پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
گهورهترین ئینسكلۆپیدیای كوردی
پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
كۆی گشتی: 12263
پۆلێنكردن
ئهلف و بێ
بهروار
گوندی پیرێسک
زانیاری
گوندەکان
گوندی پیرێسک (بە ئینگلیزی: Piresk) گوندێکە، کەوتووەتە شارەدێی سیوەیل لە قەزای شارباژێڕ سەر بە پارێزگای سلێمانی لە باشووری کوردستان. پیرێسک لە باکوور هاوسنوورە لەگەڵ گوندی سێونگ و لە باشوور لەگەڵ گوندی نۆرەباب، هەروەها لە ڕۆژهەڵات لەگەڵ گوندی تەم تەم
خەبات ڕەسووڵی
زانیاری
کەسایەتییەکان
خەبات ڕەسووڵی (بە ئینگلیزی: Khabat Rasooli) نووسەر، وەرگێڕ و ڕۆژنامەنووسێکی کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. لە ساڵی ١٩٧٠ لە شاری بۆکان، ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. بەکالۆریۆسی لە ساڵی ٢٠٠٩ زایینی، لە کۆلێجی ئاداب، بەشی کۆمەڵناسی، زانکۆی سەلاحەدینی ئەیوبی وەرگرتووە.
گەلی تاتار
زانیاری
زاراوە هەمەڕەنگەکان
تاتارەکان (بە ئینگلیزی: Tatars، بە عەرەبی: التَّتار) گەلێکی تورکن کە لە خەڵکی قەوقاز و هۆزی بولگاری تورکەوە هاتوون، لە ئەنجامی لەشکرکێشی مەغۆلەکان لە وڵاتەکەیانەوە ئاوارە بوون بۆ هەنگاریا و دوورگەی قرم و هیچ پەیوەندییەکی مێژووییان لەگەڵ تاتارەکانی کۆندا نییە.
کۆمارە فیدراڵییەکانی ڕووسیا
زانیاری
شار و هەرێمەکان
کۆمارەکانی ڕووسیا (Republics of Russia) لە ٨٥ فیدراسیۆن (یەکە کارگێڕییەکان) پێکدێت، کە ٢٢ـیان کۆمارن و کۆماری قرم ژمارە ٢٢ـە هێشتا لە دانپێدانانی نێودەوڵەتیدا سنووردارە. بەپێی دەستوور، فیدراسیۆنی ڕووسیا بەسەر ٨٥ فیدراسیۆندا دابەشکراوە، کە ٢٢ـیان "کۆماری"ـین.
دارا سێکانیانی
زانیاری
کەسایەتییەکان
دارا حەمە ئەحمەد ناسراو بە دارا سێکانیانی (بە ئینگلیزی: Dara Sekanyani) سیاسەتوانێکی کورد و ئەندامی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانە. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
ئۆبلاست
زانیاری
زاراوە هەمەڕەنگەکان
ئۆبلاست (بە ئینگلیزی: oblast، بە ڕووسی: область، بە عەرەبی: أوبلاست) جۆرێکە لە دابەشکردنی کارگێڕیی لە وڵاتانی بیلاڕووس و بولگاریا و کازاخستان و قرقیزستان و ڕووسیا و ئۆکرانیا، هەروەها یەکێتیی سۆڤیەت و شانشینی یوگۆسلاڤیای پێشوو.
ڕەق
زانیاری
فیزیا
دۆخی ڕەقی (بە ئینگلیزی: Solid state) یەکێکە لە چوار دۆخە سەرەکییەکەی ماددە، کە سێ دۆخەکەی تری بریتیین لە (شل و گاز و پلازما). لە ماددە ڕەقەکاندا گەردەکان لە نزیک یەکترن و کەمترین بڕی جووڵە وزەیان هەیە. ماددەی ڕەق بە توندی و ڕەقی پێکهاتەکەی و بەرگری دژی ئەو هێزەی دەخرێتە سەر ڕووکارەکەی دەناسرێتەوە.
جەلالی میرزا کەریم
زانیاری
شاعیر و ئەدیبان
جەلال میرزا کەریم (بە ئینگلیزی: Jalali Mirza Karim) شاعیری نوێگەری لێهاتووی کورد و سەردەستەی نوێخوازانی کۆمەڵی ڕوانگە بوو. ئەم شاعیره بەهرەداره لە ساڵی 1935 زایینی لەشاری سلێمانی له خێزانێکی دیاری ئەو شاره لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شارەکەی خۆی تەواوکردووە
تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە
زانیاری
زانیاری هونەری هەمەڕەنگ
گروپی مۆسیقای باواجی کۆیە (بە ئینگلیزی: Bawaji Koya Musical Band) گرووپێکی مۆسیقیی کوردی بوو کە ساڵی ١٩٥٧ زایینی لە کۆیە و بە سەرپەرشتی (ئەندریۆس خەمۆ) دامەزرا. ئەم تیپە لە سەرەتادا گرووپی میوزیکی قوتابخانەی کوڕانەی کۆیە بوو کە دواتر لە ساڵی ١٩٥٨ بە ناوی تیپی مۆسیقای باواجی دەرکەوت.
گوندی پیرمەند
زانیاری
گوندەکان
گوندی پیرمەند (بە ئینگلیزی: Pirmand) گوندێکە، کەوتووەتە شارەدێی سیوەیل لە قەزای شارباژێڕ سەر بە پارێزگای سلێمانی لە باشووری کوردستان. پیرمەند لە باکوور هاوسنوورە لەگەڵ گوندی قۆخانی نۆڕک و لە باشوور لەگەڵ گوندی چۆڕک، هەروەها لە ڕۆژهەڵات لەگەڵ گوندی دڕوێ
‹
1
2
...
667
668
669
670
671
672
673
...
1226
1227
›