كۆی گشتی: 12265
پۆلێنكردن
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ئانۆ جەوهەر عەبدولمەسیح عەبدۆکا (بە ئینگلیزی: Ano Jawhar، بە عەرەبی: انو جوهر) سیاسەتوان و وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستانە. لە ١٠ تەمووزی ٢٠١٩، لەسەر پشکی کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان لە نۆیەمین کابینەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بوو بە وەزیری گواستنەوە و گەیاندن.
زانیاری هۆنراوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ئاخ لە دەس دنیایی دوون و بێ وەفا داد لەدەس گەردوون و چەرخی کەچڕەوی ڕەببی ئەی دنیا دەوامت قەت نەبێ ئەی فەڵەک تۆش تا قیامەت نەسرەوی، وەک گڕت بەردایە عالەم هەر وەکوو قونبولەی زەڕڕی لەسەردا بۆ زەوی. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
زانیاری گوندەکان
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
جاوری (بە ئینگلیزی: Jawri) گوندێکە کەوتووەتە ناحیەی بیارەی پارێزگای ھەڵەبجە لە باشووری کوردستان. جاوری لە باکوور لەگەڵ گوندی بەڵخە و لە باشوور لەگەڵ گوندی دۆڵبیان و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی سۆسەکان و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی پاڵانیان ھاوسنوورە.
زانیاری گوندەکان
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
چنگیان (بە ئینگلیزی: Chingyan)، یەکێکە لە گوندە دێرینەکانی شارباژێر کە دەکەوێتە ناحیەی سیتەکی سەر بە قەزای شارباژێڕ لە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان، ئەم گوندە لەڕووی کارگێڕییەوە سەر بە شارۆچکەی چوارتایە، لە ئێستادا لە گوندی چنگیان ٥٢ ماڵ نیشتەجێن و قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندییان هەیە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ئیبراهیم عەلی پوور (بە ئینگلیزی: Ebrahim Alipoor) (بە فارسی: ابراهیم علی پور) هونەرمەند و وێنەگری کوردە. لە ٤\٩\١٩٨٩ لە شاری بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، براوەی دەیان خەڵاتی نێونەتەوەیی و نێوخۆیی ئێرانە.
زانیاری هۆنراوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
یادێ وەکو شووشەی شکاو لە دڵما ئەجوڵێ نەرم بریسکەی خوێندێکی ڕژاو ئەدا بەگیان کسپەی گەرم بەیانی بوو مناڵی ورد لە سەرتەختی سنگێکی ڕووت لێیان نەنیشت ڕەنگی گۆگرد کاتێ پەنجەی تاوان بزووت گرمەی بۆمبا ژینی شێوان
زانیاری گوندەکان
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
خەمزە (بە ئینگلیزی: Khamza)، گوندێکە دەکەوێتە دووری ١٦ کیلۆمەتر لەلای باکووری رۆژئاوای شاری سلێمانی، لە دامێنی چیای ئەزمەڕ، یەکێکە لە گوندە کۆنەکانی کوردستان، کە بە زستان بەفرێکی زۆری لێ دەبارێت و بە هاوینیش ئاووهەوایەکی فێنکی هەیە
زانیاری هۆنراوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
لەسەر بەردێ بەیان پرچی بارانێکی ئەهۆنیەوە. لە دەفتەری مێرگێکیشدا بارانیش جۆگە شیعرێکی ئەنووسیەوە. لە جۆلانەی شەپۆلیشدا شیعریش بەدەم سەمای وشە و درەختەوە بۆ دوو دڵداری میوانی دیوانی باران و کەژ و خەونی بەرد و ئاسمانێکی ئەخوێندەوە.
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
جەمیل سائیب ناوی تەواوی جەمیل کوڕی مەلا ئەحمەدی مەلا قادری قەرەداغە (بە ئینگلیزی: Jamil Saeb) چیرۆکنووسێکی دیاری کوردە، لە ١٦ی ئابی ساڵی ١٨٨٧ لە بنەماڵەیەکی ناسراوی ناوچەکە لەدایکبووە و لە تەمەنی ٦٤ ساڵیدا لە بەغداد کۆچی دوایی کردووە. 
زانیاری جەستەی مرۆڤ
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
پەنکریاس یەکێکە لە ڕژێنەکانی لەشی مرۆڤ و بەشێکە لە کۆئەندامی ھەرس و کۆئەندامی کوێرەڕژێنەکان، درێژییەكەی نزیكەی 6 بۆ 10 سانتیمەتر دەبێت، پەنكریاس بە ڕیخۆڵەباریكە و سپڵ و جگەر دەورەدراوە، و وەك ئەندامی ڕژێنی جۆگەدار كاردەكات و شلەی تایبەت دەردەكات بۆ هەرسكردنی خۆراك