پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
گهورهترین ئینسكلۆپیدیای كوردی
پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
كۆی گشتی: 12277
پۆلێنكردن
ئهلف و بێ
بهروار
سەرهەنگ
زانیاری
سەربازی
پلەی سەرهەنگ (عقيد، Colonel) کە بە زمانی عەرەبی و لەلای زۆربەی کوردیش بە عەقید دەناسرێت، یەکێکە لە پلە سەربازییەکان و لەدوای پلەی پێشکارەوە دێت و دەکەوێتە پێش پلەی سەرتیپەوە ... ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
پێشکار
زانیاری
سەربازی
پێشکار یاخود (مقدم، Lieutenant colonel) پلەیەکی سەربازی هێزە چەکدارەکانە و لە سەرووی پلەی پێشڕەوەوەیە و لە پێش پلەی سەرهەنگەوە دێت، نیشانەی پلەکەی بریتییە لە هەڵۆیەک و ئەستێرەیەک لەسەر هەردوو شانی، لە زمانی ئینگلیزی بە "Lieutenant colonel" دەناسرێت ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
پێشڕەو
زانیاری
سەربازی
رائد چوارەم پلەی سەربازییە و لە زمانی کوردی پێی دەوترێت پێشڕەو (بە ئینگلیزی: Major)، ئەم پلەیە پلەی ئەفسەرێکی فەرماندە و بەدەسەڵاتە و ئەرکی زیاترە لە سێ پلەی پێش خۆی، ئەفسەر لەدوای پلەی پێشەنگ پلەی پێشڕەو وەردەگرێت. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
هێرشی لاساییکردنەوە
زانیاری
زانیاری تەکنەلۆجی هەمەڕەنگ
لە ئاسایشی زانیاریدا بەتایبەتی ئاسایشی نێتۆرک، هێرشی لاساییکردنەوە یان سپووف (بە ئینگلیزی: Spoofing attack) بریتییە لە حاڵەتێک کە تێیدا کەسێک یان نەرمەواڵەیەک کە هەڵدەستێت بە خۆناساندن بە کەسێک یان شتێکی تر لەڕێگەی پێدانی داتای هەڵە بەمەبەستی بەدەستهێنانی بەرژەوەندی نایاسایی.
ئاسایشی ئینتەرنێت
زانیاری
تۆڕ و ئینتەرنێت
ئاسایشی ئینتەرنێت یەکێکە لە لقەکانی ئاسایشی کۆمپیوتەر، ئاسایشی ئینتەرنێت پێکدێت لە ئاسایشی وێبگەڕ و ماڵپەڕەکان و نێتۆرکەکان هەروەها سیستمە کارپێکەرەکان بەگشتی، مەبەست لە ئاسایشی ئینتەرنێت بریتییە لە دانانی کۆمەڵە یاسایەک بۆ ڕێگریکردن لە هێرشەکان. ئینسکلۆپیدیای زانیاری
پێچەڵپێچی مانگەشەو
زانیاری
زانیاری تەکنەلۆجی هەمەڕەنگ
پێچەڵپێچی مانگەشەو بریتیبوو لە لێکۆڵینەوەیەکی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەساڵی 1999 کە بووە هۆی دۆزینەوەی دزینی ڕێژەیەکی زۆر لە دزرانی داتای پارێزراو و نهێنی، ئەم هێرشە سەرەتا لە ساڵی 1996 دەستیپێكرد و کاریگەری لەسەرچەندین دامەزراوە هەبوو ئینسکلۆپیدیای زانیاری
بارانی تایتن
زانیاری
زانیاری تەکنەلۆجی هەمەڕەنگ
بارانی تایتن (بە ئینگلیزی: Titan Rain) زنجیرە هێرشێکی ڕێکخراوبوو بۆ سەر سیستمی کۆمپیوتەرەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی 2003ـدا، ئەم زنجیرە هێرشە بۆ ماوەی سێ ساڵ بەردەوامبوو، سەرچاوەی هێرشەکە لە شاری گوانگدانگ لە وڵاتی چینەوەبوو. ئینسکلۆپیدیای زانیاری
دارک وێب
زانیاری
زانیاری تەکنەلۆجی هەمەڕەنگ
وێبی تاریک یاخود دارک وێب (بە ئینگلیزی: Dark web) بریتییە لەو بەشەی تۆڕی جاڵجاڵۆکەی جیهانی کە لە دارک نێت و نێتۆرکە چیندارەکاندا هەیە، دارک وێب ئینتەرنێت بەکاردەهێنێت بۆ کارکردن بەڵام بۆ چوونە ناوی پێویستی بە نەرمەواڵە و رێگەپیدانی (authorization) تایبەت هەیە. ئینسکلۆپیدیای زانیاری
دیپ وێب
زانیاری
زانیاری تەکنەلۆجی هەمەڕەنگ
وێبی قووڵ (بە ئینگلیزی: deep web، invisible web) یاخود وێبی شاراوە بریتییە لەو بەشەی تۆڕی جیهانی کە پێکهاتەکانیان لەلایەن بزوێنەرەکانی گەڕانەوە ئیندێکس نەکراوە، واتە کاتێک لە بزوێنەرەکانی گەڕانی وەک گوگڵ و بین بۆ ئەو جۆرە وێب سایتانە دەگەڕێیت ئەوا نادۆزرێنەوە. ئینسکلۆپیدیای زانیاری
تۆڕی تاریک
زانیاری
زانیاری تەکنەلۆجی هەمەڕەنگ
تۆڕی تاریک (بە ئینگلیزی: Darknet) بریتییە لە نێتۆرکێکی چەند چینی (Overlay network) لەناو ئینتەرنێتدا کە تەنها بەچەند ڕێگەیەک و نەرمەواڵەیەکی دیاریکراو خەڵک دەتوانێت بچێتە ناوی، هەروەها هەندێک جار بە پڕۆتۆکۆڵی پەیوەندی تایبەت بەکاردەهێنرێت بۆ چوونە ناوی. ئینسکلۆپیدیای زانیاری
‹
1
2
...
469
470
471
472
473
474
475
...
1227
1228
›