ناوهڕۆك
سەرەتا
لە سورەتی (الأنعام) ئایەتی (١٥١ بۆ ١٥٣) دە فەرمانی تیایە لەلایەن خوداوە بۆ بەندەکانی بۆ هەموو مرۆڤایەتی پابەندبن بەو خاڵانەی لەم ئایەتانەدا فەرمانی پێکردوون بۆ ئەوەی لە دونیا و قیامەتدا بەختەوەربن.
واتای ئایەتەکان و دە فەرمانی گرنگ لەم ئایەتانە
۞ قُلْ تَعَالَوْا أَتْلُ مَا حَرَّمَ رَبُّكُمْ عَلَيْكُمْ أَلَّا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا وَلَا تَقْتُلُوا أَوْلَادَكُم مِّنْ إِمْلَاقٍ نَّحْنُ نَرْزُقُكُمْ وَإِيَّاهُمْ وَلَا تَقْرَبُوا الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَلَا تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ ذَٰلِكُمْ وَصَّاكُم بِهِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ ١٥١) ئه‌ی موحەمەد پێیان بڵێ: خه‌ڵکینه وه‌رن با ئه‌و شتانه‌تان بۆ بخوێنمه‌وه که په‌روه‌ردگارتان حه‌رامی کردووه له‌سه‌رتان:
یه‌که‌م: هیچ شتێک نه‌که‌ن به شه‌ریک و هاوه‌ڵ بۆی.
دووه‌م: چاک ڕه‌فتار بن له‌گه‌ڵ دایک و باوکتاندا.
سێیه‌م: منداڵانی خۆتان له‌به‌ر برسێتی و نه‌داری مه‌کوژن، چونکه ئێمه ڕزق و ڕۆزی ئێوه‌ش و ئه‌وانیش ده‌ده‌ین.
چوارەم: نزیکی گوناهو تاوانه‌کان مه‌که‌ون، چ ئه‌وه‌ی که ئاشکراو بووه و چ ئه‌وه‌ی که شاراوه و په‌نهانه بووه.
پێنجه‌م: هیچ که‌س مه‌کوژن که خوا حه‌رامی کردووه مه‌گه‌ر به‌حه‌ق نه‌بێت، ئه‌وه‌ی که خوێندمه‌وه بۆتان خوا فه‌رمانی پێکردوون بۆ ئه‌وه‌ی ژیر‌و هۆشمه‌ند بن (وَلَا تَقْرَبُوا مَالَ الْيَتِيمِ إِلَّا بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ حَتَّىٰ يَبْلُغَ أَشُدَّهُ وَأَوْفُوا الْكَيْلَ وَالْمِيزَانَ بِالْقِسْطِ لَا نُكَلِّفُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا وَإِذَا قُلْتُمْ فَاعْدِلُوا وَلَوْ كَانَ ذَا قُرْبَىٰ وَبِعَهْدِ اللَّهِ أَوْفُوا ذَٰلِكُمْ وَصَّاكُم بِهِ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ ١٥٢)
شه‌شه‌م: نزیک ماڵ و سامانی هه‌تیو مهکهونەوە مه‌گه‌ر به چاکی و له قازانجی ئەوان نه‌بێت، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی گه‌وره ده‌بن و به‌ته‌واوی پێ ده‌گەن.
حه‌وته‌م: کێشان و پێوان به‌ڕێک و پێکی به‌کار بهێنن به دادگه‌ری ئه‌نجامی بده‌ن و فێڵی تێدا مه‌که‌ن، جا ئێمه داخوازی له که‌س ناکه‌ین مه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی توانای خۆی نه‌بێت.
هه‌شته‌م: کاتێک قسه‌و گوفتارتان کرد ئه‌وه دادوه‌ر بن و لایه‌نی ناحه‌ق مه‌گرن ئه‌گه‌ر خزمی نزیکیش بێت.
نۆیه‌م: وه‌فابکه‌ن به‌و په‌یمانه‌ی که ده‌یبه‌ستن له‌گه‌ڵ خوادا به‌و به‌ڵێنه‌ی که به په‌روه‌ردگاری ده‌ده‌ن پەیوەستبن، ئه‌و شتانه‌ش په‌روه‌ردگارتان فه‌رمانی پێداون بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن. ( وَأَنَّ هَٰذَا صِرَٰطِي مُسۡتَقِيمٗا فَٱتَّبِعُوهُۖ وَلَا تَتَّبِعُواْ ٱلسُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمۡ عَن سَبِيلِهِۦۚ ذَٰلِكُمۡ وَصَّىٰكُم بِهِۦ لَعَلَّكُمۡ تَتَّقُونَ ١٥٣)
دەیەم: بێگومان ئه‌مه‌ی (که باسکرا) ڕێبازی منه که ڕاستە، ئێوه‌ش شوێنی بکه‌ون و شوێنی ڕێچکه‌کانی تر مه‌که‌ون چونکه جیاتان ده‌کاته‌وه له ڕێبازی خوا، ئه‌وه‌ش په‌روه‌ردگارتان فه‌رمانی پێ کردوون، بۆ ئه‌وه‌ی خواناس و پارێزکار بن.