ساڵی بێ بەهار - موحسین چاوشی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ئەژی - به‌روار: 2021-07-29-16:41:00 - کۆدی بابەت: 6094
ساڵی بێ بەهار - موحسین چاوشی

ناوه‌ڕۆك

کوردی

تو گیانی چاوەکانت، جەستەم
نیشاتی چاوەکانت بدە
کە بەو لەشکری چاوانەت
منت لەناو بردووە
 
لە خودامە کە لەگەڵ تۆ بم
خەمی دنیا لەنێو چاوانمە
دنیا بۆ تو خۆش ئەگوزەرێ
دڵی منت کردووە بە گۆڕستان
 
دڵم پڕە لە خەم
وا لەم ئاگرەدا ئەسوتێت
خەمی دڵتەنگی خۆتت هەموو شەوێک
بەسەرمدا ڕوخاندووە
 
نازانم لەگەڵ کێیت!
لە چ بەزمێکدایت!
خۆزگە ئەتوت کە لە کوێیت
تا پێت بڵێم چیت کرد!
 
بە بروسکەی چاوە ڕەشەکانت
بە هەوری نێو ڕوخساری مانگت
بە ڕوانینی بێ تاوانت
چیت لێ کردم نەفرەتی
 
شەوان تاڵە مووەکانتم لا نیە
مانگی برۆکانتم لا نیە
ڕوخسارتم بەرامبەر نیە
حاڵمت تێکداوە
 
ناوت لەسەر هەڵمی شوشەکەیە
دڵم دروست کرد لەلای ناوەکەتەوە
بووە دڵۆپەی باران ناوەکەت
ئەمساڵت بێ بەهار کردووە
 
داخ و پەژارە لە چاوانمدایە
تێڕوانینەکانم پڕن لە خەم
هەموو خەفەتەکانت پێکەوە
لەدڵمدا ڕیز کردووە
 
لە ژێر سەقفی دوو برۆیدا
دوو دەریاچە هەن پڕ لە قاز
وەکو ڕەوەی ئاسک
بۆچی ڕاتکرد؟!
 
دەستم لە دەستی تۆ دوورە
دڵم ئەڵێی لە تەنوردایە
لە نێو سنگی ئاراممدا
خەمت هەمیشەیی کرد
 
هەنیسکێکی وەحشی لە قوڕگمدایە
شەوان وێنەکانت لەبەرامبەرمدایە
ئیتر توانام نەماوە
منت بێ ئۆقرە کردووە
 
ڕەنگی چاوەکانت ئاسمانم
خەندەکانت بکوژی گیانم
دولبەری برۆ کەوانم
دڵمت ڕاو کردووە
 
ناوت لەسەر هەڵمی شوشەکەیە
دڵم دروست کرد لەلای ناوەکەتەوە
بووە دڵۆپەی باران ناوەکەت
ئەمساڵت بێ بەهار کردووە
 
داخ و پەژارە لە چاوانمدایە
تێڕوانینەکانم پڕن لە خەم
هەموو خەفەتەکانت پێکەوە
لەدڵمدا ڕیز کردووە

تێکستی فارسی

تنمو به جون چشمات
تو بده نشونِ چشمات
که با اون قشون چشمات
منو تارومار کردی
 
با تو بودن از خدامه
غم دنیا تو چشامه
واسه تو دنیا به کامه
دلمو مزار کردی
 
تو دلم غصه لبالب
داره می‌سوزه از این تب
غم دلتنگی‌تو هر شب
رو سرم هوار کردی
 
نمی‌دونم با کیایی
تو کدوم حال‌و‌هوایی
کاشکی می‌گفتی کجایی
تا بگم چیکار کردی
 
برق چشمونِ سیاهت
ابرو تو صورت ماهت
با نگاه بی‌گناهت
لعنتی، چیکار کردی!
 
تو شبام موتو ندارم
ماه ابروتو ندارم
روبه‌روم روتو ندارم
حالمو خمار کردی
 
رو بخار شیشه اسمت
دل کشیدم پیش اسمت
قطره بارون می‌شه اسمت
سالو بی‌بهار کردی
 
تو چشام حسرت و ماتم
تو نگام یه عالمه غم
همه غصه‌ها رو با هم
تو دلم قطار کردی
 
زیر طاق دو تا ابرو
دو تا دریاچه پر قو
مث گله‌های آهو
واسه چی فرار‌ کردی؟
 
دستم از دست تو دوره
دلم انگار تو تنوره
توی سینه‌م که صبوره
غمو موندگار کردی
 
بغص وحشی تو گلومه
شب و عکسات رو‌به‌رومه
دیگه طاقتم تمومه
منو بی‌قرار کردی
 
رنگ چشمات آسمونم
خنده‌هات قاتل جونم
دلبر ابرو کمونم
دلمو شکار کردی
 
رو بخار شیشه اسمت
دل کشیدم پیش اسمت
قطره بارون می‌شه اسمت
سالو بی‌بهار کردی
 
تو چشام حسرت و ماتم
تو نگام یه عالمه غم
همه غصه‌ها رو با هم
تو دلم قطار کردی


سەرچاوەکان



1393 بینین