گرنگی پاکوخاوێنی کەسی

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-06-24-16:51:00 - کۆدی بابەت: 13289
گرنگی پاکوخاوێنی کەسی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

گرنگی پاکوخاوێنی کەسی (بە ئینگلیزی: The Importance of Personal Hygiene، بە عەرەبی: أهمية النظافة الشخصية) پاکوخاوێنی جەستەی مرۆڤ لە توشبوون بە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت، وەک سکچوون، ژەهراویبوون، هەوکردنی سییەکان، هەوکردنی چاو و پێست، کۆلێرا، هەروەها ئەگەری بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزا و  میکرۆب و ئەو نەخۆشیانەی کە تووشی دەبن کەم دەکاتەوە. کاریگەرییەکانی گرنگیدان بە پاکوخاوێنی لە تەندروستی دەروونی تاکەکەدا ڕەنگ دەداتەوە، بەو پێیەی دەیپارێزێت لە خەمۆکی و فشاری دەروونی، هەستی متمانە  بەخۆبوونی پێدەبەخشێت.

گرنگییەکانی 

١- پاکوخاوێنی کەسی وا دەکات مرۆڤ بە شێوەیەکی شایستە و پاک دەرکەوێت 
پاکوخاوێنی کەسی وا دەکات ڕوخساری تاک شایستە بێت و  بۆنی خۆش بێت، ئەمەش مرۆڤەکان جوانتر دەکات و زیانیان پێ ناگەیەنێت، بەو پێیەی یەکەم سەرنجی تاک و کەسایەتییەکەی لەسەر پاکوخاوێنییە کە  تایبەتمەندییەکی بنەڕەتییە کە بەهۆیەوە بڕیار لەسەر کەسەکان دەدرێت، ئەمەش بەها و  ڕێزی لەلای خەڵک بەرز دەکاتەوە، هەروەها وا لە کەسانی دیکە دەکات هەست بە ئاسوودەیی بکەن لەکاتی بوونی لەگەڵیدا. 

٢- پاکوخاوێنی کەسی توانای تەرکیزکردنی مرۆڤ زیاد دەکات 
پاکوخاوێنی کەسی توانای تاک زیاد دەکات بۆ ئەوەی سەرنجی لەسەر ئەنجامدانی ئەو کارە بێت کە پێی سپێردراوە، و بۆ تەواوکردنی بە خێرایی و بە کارایی. چونکە چالاکبوونی پێدەبەخشێت و هەست بە ئاسوودەیی و ئارامیی دەکات.

٣- پاکوخاوێنی کەسی هەستی متمانە بەخۆبوون بە  مرۆڤ دەبەخشێت 
پاکوخاوێنی کەسی ئازادی بە تاک دەبەخشێت بۆ جوڵە و نزیکبوونەوە لە کەسانی دەوروبەری بە شێوەیەک کە بێزاریان نەکات، بە پێچەوانەی ئەو تاکەی کە پاکوخاوێنی خۆی ناپارێزێت، بەو پێیەی پاکوخاوێنی کەسی ئەگەری دەرچوونی بۆنی جەستە کەمدەکاتەوە، کە لەوانەیە ببێتە هۆی شەرمەزارکردنی  لە حاڵەتەکانی تێکەڵبوون لەگەڵ کەسانی کۆمەڵگاکەیدا. 

چۆنێتی پاراستنی پاکوخاوێنی کەسی 

جەستەی مرۆڤ شوێنێکە کە میکرۆب و مشەخۆرەکان دەتوانن زۆر ببن تێیدا.  پەیڕەوکردنی خووی تەندروست بۆ پاکوخاوێنی کەسی زۆر گرنگە بۆ دووربوون لە نەخۆشیەکان. 

خووەکانی پاراستنی پاکوخاوێنی

  • ڕۆژانە تا دەتوانی  جەستەت بشۆ، لەکاتی چوون بۆ گەشتێکی کەمپ دەتوانیت جەستەت بشۆی لە ڕێگەی مەلەکردن یان شوشتنی جەستە بە ئیسفەنجێکی تەڕ یان قوماشێکی تەڕکراو بە ئاو. بە گشتی پێویستە لە هەفتەیەکدا لانی کەم ٣ جار خۆت بشۆیت. 
  • بە بەردەوامی ددانەکانت پاک بکەرەوە، بەلایەنی کەمەوە ڕۆژانە جارێک ددانەکانت بشۆیت باشترە یاخود دوای خواردنی هەموو ژەمێک ددانەکانت بشۆیت بۆ ئەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی پووک و خراپبوونی ددانەکانت بەدوور بیت، گرنگە دوای نانی بەیانی و پێش خەوتن ددانەکانت بشۆیت. 
  • شۆردنی قژ  
  • دڵنیابە لە پۆشینی جلوبەرگی خاوێن و گۆڕینی ئەگەر پیس بوو بەتایبەت جلی ژێرەوە و هەڵواسینی جلەکان دوای شۆردنی لەبەر خۆر تا وشک دەبێتەوە، چونکە تیشکی خۆر بەشدارە لە کوشتنی هەندێک میکرۆب و مشەخۆر. 
  • دڵنیابە لە پاککردنەوەی دەستەکانت پێش نانخواردن و دوای نانخواردن، دوای بەکارهێنانی تەوالێت، هەروەها لە کاتی چالاکییە ئاساییەکانی ڕۆژانە وەک یاریکردن و کارکردن. 
  • ڕووخسارت لە کەسانی تر دوور بخەرەوە، هەروەها لە کاتی پژمین یان کۆکەدا لووت و دەمت داپۆشە، بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی دڵۆپە شلەکان کە میکرۆبی تێدایە بۆ خەڵک و دەبێتە هۆی تووشبوونیان بە بەکتریا.


سەرچاوەکان



33 بینین