پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
گهورهترین ئینسكلۆپیدیای كوردی
پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
كۆی گشتی: 12276
پۆلێنكردن
ئهلف و بێ
بهروار
دونیا تیڤی
زانیاری
میدیا و ڕۆژنامەگەری
کەناڵی دونیا تیڤی (بە ئینگلیزی: Dünya Tv) کەناڵێکە لە تورکیا لە ٤ـی حوزەیرانی ٢٠١٠ دەستی بە پەخشکردن کردووە، پەخشەکانی بە زمانی کوردی بە شێوەزاری کرمانجی دەکات, بەرنامەکانی دونیا تیڤی هەمەڕەنگە کە لەنێویدا بابەتی ئیسلامیی، سیاسیی و وەرزشیی لەخۆدەگرێت. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
تی ئاڕ تی کوردی
زانیاری
میدیا و ڕۆژنامەگەری
کەناڵی تی ئاڕ تی کوردی (بە ئینگلیزی: TRT Kurdî، پێشتر TRT 6) یەکەم کەناڵی ئاسمانیی کوردیی کۆماری تورکیایە. تێ ڕێ تێ کوردی لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٩ـدا دامەزرا لە شەشەم ئاھەنگی یادکردنەوەی ساڵانەی کەناڵەکە ناوی تی ئار تی شەشی گۆڕی بۆ تی ئاڕ تی کوردی. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
تەوێڵە
زانیاری
گوندەکان
شارۆچکەی تەوێڵە یان گوندی تەوێڵە (بە ئینگلیزی: Tawella، بە عەرەبی: طويلة) گوندێکی گەورەیە و کەوتووەتە ناحیەی خورماڵ، لە پارێزگای هەڵەبجەی هەرێمی کوردستان. لە باکوورەوە لەگەڵ گوندی کێمنە، لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی پاڵانیان، لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ گوندی زەفەر و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی بەڵخە هاوسنوورە.
پشکنینی گرانەتا
زانیاری
زانیاری هەمەڕەنگی تەندروستی
گرانەتا (بە ئینگلیزی: Typhoid fever) نەخۆشییەکی بەکتریاییە کە دەتوانێت لە جەستەدا بڵاوببێتەوە و کاریگەری لەسەر زۆرێک لە ئەندامەکان دروست دەکات. ئەگەربێتوو چارەسەر نەکرێت، کاریگەری لاوەکی مەترسیدار و تەنانەت مردنیشی لێ دەکەوێتەوە
سۆدیۆم (کانزای لەش)
زانیاری
ڤیتامین و کانزاکان
سۆدیۆم (بە ئینگلیزی: Sodium) یارمەتی لەش دەدات بۆ پاراستنی هاوسەنگی شلەی لەش، هەروەها ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە کرداری ماسولکە و دەمارەکاندا. زۆربەی سۆدیۆمی لەش دەکەوێتە ناو خوێن و شلەکانی دەوری خانەکان
تەکەڵ
زانیاری
زانیاری هەمەڕەنگی زانستەکانی زەوی
تەکەڵ (بە ئینگلیزی: Smog) جۆرێکی خەستی پیسبوونی هەوایە کە توانای ڕوونبینی کەمدەکاتەوە، تەکەڵ ئاماژەیە بۆ هەوای پیسبوو و پێکهاتەکەی جۆراوجۆرە و زیاتر بۆ ئەو حاڵەتە بەکاردێت کە بەهۆی ئۆتۆمبێل و شوێنە پیشەسازییەکانەوە دروست دەبێت و زۆرێک لە شارەکان دادەپۆشێت
ڕۆژووگرتن و شیردان
زانیاری
تەندروستی ئافرەتان
شیردان ماوەیەکی جیاوازە بۆ دایک و منداڵەکەی، دایک هەموو جەستە و دەروونی خۆی دەکاتە قوربانی تاکوو منداڵەکەی تێربێت و گەشە بکات، هەر بۆیە دایکان پێویستیان بە خۆراکی باش و تەندروستە تاکوو شیریان زۆر بکات و بتوانن شیر بدەن بە منداڵەکەیان.
نەخۆشیی ڕووشاندنی پێست
زانیاری
نەخۆشییە دەروونییەکان
نەخۆشیی ڕووشاندنی پێست (بە ئینگلیزی: Excoriation disorder)، نەخۆشیی لێکردنەوەی پێست (بە ئینگلیزی: Skin picking disorder) یان مانیای لێکردنەوەی پێست (Dermatillomania) نەخۆشییەکی دەروونییە بریتییە لە خووێکی دووبارەبووەوە لەسەر لەش
مزگەوتی گەورەی تەوێڵە
زانیاری
زانیاری ئیسلامی هەمەڕەنگ
مزگەوتی گەورەی تەوێڵە (بە عەرەبی: الجامع الكبير) کۆنترین مزگەوتی تەوێڵەیە و دەکەوێتە ناوجەرگەی شارەدێی تەوێڵە. لەدوای گەیشتنی ئایینی ئیسلام بە ناوچەکە دروست کراوە. لە ساڵانی ١٩٢٧ و ١٩٤٧ نۆژەنکراوەتەوە. مزگەوتەکە نوێژە فەرزەکان و هەردوو نوێژی جەژن و نوێژی هەینی تێدا ئەنجام دەدرێت.
گوندەکانی ناحیەی بیارە
زانیاری
گوندەکان
بیارە یەکێکە لە ناحیەکانی پارێزگای هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان.
‹
1
2
...
598
599
600
601
602
603
604
...
1227
1228
›