ژمارەی کاتژمێرەکانی ڕۆژوگرتن لە وڵاتانی جیهان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-21-04:08:00 - کۆدی بابەت: 3499
ژمارەی کاتژمێرەکانی ڕۆژوگرتن لە وڵاتانی جیهان

ناوه‌ڕۆك

ڕۆژووگرتن

مەبەست لە ڕۆژووگرتن فەرزێكە لەسەر موسوڵمانان كە نابێت هیچ خواردن و خواردنەوەیەك بخۆن لە كاتی ڕۆژهەڵهاتنەوە تا ڕۆژئاوابوون، هەروەها خودای گەورە دەفەرموێت: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ) (183) سورەتی البقرة.

ژمارەی كاتژمێرەكانی ڕۆژووگرتن لە وڵاتانی جیهان

وڵاتانی ئاسیا

هیندستان
ڕێژەی موسوڵمانان لە وڵاتەكەدا: %20
ژمارەی كاتژمێرەكانی ڕۆژووگرتن: 14 كاتژمێر و 30 خولەك

ئەندەنوسیا
ڕێژەی موسوڵمانان لە وڵاتەكەدا: %88
ژمارەی كاتژمێرەكانی ڕۆژووگرتن: 13 كاتژمێر 

پاكستان
ڕێژەی موسوڵمانان لە وڵاتەكەدا: %96
ژمارەی كاتژمێرەكانی ڕۆژووگرتن: 15 كاتژمێر

بەنگلادیش
ڕێژەی موسوڵمانان لە وڵاتەكەدا: %9
ژمارەی كاتژمێرەكانی ڕۆژووگرتن: 17 كاتژمێر 

چین
ڕێژەی موسوڵمانان لە وڵاتەكەدا: %10
ژمارەی كاتژمێرەكانی ڕۆژووگرتن: 17 كاتژمێر 

بەحرەین، شانشینی عەرەبی سعودی، لوبنان، فەڵەستین
ڕێژەی موسوڵمانان لە وڵاتەكەدا: زیاتر لە %90
ژمارەی كاتژمێرەكانی ڕۆژووگرتن: 15 كاتژمێر

ئوردن، عێراق، سوریا، كوەیت
ڕێژەی موسوڵمانان لە وڵاتەكەدا: زیاتر لە %90
ژمارەی كاتژمێرەكانی ڕۆژووگرتن: 14 كاتژمێر 

وڵاتانی ئەفریقا

نێجیریا
ڕێژەی موسوڵمانان لە وڵاتەكەدا: %70
ژمارەی كاتژمێرەكانی ڕۆژووگرتن: 14 كاتژمێر 

میسر
ڕێژەی موسوڵمانان لە وڵاتەكەدا: %95
ژمارەی كاتژمێرەكانی ڕۆژووگرتن: 16 كاتژمێر 

جەزائیر، مەغریب، تونس، لیبیا
ڕێژەی موسوڵمانان لە وڵاتەكەدا: زیاتر لە %90
ژمارەی كاتژمێرەكانی ڕۆژووگرتن: 14 كاتژمێر 

سودان
ڕێژەی موسوڵمانان لە وڵاتەكەدا: %97
ژمارەی كاتژمێرەكانی ڕۆژووگرتن: 14 كاتژمێر 

وڵاتە ئەوروپییەكان

فەڕەنسا
ڕێژەی موسوڵمانان لە وڵاتەكەدا: %9.6
ژمارەی كاتژمێرەكانی ڕۆژووگرتن: 16 كاتژمێر 

ئەڵمانیا
ڕێژەی موسوڵمانان لە وڵاتەكەدا: %5
ژمارەی كاتژمێرەكانی ڕۆژووگرتن: 20 كاتژمێر 

شانشینی یەكگرتوو
ڕێژەی موسوڵمانان لە وڵاتەكەدا: %4.6
ژمارەی كاتژمێرەكانی ڕۆژووگرتن: 19 كاتژمێر 

نەرویج، سوید، ئایسلەندا
ڕێژەی موسوڵمانان لە وڵاتەكەدا: نەزانراوە
ژمارەی كاتژمێرەكانی ڕۆژووگرتن: 20 كاتژمێر 

وڵاتەكانی ئەمریكای باكوور

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا
ڕێژەی موسوڵمانان لە وڵاتەكەدا: %2.1
ژمارەی كاتژمێرەكانی ڕۆژووگرتن: 15 كاتژمێر 

كەنەدا
ڕێژەی موسوڵمانان لە وڵاتەكەدا: %3
ژمارەی كاتژمێرەكانی ڕۆژووگرتن: 18 كاتژمێر 

مەكسیك
ڕێژەی موسوڵمانان لە وڵاتەكەدا: %0.26
ژمارەی كاتژمێرەكانی ڕۆژووگرتن: 13 كاتژمێر و 30 خولەك

پایەكانی ڕۆژووگرتن

نیەت هێنان و دووركەوتنەوە لە هەموو ئەو شتانەی كە دەبێتە هۆكاری شكاندنی ڕۆژوو، هەروەها هەندێك هۆكار هەیە كە كەسەكە دەتوانیت بەبۆنەیەوە ڕۆژوو نەگرێت لەوانە: سەفەركردن، نەخۆشی، بەتەمەنی، كەوتنە سەر خوێن، منداڵبوون، سكپڕی، هەروەها هەندێك هۆكار هەن كە دەبنە بەتاڵكردنەوە ڕۆژوو كە بریتین لە: قەترەی دەم و لووت، خوێن بەخشین، سەرجێی كردن، ڕشانەوە بە ئەنقەست، دووكەڵ هەڵمژین (جگەرە كێشان)، خواردن و خواردنەوە بە ئەنقەست.

سوننەتەكانی ڕۆژووگرتن

  • دوعاكردن پێش بەربانگ كردن (ذهب الظمأ وابتلت العروق، وثبت الأجر إن شاء الله)
  • پەلەنەكردن لە كاتی بەربانگ كردندا و دەستپێكردن بە خورما و ئاو
  • دووركەوتنەوە لە خراپە
  • كردنی كاری خێر
  • هەروەها نانی پارشێو بخۆین هەر وەك پێغەمبەر (د.خ) دەفەرموێت: (تسحروا فإن في السحور بركة).


سەرچاوەکان



592 بینین