ترشی گۆگردیک (تێزاب) چۆن دروستدەکرێت؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-20-22:30:00 - کۆدی بابەت: 3480
ترشی گۆگردیک (تێزاب) چۆن دروستدەکرێت؟

ناوه‌ڕۆك

تێزاب

ترشی گۆگردیک مادەیەکی کیمیاوی پیشەسازی زۆر گرنگە و پێی دەوترێت (شای ترشەکان) لە پیشەسازی پەینی کیمیاوی و بۆیاخ و دەرمانە پزیشکییەکان و تەقینەوەکان و ڕیشاڵە کیمیاوییەکان و مەوادە پاکژکەرەوەکاندا بەکاردەهێنرێت، وەکو چۆن لە ترشیەکانی تری وەکو هێدرۆلیک و ترشی نتریک (ئاوی ئاگر)دا.
چەندین جۆر لە کانزاکان بە ترشی گۆگردیک پاکدەکرێنەوە، وەکو چۆن ئەم ترشیە لە پاڵفتەکردنی شەکر و پترۆڵ و بەرهەمهێنانی زنجیرەیەکی بەرفراوانی کیمیاوییەکاندا بەرهەمدەهێنرێت.

ئایا دەزانن چۆن ترشی گۆگردیک دروستدەکرێت؟

دوو ڕێگە هەیە لە دروستکردنی (شای ترشیەکاندا) یەکێکیان بە ڕێگەی تیعانی قورقوشمی کە نزیکەی ٢٠٠ ساڵە ئیشی پێدەکرێت، ڕێگەی دووەمیش بە ڕێگەی (تلامس) دەناسرێت. ڕێگەی یەکەم کەمتر بەتوانایە لە ڕێگەی دووەم، بەڵام هێشتا نرخی گەورەی بازرگانی خۆی هەیە. (ڕێگەی تیعانی قوڕقوشمی) زۆر ئاڵۆزە کە بە سوتاندنی گۆگرد یان برژاندنی بیریت، دووەم ئۆکسیدی نایترۆجین بۆ سێیەم ئۆکسیدی گۆگرد کە کارێ دەکات لەگەڵ هەڵمدا بۆ بەرهەمهێنانی ترشی گۆگردیک، کە وەکو مادەیەکی کیمیاوی بەکاردێت لە پیشەسازیدا. لە کرداری (جۆری تلامس)دا دووەم ئۆکسیدی گۆگرد لەگەڵ هەوادا تێکەڵ دەکرێت، ئینجا بە یارمەتی مادەیەکی یارمەتیدەر گەرمدەکرێت، یان کانزای پلاتینە یان تێکەڵەیەکی کیمیاویە پێی دەوترێت پێنجەم ئۆکسیدی فانادیۆم. (محفز)ـەکە یارمەتی کرداری زۆرکارلێک دەدات و دووەم ئۆکسیدی گۆگردیک لەگەڵ ئۆکسجینەکەدا تێکەڵدەبێت لە هەوا بۆ ئەوەی تێکەڵەی سێیەم گۆگردیک پێکبێنێت، کاتێکیش سێیەم ئۆکسیدی گۆگردیەکە لە ئاودا دەتوێتەوە ترشی گۆگردیک دروستدەکات.
(شای ترشەکان) بەپاکی شلەیەکی ڕونی ئاوی بێڕەنگە، زۆر چالاکە و هێرش دەکاتە سەر زۆربەی کانزاکان بۆ ئەوەی خوێیەک پێکبهێنێت کە پێی دەوترێت سلفات یان گۆگردات، زۆر بە خێرایی ئاو دەمژێت و بەزۆری لە وشککردنەوەدا بەکاردەهێنرێت. لە کاتی چاککردنی ترشی گۆگردیکدا، دەبێت زیادیکەیت بۆ ئاو، ئەو ئاوەی زیاددەکرێت بۆ ناو ترشەکە گەرمییەکەی دڵۆپەی ئاوەکە دەکوڵێنێت کە وادەکات ترشیە گەرمیەکە بە شێوەیەکی مەترسیدار پێماندا هەڵپرژێت. 


سەرچاوەکان



2765 بینین