كۆی گشتی: 12264
پۆلێنكردن
زانیاری فیلم و زنجیرە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
هەتاهەتایە و یەک ڕۆژ (بە ئینگلیزی: life and a day، بە فارسی: ابد و یک روز) فیلمێکی ئێرانییە لە ساڵی ٢٠١٦ بڵاوکراوەتەوە. فیلمەکە لە نووسین و دەرهێنانی (سەعید روستایی)ـیە و لەلایەن (سەعید مەلیکان)ـەوە کاری بەرهەمهێنانی بۆ کراوە. نمرەی ٨٫٢/١٠ وەرگرتووە و چەندین خەڵاتی ناوخۆیی و جیهانی بردووەتەوە.
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
پیادەڕەوی (بە عەرەبی: المشي، بە ئینگلیزی: walking)، یەکێکە لە بەشە سەرەکییەکانی گواستنەوە و جووڵە لە نێوان ئاژەڵ، زیندەوەران و مرۆڤ. بەگشتی پیادەڕەوی بە یەکێک لە بەشە سەرەکییەکانی بوونەوەرەکان دادەنرێت.
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
زستان (بە عەرەبی: الشتاء، بە ئینگلیزی: Winter) یەکێکە لە چوار وەرزەکەی ساڵ و ساردترین وەرزە بە دوای وەرزی پاییزدا دێت و دوای زستانیش وەرزی بەهار دێت، وشەی "winter" لە زمانی جێرمەنی کۆنەوە هاتووە و بە مانای "کاتی زستان".
زانیاری جەستەی مرۆڤ
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
بەرگرییە کۆئەندام یان سیستمی بەرگری (بە ئینگلیزی: immune system) ئامڕازێکی لەشە بۆ ڕێگریکردن و سنووردارکردنی تووشبوونە میکرۆبییەکان، بەبێ ئەم کۆئەندامە لەش ناتوانێت دژی هێرشی بەکتریا و ڤایرۆس و مشەخۆرەکان و میکرۆبەکانی تر بوەستێتەوە. لە تۆڕێکی گەورەی خانە و ئەندام و پڕۆتین و شانەکان پێکدێت
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
سیخوڕیکردن (بە عەرەبی: تجسس، بە ئینگلیزی: Spying)، لەگەڵ بەرەو پێشچوونی تەکنەلۆجیای ئاساییشی مۆبایل، بواری هاککردن و چاودێری خستنە سەر مۆبایلیش بەرەو پێشدەچێت. بەهۆی ئەم گۆڕانکاریانەوە لەوانەیە تووشی کێشەی ئاساییش و سیخوڕیکردن بەسەر سیستمەکەتەوە ببیتەوە.
زانیاری دەروونناسی
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
کاریگەری پیگملیەن (بە ئینگلیزی: pygmalion effect، بە عەرەبی: تأثير بجماليون)، بریتییە لە ڕادەی چاوەڕوانی و پێشبینی خود بۆ کەسەکانی دەوروبەر یان بەرامبەر بە کارێک، بەپێی ئەم ئەفسانەیەی پیگملیەن مرۆڤ چەند پێشبینییەکانی ئەرێنی بێت و چاوەڕێی زۆر بکات ئەنجامی باش و ئەرێنی بەدەست دەکەوێت
زانیاری باڵندەکان
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
فلامینگۆ (بە عەرەبی: الفلامينغو، بە ئینگلیزی: Flamingo)، جۆرێکی باڵندەکانە و نشینگەکەی وڵاتە جیاوازەکانی زۆرینەی کیشوەرەکان دەگریتەوە جگە لە ئوستوڕالیا و بەستەڵەکی باشوور، جێگەی ژیانکردنیشی لە دەریاچە و ناوچە ئاوییەکاندایە لە نزیک هێڵی کەمەرەیی یاخود دوورتر.
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
باراک حوسێن ئۆباما (بە ئینگلیزی: Barack Obama) کەسایەتییەکی سیاسی و چل و چوارەمین سەرۆکی ئەمریکایە، و لە ساڵی ٢٠٠٩-٢٠١٧ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بووە، خەڵاتی ئاشتی نۆبڵی وەرگرتووە، هەروەها یەکەم سەرۆکی ڕەشپێست بووە لە مێژووی سەرۆکایەتی ئەمریکا.
زانیاری مێرووەکان
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
مێشی ماڵ (بە عەرەبی: الذبابة المنزلية، بە ئینگلیزی: Housefly)، بێ بڕبڕەیەکەی کۆمەڵەی مێرووەکانە کە هەزارەها جۆری جیاوازی هەیە، نشینگەکەی وڵاتە جیاوازەکانی هەموو کیشوەرەکان دەگرێتەوە جگە لە بەستەڵەکی باشوور نەبێت، شێوازی ژیانکردنی تاکەکانی بەتەنهایە و پێکەوە کۆمەڵەی گەورە دروستناکەن.
زانیاری زانستەکان
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
سالمۆنیلا (بە عەرەبی: السلمونيلا المعوية، بە ئینگلیزی: Salmonella enterica)،بەکتریایەکە کە تووشی ڕیخۆڵەی مرۆڤەکان ئەبێت و دواتریش ئەگوازرێتەوە بۆ بەشەکانی تری لەش کە نەخۆشی ژەهراویبوونی سەلمۆنیلای پێ ئەوترێ، بەكتریاكە درێژییەکەی لە نێوان 0،8 بۆ 5 مایکرۆمەترە.