردن: درۆکردن لە ژینگەی کاردا دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی کارمەند کارەکەی لەدەست بدات، درۆکردن لە کاردا بریتییە لە هەر لادانێک بۆ زانیاری و داتا تایبەتییەکان و درۆکردن لە خشتەکانی کات و زۆر شتی دیکە.
  • دواکەوتن: دەکرێت دواکەوتن بە شێوەیەکی بەردەوام ببێتە هۆی هۆی ئەوەی کارمەند کارەکەی لەدەست بدات، ئەم هەڵسوکەوتە لە ڕێزی کارمەند بۆ هاوکار و کاتەکانیان کەم دەکاتەوە، ئەمە گوێنەدانە بە کاتەکانی کارکردن.
  • بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان: زۆر بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە کاتی کاردا کارمەند بە دەرکردن دەدات.
  • بەکارهێنانی وشەی نەشیاو: لەوانەیە ئەم هەڵسوکەوتە ببێتە هۆی دروستبوونی ژینگەیەکی بازاڕی لە شوێنی کارکردندا.
  • قسەکردن بە بێ بیرکردنەوە: دەکرێت کارمەند هەندێک وشەی نەشیاو بخاتە ڕوو لە کاتی نەگونجاودا، بەم شێوەیەش لەوانەیە ئەکرێت وشەیەک ببێتە هۆی نانەوەی کێشە لە ژینگەی کارکردندا.

مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی هەڵسوکەوت خراپ لە کاردا

دەکرێت چەندین کەسی هەڵسوکەوت خراپ بێنە ڕێمان لە شوێنەکانی کارکردندا، دەبێت وریا بین لە کاتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم جۆرە کەسانە چونکە دەتوانن ببنە هۆی کێشە، تەنانەت لەوانەشە کارمەند کارەکەی لەدەست بدات لەبەر ئەوەی کاردانەوەی دەبێت بۆ هەڵسوکەوتەکانی ئەو جۆرە کەسانە.

  • خۆگرتن لە سکاڵآ کردن لە کەسە هەڵسوکەوت خراپەکە، وە کۆکردنەوەی کەسە ئەرێنییەکان لە کاردا.
  • پارێزگاریکردن لە هێزی خود و کۆنترۆڵکردنی خود و ئەنجامنەدانی کاردانەوەی نەرێنی.
  • تیشک خستنە سەر کۆنترۆڵکردنی خود نەک کەسانی دی، چونکە ناکرێت هاوکارەکان کۆنترۆڵ بکرێت، بەڵام دەکرێت چۆنییەتی وەڵامدانەوەیان کۆنترۆڵ بکرێت.
  • دانانی سنوورێکی تایبەتیی لەگەڵ ئەو کەسانەی کە هەڵسوکەوتی خراپیان هەیە، ئەمەش لە ڕێگەی قسەکردن لەگەڵیان بە شێوەیەکی ڕآستەوخۆ و ڕێگریکردنیان لە بێڕێزیکردنی کارمەندان.
  • بەکارهێنانی هونەرەکانی خۆگونجاندن لەگەڵ سترێس، هەروەها تێکەڵکردنی چەندین چالاکیی کۆمەڵایەتیی و خۆشباری لە ژیاندا بۆ ئەوەی بیرمان لای کارمەندی خراپ نەمێنێت.


سەرچاوەکان



1583 بینین