ناوهڕۆك
ناساندن
مزگەوتی گەورەی تەوێڵە (بە عەرەبی: الجامع الكبير) کۆنترین مزگەوتی تەوێڵەیە و دەکەوێتە ناوجەرگەی شارەدێی تەوێڵە. لەدوای گەیشتنی ئایینی ئیسلام بە ناوچەکە دروست کراوە. لە ساڵانی ١٩٢٧ و ١٩٤٧ نۆژەنکراوەتەوە. مزگەوتەکە نوێژە فەرزەکان و هەردوو نوێژی جەژن و نوێژی هەینی تێدا ئەنجام دەدرێت.
مێژوو
مزگەوتەکە لە سەردەمی خەلیفە عومەری کوڕی خەتتاب لەدوای گەیشتنی ئایینی ئیسلام بە ناوچەکە دروست کراوە، کە بەپێی هەندێک سەرچاوە لەنێوان ساڵانی ١١٣٦ - ١١٣٧ـی زایینیە. لە ساڵانی ١٩٢٧ و ١٩٤٧ نۆژەنکراوەتەوە. ساڵی ١٩٩٨ دوای وێرانبوونی بەهۆی جەنگی ئێران و عێراقەوە دووبارە دروست کراوەتەوە. ڕووبەری مزگەوتەکە ٢٥٠٠ مەتری دووجایە و چوار منارە و گومبەتێکی سەوزی هەیە. لە کۆندا شوێنی کۆبوونەوەی زۆرێک لە ئایینناسانی ناوچەکە بووە و بە ئەزهەری بچووک ناوبراوە. خەڵکی ناوچەکە پێش کردنەوەی قوتابخانەی فەرمی منداڵەکانیان ناردووە بۆ ئەو خانەقا و مەداریسانە بۆ فێربوونی علیم و قورئانی پیرۆز کە لە ساڵانی پێشوودا تەریقەتی نەقشبەندی زۆرترین سەردانی ئەم ناوچەیەیان کردووە و شوێنی چەندین زانا و کەسایەتی ئایینی ناسراوی کوردستان بووە، وەک (مەلا عەبدولكەریمی مودەڕیس، مەلا نەزیری گەورەی تەوێڵە، مەلا قادری گەورەی بیارە، مەلای گەورەی کۆیە، مەلای جەزیری، پڕۆفیسۆر موستەفا زەڵمی).