پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
گهورهترین ئینسكلۆپیدیای كوردی
پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
كۆی گشتی: 20
پۆلێنكردن
ئهلف و بێ
بهروار
ئەحمەد بەحری
زانیاری
شاعیر و ئەدیبان
ئەحمەد بەحری، لەدایکبووی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی تەپەڕەش سەر بە شاری مەهاباد لەدایکبووە. نووسەر، زمانەوان و خاوەنی گۆڤاری مەهابادە. لە بواری فەرهەنگنووسی و بابەتی فۆلکلۆریشدا خاوەنی چەند بەرهەمێکی بەپێزە. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
ئیبراهیم سەعیدی
زانیاری
هونەرمەندان و ڕاگەیاندنکاران
ئیبراهیم سعیدی (بە ئینگلیزی: Ebrahim Saeedi) (بە فارسی: ابراهیم سعیدی) دەرهێنەر، وێنەگر و مۆنتێریکی کوردە. لە ڕێکەوتی ١٩ی نیسانی ١٩٦٥ زایینی لە شاری مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە.
خشڵ و پۆشاکی ژنانەی موکریان (فەرهەنگۆک)
زانیاری
ڕێزمانی کوردی
خشڵ و پۆشاکی ژنانەی موکریان فەرھەنگۆکێکی کوردی بە کوردییە، لەلایەن عەبدوڵڵا سەمەدی ئامادە کراوە و تێیدا چی پەیوەندی بە خشڵ و پۆشاکی ژنانی ناوچەی موکریان ھەیە، ڕاڤە کراوە. ئەم فەرھەنگە بچووکە لە ١٥٦ وشە و ١١٦ وێنەی ڕەنگی پێکھاتووە. ساڵی ٢٠١٣ لە گۆڤاری مەهاباد لە ژمارە ١٥٠ بڵاوکراوەتەوە.
بڵیند و نەوی
زانیاری
چیرۆک و ڕۆمان
بڵیند و نەوی ڕۆمانێکی کوردییە لە نووسینی نەسرین جەعفەری کە ساڵی ١٩٩٨ لە مەهاباد بڵاو کراوەتەوە. ڕۆمانەکە لە دە بەش پێک هاتووە و فەتاح ئەمیری پێشەکی بۆ نووسیوە.
جەمال موفتی
زانیاری
هونەرمەندان و ڕاگەیاندنکاران
جەمال موفتی کوڕی میرزا حوسەین ساڵی ١٩٥٦ لە شاری مەھاباد لە دایکبووە، هەتاوەکو قۆناغی دواناوەندی ھەر لە مەهاباد خوێندوویەتی. لە سەرەتای لاوێتییەوە خولیای ھونەری هەبووە و گۆرانی وتووە.
شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری
زانیاری
جەنگ و شۆڕشەکان
شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری (بە عەرەبی: ثورة الشيخ عبيد الله، بە ئینگلیزی: The revolution of Sheikh Obeid Allah)، لە ساڵی ١٨٨٠ـدا لە ناوچەی شەمزینان و هەکاری و مەهاباد، شۆڕشێکی ڕێکخست کە بە دەستی سوپای عوسمانییەکان و قاجارەکان سەرکوتکرا.
نەوید زەردی
زانیاری
هونەرمەندان و ڕاگەیاندنکاران
نەوید زەردی (بە ئینگلیزی: Navid Zardi)، گۆرانیبێژێکی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، لە شاری مهاباد لەدایکبووە، له ساڵی ٢٠١٠ لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕوویان کردە وڵاتی ئەڵمانیا و لە شاری دوسلدۆرف نیشتەجێبوو، ھەر لەوێ لەگەڵ شاھین نەجەفی ھونەرمەندی ناسراو و بەتوانای ئێرانی ئاشنا بوو
ئەحمەد قازی
زانیاری
شاعیر و ئەدیبان
ئەحمەد قازی (بە ئینگلیزی: Ahmad Qazi)، نووسەر و وەرگێڕێکی بەناوبانگی کوردە، لە ساڵی ١٩٣٦ی زایینی لە شاری مەھاباد لەدایکبووە، ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە تاران کۆچی دوایی کردووە.
ئەشکەوتی سەهۆڵان
زانیاری
زانیاری هەمەڕەنگی زانستەکانی زەوی
ئەشکەوتی سەهۆڵان (بە ئینگلیزی: Saholan Cave)، یەکێکە لە ئەشکەوتە ئاوییە بەناوبانگەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، لە دەڤەری شاری مەھاباد ھەڵکەوتووە، ئەم ئەشکەوتە دەکەوێتە دووری ٤٣ کیلۆمەتر لەڕۆژھەڵاتی شاری مەھاباد و دەکەوێتە نێوان ڕێگای مەھاباد و بۆکان.
حەسەن قزڵجی
زانیاری
کەسایەتییەکان
حەسەن قزڵجی (بە ئینگلیزی: Hassan Qzlji)، نووسەر، وەرگێڕ، سیاسەتمەدار و ڕۆژنامەوانێکی کورد بوو، لە ١٥ی ئەیلوولی ١٩١٤ لە شاری بۆکان لە بنەماڵەیەکی خوێندەوار لە دایکبووە، حەسەن لە تەمەنی شەش ساڵییەوە خراوەتە بەر خوێندن
‹
1
2
›