سوودەکانی ئاوی دەریا بۆ لەش

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-06-13-19:07:00 - کۆدی بابەت: 13173
سوودەکانی ئاوی دەریا بۆ لەش

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سوودەکانی ئاوی دەریا بۆ لەش (بە ئینگلیزی: The benefits of sea water for the body، بە عەرەبی: فوائد ماء البحر للجسم) ئاوی دەریا بەهۆی پێکهاتە دەوڵەمەند و گرنگەکەیە دەتوانێت سوود بە تەندروستی گشتی جەستە و تەندروستی پێست و قژ بگەیەنێت.

ئاوی دەریا

ئاوی دەریا خوێی تێدایە کە گرنگە بۆ تەندروستی پێست و قژ و جەستەمان. گرنگی ئاوی دەریاکان لەسەر ئەو خوێیەی تێدایە کە دەردەکەوێ. خوێ کانزایەکی سروشتییە کە پێکهاتووە لە کریستاڵە سپییەکان و پێکهاتووە لە توخمەکانی کلۆر و سۆدیۆم. کاتێک ئاوی دەریا بەهەڵم دەبێت، کریستاڵی خوێی شەفاف و بێ بۆن و بێ ڕەنگ بەجێدەهێڵێت. جەستەمان بەهۆی سوودە زۆرەکانیانەوە پێویستی بەم خوێیانە هەیە، هەروەها خوێی ئاوی دەریا سوودی زیاترە لەو خوێیە پرۆسێس کراوەی کە لە خۆراکدا بەکاری دەهێنین، لێرەدن زیاتر دەربارەی سوودەکانی ئاوی دەریایی و خوێی دەریایی دەزانین.

سوودەکانی ئاوی دەریا بۆ پێست

خوێی دەریایی دەوڵەمەندە بە کانزا گرنگەکانی وەک مەگنیسیۆم و کالیسیۆم و پۆتاسیۆم، ئەمەش وایکردووە سوودێکی زۆری هەبێت بۆ پێست و گرنگترین سوودەکانی بریتین لە:

چارەسەری هەوکردن و زیپکە: خوێی دەریایی چارەسەری هەوکردن دەکات و ئەو بەکتریایانە لەناو دەبات کە دەبنە هۆی دروستبوونی زیپکە، چونکە شێ کەمدەکاتەوە و دەردانی چەوری ڕێکدەخات کە دەبنە هۆی داخستنی کونیلەکان.

قڵیشێنەری پێست: خوێی دەریایی تایبەتمەندی فیزیایی تێدایە کە وای لێدەکات پێست قڵیشان بکات، هەروەها ئەو کانزایانەی لە پێکهاتەکەیدا بەردەستن ئاسانکاری دەکەن بۆ کردنەوەی کونیلەکانی پێست و پاکی دەکەنەوە، هەروەها یارمەتی ڕۆیشتنی خوێن دەدەن بۆ پێست، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی پێست بە ئاسانی شێ هەڵبمژێت.

تۆنەری پێست: خوێی دەریایی بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی چەوری لە دەموچاودا. بۆ ئەمەش بوتڵێکی سپرا پڕ دەکەین لە ئاوی شلەتێن و کەوچکێک خوێی دەریایی، و دەیخەینە سەر دەموچاو، بەدورکەوتنەوە لە دانانی لە نزیک چاوەکان دەتوانین سوودەکانی بەدەستبهێنین.

چارەسەری چاوی هەڵئاوساو: بالیفێک دادەنێین کە لە گیراوەی ئاوی شلەتێن و کەوچکێک خوێی دەریایی نوقم کراوە و لەسەر پشت پاڵدەکەوین و لەسەر ئەو شوێنانەی چاو هەڵئاوساوە دایدەنێین.

ماسکی پێست: سکرابی خوێ خانە مردووەکان لەناودەبات و سوڕی خوێن باشتر دەکات، بۆیە دوای دوش گرتن دەیخەینە سەر قۆڵ و قاچ یان لەسەر پێستی شێدار.

هەڵمکردنی پێست: هەڵمکردنی پێست بە خوێی دەریایی کونیلەکانی پێست دەکاتەوە.

کەمکردنەوەی دەرکەوتنی چرچ و لۆچی و هێڵە وردەکان: بەکارهێنانی بەردەوامی خوێیەکانی دەریای مردوو چرچ و لۆچی لادەبات و پێست گەنجتر دەردەخات و هاوسەنگی بۆ پێست دەگەڕێنێتەوە و وادەکات پێست تەندروست و نەرم دەربکەوێت.

پاککردنەوەی پێست لە ژەهر: خوێ ژەهرەکان لە پێست و بەکتریا زیانبەخشەکان لادەبات کە پێست لە ڕۆژدا هەڵیمژیوە، بەمەش پێست پاک و گەشاوە و تەندروست دەردەکەوێت.

سوودەکانی خوێی دەریایی بۆ قژ

خوێی دەریایی ٢٦ کانزای تێدایە کە گرنگن بۆ تەندروستی قژ، گرنگترین سوودەکانی بۆ قژ ئەمانەن:

نەرمی قژ: خوێی دەریایی قژ نەرم و بریقەدار دەکات، شێی پێویستی پێدەبەخشێت، هەروەها چارەسەری قژی تێکچوو و لاواز دەکات، چونکە کانزای سەرەکی تێدایە کە گرنگە بۆ تەندروستی قژ.

چارەسەری کڕێش: خوێی دەریایی کڕێش لەناو دەبات، هەروەها دانانی خوێی دەریایی لەسەر پێستی سەر هەڵوەرین کەم دەکاتەوە و نایهێڵێت.

چارەسەرکردنی ئارەقەی پێستی سەر: خوێ ئارەقە و چەورییەکانی پێستی سەر هەڵدەمژێت.

ئەستوورکردنی قژ: دەتوانرێت قژ بە بەکارهێنانی خوێی ئیپسۆم ئەستوور بکرێتەوە، بە تێکەڵکردنی ئەم خوێیە لەگەڵ کۆندیشنەر و دانانی لەسەر ڕەگی قژ و بەجێهێشتنی بۆ ماوەی ٢٠ خولەک. ئەمەش چڕی قژ زیاد دەکات و چەوری قژ کە هەیە لا دەبات ئەم ڕێگایە بە وەرزی دووبارە دەکرێتەوە بۆ ڕێگریکردن لە وشکبوونەوەی قژ.

سوودەکانی ئاوی دەریا بۆ لەش

لە سوودەکانی ئاوی دەریا بۆ لەش ئەمانەن:

پاککردنەوەی دەم: خوێی دەریایی بەکتریا دەکوژێت، بۆیە دەتوانرێت بۆ پاککردنەوەی پووک بەکاربهێنرێت، دەم شۆردنێکی نایاب و سەرسوڕهێنەرە، بەو پێیەی هێرش دەکاتە سەر ئەو بەکتریایانەی کە دەبنە هۆی هەوکردنی پووک و بۆنی ناخۆشی دەم، بەمەش ئازارەکان کەمدەکاتەوە. خوێی دەریایی دەخەینە ناو کوپێک ئاوی گەرمەوە و وەکو غسول بۆ ماوەی ٣٠-٦٠ چرکە بەکاری دەهێنین.

کەمکردنەوەی هەوکردنی ماسولکەکان: خوێی ئیپسۆم کە لە ئاوی دەریادا هەیە چارەسەرێکە بۆ نەهێشتنی ئازاری هەوکردنی ماسولکەکان، چونکە مەگنیسیۆمی تێدایە کە هاوسەنگی بە جەستە دەبەخشێت، بەتایبەتی ئەو کارانەی پەیوەستن بە ماسولکە و دەمارەکانەوە. دەتوانرێت زەیتی یوکالیپتوس یان زەیتی لاڤاندەر بخرێتە ناو حەمامێکی خوێی ئیپسۆم بۆ ئەوەی ئەنجامێکی تەندروستی باشتر بێت.

بەهێزکردنی بەرگری لەش: مەلەکردن لە ئاوی دەریادا کۆئەندامی بەرگری بەهێز دەکات، چونکە توخمە گرنگەکان و ڤیتامینەکان و خوێی کانزایی و ترشە ئەمینییەکان و وردە زیندەوەرانی تێدایە کە ماددەی دژە بەکتریا بەرهەم دەهێنن و کۆئەندامی بەرگری بەهێز دەکەن. بەو پێیەی ئاوی دەریا پێکهاتەی هاوشێوەی پلازمای خوێنی تێدایە، لە کاتی مەلەکردندا بە ئاسانی هەڵدەمژرێت، هەروەها هەڵمژینی تەمی دەریا، کە ئایۆن یان گەردیلەی بارگە نەرێنی لەخۆدەگرێت و گرنگن بۆ تەندروستی سییەکان.

زیادکردنی سوڕی خوێن لە جەستەدا: ئاوی دەریا سوڕی خوێن زیاد دەکات و چالاکی دەکات، خۆشۆردن یان مەلەکردن لە ئاوی دەریادا سوڕی خوێن باشتر دەکات بە گەڕاندنەوەی ئەو کانزایانەی کە لە ئەنجامی فشار، پیسبوونی ژینگە، یان خراپی خۆراکدا لەدەستچوون.

پاراستنی پەستانی خوێن: کاتێک لەش خوێ و ئاوی دەهێڵێتەوە و لەڕێگەی میزکردنەوە لەدەستیان نادات، پەستانی خوێن بەرز دەبێتەوە. کاتێک خوێ و ئاو لەناو دەچێت، شوێنەواری میز نامێنێت و پەستانی خوێن دەپارێزرێت.

کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن: خواردنەوەی کەمێک ئاوی خوێ کاریگەری لەسەر سەقامگیری خوێ دەبێت، وامان لێدەکات دوور بکەوینەوە لە خواردنی خێرا و ژەمە ناتەندروستەکان، بەمەش دەتوانین لەشجوانیمان بپارێزین و دوور بکەوینەوە لە زیادبوونی کێش.

کەمکردنەوەی فشاری دەروونی: زۆربەی خەڵک بەدەست کەمخەویەوە دەناڵێنن و چێژ لە خەوتنیان وەرناگرن، بۆیە خوێی ناو ئاوی دەریا هۆرمۆنەکانی فشار کەمدەکاتەوە، وەک کۆرتیزۆڵ و ئەدرنالین و دەتوانن لەم ڕووەوە سوودی لێوەرگرن.

بەرەوپێشبردنی تەندروستی ئێسک: توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پووکانەوەی ئێسک لە ئەنجامی کەمی کالیسیۆمەوە دروست دەبێت، هەروەها خواردنەوەی کوپێک ئاو و خوێ ڕێژەی کالیسیۆم و کانزاکان زیاد دەکات، بەمەش تەندروستی ئێسک باشتر دەکات.

چارەسەری ئازاری ددان: ئاوی خوێ ئازاری ددان کەم دەکاتەوە. کەوچکێک خوێ لەناو کوپێک ئاوی گەرمدا تێکەڵ دەکەین، و لەگەڵ تێکەڵەکەدا غەرغەرە دەکەین.

چارەسەری ئەکزیما: خوێی دەریایی لە کۆنەوە بۆ چارەسەری ئەکزیما بەکارهاتووە، کە جەستە لە ئاوی گەرم دادەنرێت یان دەخرێتە ناو ئاوی گەرمەوە، بەجۆرێک خوێن بەناو پێستدا دەڕوات و خێراتر تەوژم دەکات و پرۆسەی چاکبوونەوەکە بەرز دەکاتەوە.

تەندروستی گشتی باشتر دەکات: مەلەکردن لە ئاوی گەرمی دەریادا تواناکانی چاکبوونەوەی جەستە چالاک دەکات، بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی تەنگەنەفەسی و هەوکردنی بۆرییەکانی هەناسە و هەوکردن و ئازارەکانی تر. ئاوی دەریا دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم کە ماسولکەکان ئارام دەکاتەوە و فشاری دەروونی کەم دەکاتەوە و هەستکردن بە ئارامی دەبەخشێت.


سەرچاوەکان



63 بینین