پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
گهورهترین ئینسكلۆپیدیای كوردی
پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
كۆی گشتی: 12265
پۆلێنكردن
ئهلف و بێ
بهروار
زیانەکانی زۆر دانیشتن
زانیاری
زانیاری هەمەڕەنگی تەندروستی
زیانەکانی زۆر دانیشتن (بە ئینگلیزی: The disadvantages of sitting too much، بە عەرەبی: اضرار كثرة الجلوس)، زۆر دانیشتن یەکێکە لە خراپترین خیانەتەکان کە دەتوانین بەرانبەر جەستەمان بیکەین، چەندین زیانی بۆ جەستە هەیە. لەبەرئەوە پێویستە هەموو هەوڵێک بدەین بۆ پاراستن و هێشتنەوی بە تەندروستی.
خەزێم
زانیاری
گوڵ و گیا
خەزێم یان لاڤیندەر (بە عەرەبی: الخزامی، بە ئینگلیزی: Lavender، ناوی زانستی: Lavandula)، جۆرێکی گوڵەکانە کە لە باخچەکاندا دەچێنرێت، نشینگە بنەڕەتییەکەی ئەو وڵاتانە دەگرێتەوە کە نزیکن لە دەریای سپییەوە، ئەم گوڵە بەدرێژایی مێژوو بەکارهێنانی زۆری هەبووە و خەڵکی سوودیان لێ وەرگرتووە.
لالەعەباس
زانیاری
گوڵ و گیا
لالەعەباس (بە عەرەبی: أعجوبة بيرو یان شب الليل، بە ئینگلیزی: Marvel of peru، ناوی زانستی: Mirabilis jalapa)، گوڵێکی ناسکی هەمیشەییە و نشینگە بنەڕەتییەکەی ئەمریکای باشوورە، بەڵام دواتر بۆ هەموو جێگە ئاووهەوا گەرمەکانی ناوچەی هێڵی خولگەیی گوازراوەتەوە.
پەتی سێدارە
زانیاری
زاراوە هەمەڕەنگەکان
پەتی سێدارە (بە عەرەبی: حبل المشنقة، بە ئینگلیزی: hanging rope)، پەتێکی دیاریکراو و تایبەتە بە سزای لەسێدارەدانی جۆری هەڵواسین و خنکاندن و کۆنترین جۆری سزای کوشتنە.
یوسرا ڕەجەب
زانیاری
کەسایەتییەکان
یوسرا ڕەجەب (بە عەرەبی: يسرى رجب، بە ئینگلیزی: Yusra Rajab)، ناوی تەواوی یوسرا ڕەجەب کەمەرە و لە ساڵی ١٩٧٧ لە شاری خانەقین لە بنەماڵەیەکی کوردی فەیلی لەدایکبووە. پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ نوێنەرایەتی پارێزگای سلێمانییە.
ماکوان کەریم
زانیاری
کەسایەتییەکان
ماکوان کەریم یان خەسرەو (بە عەرەبی: ماكوان كريم، بە ئینگلیزی: Makwan Karim)، ناوی تەواوی خەسرەو عەبدولکەریم سەعیدە و لە ساڵی ١٩٧٧ لە شاری پێنجوێن لەدایکبووە. ڕۆژنامەنووس و نووسەرێکی ئیسلامییە. لە ٤ـی ئابی ٢٠٢٠ـدا لە ئیتاڵیا زیندانی کرا، تاکوو ١٠ـی ئابی ٢٠٢٢ ڕادەستی حکوومەتی نەرویج کرایەوە.
حەریق
زانیاری
شاعیر و ئەدیبان
ساڵحی کوڕی مەلا نەسروڵڵا ناسراو بە حەریق (بە ئینگلیزی: Hariq، بە عەرەبی: حریق) یەکێکە لە شاعیرە کوردەکانی سەدەی بیستەمی شاری سلێمانی.
بۆردومانی ئەتۆمی هێرۆشیما و ناگاساکی
زانیاری
مێژوو
بۆردومانی ئەتۆمیی هێرۆشیما و ناگازاکی (بە ئینگلیزی: Atomic bombings of Hiroshima and Nagasaki، بە عەرەبی: القصف الذري على هيروشيما وناجازاكي) هێرشێکی ئەتۆمییە کە لەلایەن ئەمریکاوە لە کۆتایی جەنگی جیهانیی دووەم لە مانگی ئابی ١٩٤٥ لە دژی ئیمپراتۆریەتی ژاپۆن دەستی پێکرد.
مێش
زانیاری
مێرووەکان
مێش یاخود مەگەز (بە عەرەبی: ذوات الجناحين، بە ئینگلیزی: fly)، لە کۆمەڵەی مێرووە باڵدارەکاندا پۆلێندەکرێت و تایبەتمەندە بە بەکارهێنانی تەنها یەک جووت لە باڵەکانی بۆ فڕین، لە کاتێکدا جووتەکەی دیکەی بۆ پاراستنی هاوسەنگی بەکاردەهێنێت.
ئەسپێ
زانیاری
مێرووەکان
ئەسپێ (بە عەرەبی: قمليات، بە ئینگلیزی: louse or lice)، جۆرێکە لە مێرووە مشەخۆرەکان، بەگشتی لە بەندینخانە و قوتابخانە سەرەتاییەکاندا هەیە، بەتایبەتی لە هەلومەرجی نەبوونی پاکوخاوێنیدا، نشینگەکەی بریتییە لە ناو قژ و لەسەردا هەیە کە لە ڕەگی تاڵە مووەکانەوە خوێن دەمژێت و گەشەدەکات.
‹
1
2
...
760
761
762
763
764
765
766
...
1226
1227
›