كۆی گشتی: 1264
پۆلێنكردن
زانیاری پایتەختەکان
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
تالین (بە ئینگلیزی: Tallinn، بە عەرەبی: تالین) ئاوەدانترین شار و پایتەختی ئیستۆنیایە، دەکەوێتە باکووری ئیستۆنیا لەسەر کەنداوی فینلەندا لە دەریای بەڵتیک، ژمارەی دانیشتووانەکەی ٤٥٢.٠٠٠ کەسە، لە ڕووی ئیدارییەوە دەکەوێتە ناوچەی هارجو ماکۆند. تالین ناوەندی سەرەکی دارایی و پیشەسازی و کولتووری ئیستۆنیایە.
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
پاستای گۆشت (بە ئینگلیزی: meat pasta، بە عەرەبی: باستا اللحم) جۆرێکی تری پاستایە کە گۆشتی تێدا بەکاردێت. دروستکردنی ئەم پاستایە کاتێکی زۆری ناوێت و بە چەند هەنگاوێک دروست دەکرێت. سەرەتا دەبێت پاکەتە مەعکەرۆنییەکە لەناو مەنجەڵێک ئاوی گەرمدا دابنێیت تاکوو نەرم دەبێتەوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
دینا یان دینە (بە ئینگلیزی: Dina)، کچە گۆرانیبێژێکی کوردە، ناوی تەواوی دینا محمد خدرە، لە ساڵی ١٩٨٨ لە شارۆچکەی ڕانیە لەدایکبووە، دینا بە یەکێک لە قوتابییەکانی ئاوازدانەر ھەڵکەوت زاھیر دادەنرێت کە لە مانگی تەممووزی ساڵی ٢٠١٧ بۆ یەکەمجار بە ھاوکاری ئەو دەرکەوت
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
دۆلفین (بە عەرەبی: دولفين، بە ئینگلیزی: Dolphin)، بە جۆرێک لە جۆری نەهەنگەکان هەژماردەکرێن کە ددانەکانیان بچووکە، و زیاتر لە ٤٠ جۆری جیاوازیان هەیە، بە پێچەوانەی ڕای خەڵکەوە دۆلفینەکان ماسی نین سەرەڕای ئەوەی لە ئاودا دەژین.
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
پەنگوین یاخود بەتریق (بە عەرەبی: البطريق، بە ئینگلیزی: penguin)،بە باڵندەی ئاوی پۆلێندەکرێت بەڵام توانای فڕینی نییە، لە تیرەیەک پۆلێندەکرێت کە ١٨-٢١ جۆر باڵندەی ئاوی لەخۆ دەگرێت، نشینگەی پەنگوینەکان بریتییە لە نیوە گۆی باشووری زەوی، ئاو و هەوای ساردیان بەلاوە پەسەندە نەک بەستوو.
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
کیسەڵ (بە عەرەبی: سلحفاة، بە ئینگلیزی: turtle)، سەر بە کۆمەڵەی کۆنترین خشۆکەکانن کە هەتا ئێستا ماونەتەوە، ئاژەڵی خوێن ساردن و ژمارەیەک ڕژێنیان هەیە کە هاوکارییان دەکات لە پاککردنەوەی ئاو لە خوێیەکان لە کاتی خواردنەوەیان، بەهۆی ڕشتنی فرمێسکەوە و دەردانی خوێیە زیادەکە.
زانیاری باڵندەکان
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
مراوی (بە عەرەبی: بطة، بە ئینگلیزی: duck)، لە پلەیەکی جیاکراوەی باڵندە ئاوییەکاندا پۆلێندەکرێت، هەتا ئێستە ١٦٢ جۆری جیاوازی دۆزراوەتەوە و ناسراوە، نشینگەی مراوی دەکرێت هەموو ناوچە جیاوازەکانی جیهان بگرێتەوە جگە لە جەمسەرە بەستووەکان، بەڵام هەندێک لە جۆرەکانی سنوردارن.
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
گلۆستەر (بە ئینگلیزی: Gloucester، بە عەرەبی: غلوستر)، شارێکی كاتێدراڵییە و گرنگترین شاری هەرێمی گلۆستەرشایەرە لە باشووری ڕۆژئاوای ئینگلتەرا. گلۆستەر دەکەوێتە بانکی خۆرهەڵاتی ڕووباری سێڤێرن (Severn)ـەوە و ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە نزیکەی ١٥٠ هەزار کەسە.
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ورسیستەر (بە ئینگلیزی: Worcester، بە عەرەبی: ورسستر)، شارێکی كاتێدراڵی و گرنگترین شاری گەورەی ورسیستەرشایەرە لە ئینگلتەرا، ئەم شارە دەکەوێتە سەر ڕووباری سێڤێرن (سێڤێرن) و ٤۸ کیلۆمەتر لە باشووری خۆرئاوای بێرمینگهام، ۱٦۳ کیلۆمەتر لە باکووری خۆرئاوای لەندەن
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
بەهجەت یەحیا (بە عەرەبی: بهجت يحيى، بە ئینگلیزی: Bahjat Yahya)، هونەرمەندێکی دیاری باشووری کوردستانە و لە ساڵی ١٩٦٥ لە گەڕەکی کانی ئاسکانی شاری سلێمانی لەدایکبووە. بەوە ناسراوە خاوەن دەنگێکی عیرفانی و ئاوازێکی تایبەت بە خۆیەتی.