ناوهڕۆك
بۆ دوو میوان
شاعیر: شێرکۆ بێکەس
بەرهەم: مێرگی زام مێرگی ھەتاو
شیعر: بۆ دوو میوان
لەسەر بەردێ بەیان پرچی بارانێکی ئەهۆنیەوە.
لە دەفتەری مێرگێکیشدا
بارانیش جۆگە شیعرێکی ئەنووسیەوە.
لە جۆلانەی شەپۆلیشدا
شیعریش بەدەم سەمای وشە و درەختەوە
بۆ دوو دڵداری میوانی
دیوانی باران و کەژ و
خەونی بەرد و
ئاسمانێکی ئەخوێندەوە.
سەرچاوەکان
471 بینین