كۆی گشتی: 213
پۆلێنكردن
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
هەوکردنی زمان حاڵەتێکە دەبێتە هۆی ئاوسانی زمان و گۆڕانی ڕەنگی و گۆڕانکاری لە ڕووکەشیدا، زمان ئەندامێکی ماسولکەیی بچووکە لە دەمدا کە یارمەتیدەرە لە جوینی خۆراک و قوتدانی، هەروەها یارمەتیدەرە لە کرداری قسەکردن و دروستکردنی دەنگدا. ئینسکلۆپیدیای زانیاری
زانیاری مێشک و دەمار
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
هەوکردنی دەماری دەست، بریتییە لە پەستان کەوتنە سەر دەماری ناوەندی (دەماری دەست) لەکاتی تێپەڕینی بە دەستدا، دەماری ناوەندی دەکەوێتە لایەکی مەچەک یان تونێلی دەست، کە دەماری ناوەندی بەرپرسە لە هەستکردن لە پەنجە گەورە و پەنجەی دۆشاومژە و پەنجەی ناوەڕاست. ئینسکلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
بریتییە لە هەوکردنی سییەکان لە ئاستی ناوەند بۆ قورس کە وادەکات چوون بۆ نەخۆشخانە بکات بە کارێکی پێویست لە کاتی توشبووندا، نەخۆشیەکە کاتێک کە ڕوودەدات ژوورە بچووکەکانی سییەکان هەودەکەن و دەئاوسێن و پڕدەبن لە ماددەی شل و کێم "چڵک". ئینسکلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
بریتییە لە هەوکردنی ڕیخۆڵەکوێرە کە بەشێکی ڕیخۆڵەئەستوورەیە لە کۆئەندامی هەرسدا کە دەکەوێتە بەشی خوارەوەی لای ڕاستی لەش، ئەم هەوکردنە حاڵەتێکی پزیشکیی لەناکاوە کە زۆرینەی زۆری حاڵەتەکان دەستبەجێ پێویستی بە نەشتەرگەری لابردنی ڕیخۆڵەکوێرە هەیە. ئینسکلۆپیدیای زانیاری
زانیاری هەرس و گەدە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ڕوودەدات لەکاتی چالاکبوونی ئەنزیمەکانی پەنکریاس بەر لە گەیشتن بە ڕیخۆڵەباریکە و دواتر ئەم ئەزیمانە دەستدەکەن بە هێرشکردنە سەر پەنکریاس خۆی و دەبنە هۆی تێکچوونی پەنکریاس، هەروەها دەکرێت هەوکردنی پەنکریاس قورس و درێژخایەن بێت. ئینسکلۆپیدیای زانیاری
زانیاری خوێن و دڵ
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
هاندانێکە توشی چینی ماسولکەیی دیواری دڵ دەبێت، واتا ماسولکەی بەرپرس لە هەردوو کەدەی کرژبوون و خاوبوونەوەی دڵ بۆ پاڵنانی خوێن بۆ جەستە و گەڕانەوەشی، لەکاتی هەوکردنی ئەم ماسولکانەش توانای پاڵنانی خوێنیان کەم دەکات، کە دەبێتە هۆی ڕوودانی چەندین کێشە. ئینسکلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
هەوکردنی ڤایرۆسیی پەردەکانی مێشک Viral meningitis لە بەربڵاوترین هۆکارەکانی هەوکردنی پەردەکانی مێشکە، ئەویش ئەو هەوکردنەیە کە ڕوودەدات لەو پەردەیەی دەوری مێشک و دڕکە پەتکی داوە، کە زۆرجار نیشانەکانی سووکترن لە هەوکردنی میکرۆبی پەردەکانی مێشک. ئینسکلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
هەوکردنێکە کە ئەندامەکانی ئەم کۆئەندامە دەگرێتەوە وەک، گورچیلەکان و ڕێڕەوی میز و میزەڵدان و ئەم نەخۆشییە لە هەموو کەس و تەمەنێکدا ڕوودەدات و بەڵام لە کۆمەڵێک کەسی وەک منداڵ و پیر و کەسانی توشبوو بە نەخۆشی شەکرە
زانیاری تەندروستی چاو
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
هەوکردنی ڕەنگێنە ڕوودەدات ڕەنگێنە بەشە ڕەنگکراوەکەی چاوە کە دەوری بیلبیلەی داوە و بەرپرسە لە ڕێکخستنی بڕی ئەو ڕووناکییەی کە دەچێتە چاوەوە بەهۆکاری نەزانراو تاکوو ئێستا، هەوکردنی ڕەنگێنە کە ناسراوە بە ترێیە هەوکردنی پێشەوە، جۆرێکە لە ترێیە هەوکردنەکان. ئینسکلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
لە ماوەی دووگیانیدا کێشەکانی چاو باوە و جێگای مەترسی نییە، دووگیانی ماوەیەکە کە تێیدا خانمان گۆڕانکاری زۆریان بەسەردا دێت، هەڵبەتە زۆرینەی کێشەکانی چاو لە ماوەی دووگیانیدا کاتین و دوای منداڵبوون کۆتاییان پێ دێت.