كۆی گشتی: 951
پۆلێنكردن
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
قورئانخوێنی ناوداری کوردی و جیهانی شێرزاد عەبدولڕەحمان تاهیری شافیعی (بە عەرەبی: شیرزاد عبدالرحمن)، لەدایکبووی ساڵی 1968ـی شاری مووسڵە، ڕچەڵەکی دەگەڕێتەوە بۆ خێزانێکی کوردی دانیشتوی گوند مەریبا لە شاری مووسڵ و لە هۆزی کووفییە کە کوردن لە بنەڕەتدا. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
دکتۆر جەمال نەبەز (بە ئینگلیزی: Jamal Nebez، بە عەرەبی: جمال نبز) زمانزان، ڕۆژنامەنووس، مێژوونووس، نووسەر و وەرگێڕێکی کوردە، لە پەنجاکانی سەدەی بیست هەریەک لە شەریعەتی ئیسلامی و فەلسەفە و خواناسی و فیزیا و بیرکاری لە زانکۆی بەغداد خوێندووە. لە ٨ـی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨دا لە بەرلین کۆچی دوایی کرد.
زانیاری جەستەی مرۆڤ
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ئەنسۆلین یان ئینسۆلین (بە ئینگلیزی: Insulin) هۆڕمۆنێکی پێپتیدییە کە لەلایەن خانەکانی بێتا، لە دوورگەکانی لانگەرهانسی پەنکریاسەوە دەردەدرێت، ئەنسۆلین ڕۆڵی زۆر گرنگی هەیە لەوانەش، بڕی گلوکۆزی ناو خوێن ڕێکدەخات و لە ئاستێکی ئاساییدا دەیهێڵێتەوە.
زانیاری هۆنراوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
دەمێکە وەک ژنی سک پڕ زەمانەیی بەدخوو بە خوێنی سەیید و شێخ و مەلا ئەکا بێزوو. دەمێکە داسی ئەجەل تیژ ئەکا وەکوو وەرزێر خەریکی عالەمە پاکۆی ئەدا بە ڕیزە هەموو، دەمێکە دوختەرە لەم خەستەخانە کاولەدا دەمێکە شەربەتی مردن ئەدا بە جام و سەبوو. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
زانیاری هۆنراوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
لە دەشتێکا دەمەو بەیان بە سروەی شەماڵی نیان کاتێ گوڵ کەوتە شنەشن بزووت دەس و پەنجەی مردن برادۆی پەروەردەی تاوان لەسەر پیلکە پەنجەی جووڵان خوێنی دڵی گیڤارای ڕشت گەورەترین دلێری کوشت ڕۆژ گیڤارای گرتە باوەش بە پۆپەشمینی خوێنی گەش
زانیاری هۆنراوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
یادێ وەکو شووشەی شکاو لە دڵما ئەجوڵێ نەرم بریسکەی خوێندێکی ڕژاو ئەدا بەگیان کسپەی گەرم بەیانی بوو مناڵی ورد لە سەرتەختی سنگێکی ڕووت لێیان نەنیشت ڕەنگی گۆگرد کاتێ پەنجەی تاوان بزووت گرمەی بۆمبا ژینی شێوان
زانیاری هۆنراوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
لەسەر بەردێ بەیان پرچی بارانێکی ئەهۆنیەوە. لە دەفتەری مێرگێکیشدا بارانیش جۆگە شیعرێکی ئەنووسیەوە. لە جۆلانەی شەپۆلیشدا شیعریش بەدەم سەمای وشە و درەختەوە بۆ دوو دڵداری میوانی دیوانی باران و کەژ و خەونی بەرد و ئاسمانێکی ئەخوێندەوە.
زانیاری هۆنراوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ئەولادی وەتەن، ئێمە کە وا میللەتی کوردین بۆ غایەیی ئاسایشی میللەت هەموو گوردین، شێرانە ئەوا مەعرەکە ئارایی وەغا بووین بۆ ڕشتنی خوێناوی عەدوو حازری ڕا بووین. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
زانیاری هۆنراوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
بە پەلکە گیایەک ئەنووسم و دارستانێک ئەخوێنمەوە. دڵۆپێ باران ئەبینم گوێم لە هاژەی زەریایەکە. دەنکە گەنمێ لەسەر دەستمە و خەرمانێ وا لە گیانمایە! 
زانیاری هۆنراوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
وەکو کێوێکی ئاگرین ئارامی گەل هاتە لەرزین هەزاران چاو ئەشکی تێزا دڵ بە پشتی خەما چزا ئەستێرەکان ورد ئەوەرین بۆ ناو قەترەی ئەشکی خوێنین سۆزی دەنگ گڕی ئەنایە دڵێک نەوتی تۆڵەی تیایە شەپۆلی مەچەکی ئاسن ئەینووسی نا، نابێ بمرن