هونەری پەروەردەکردنی منداڵ (بە ئینگلیزی: The art of educating children with story، بە عەرەبی فن التعليم الأطفال بالقصة)، منداڵان بە سروشت حەز بە چیرۆک دەکەن بەهۆی چیرۆکەوە چەندان ئامۆژگاری و مەبەستی جوان دەگەنە شوێنی خۆیان، چەندان بیرۆکەی باش دروست دەبن، ڕۆحی بەرگری و داهێنانی تێدا دروست دەکات.
پرسیاری ڕاست و هەڵە لە کاتی دانانی پرسیاردا (بە ئینگلیزی: True and false questions when asking question، بە عەرەبی: نمط الأسئلة صح و خاطأ عند وضع الأسئلة)، لەم جۆرە پرسیارەدا کۆمەڵێک دەستەواژە و پرسیار لە فێرخواز دەکرێت و لە بەردەم هەر بڕگە و پرسیارێکدا دوو وەڵام هەیە (بەڵێ) و (نەخێر).