ناوهڕۆك
جووت بوون و سه‌رجێیی
جووت بوون ده‌ربڕینی ئاڵوگۆڕی خۆشه‌ویستی نێوان دوو خۆشه‌ویسته ، و ڕێگایه‌كه بۆ ده‌رخستنی سۆزی ئاره‌زووی یه‌كتر ویستن و ، بوژاندنه‌وه‌ی گیانی به‌رزه فڕین و باڵه فڕه به‌ناو ئارامییه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ری عیشق دا و هه‌ست كردن به خۆشه‌ویستی و گونجاندن.
قۆناغه‌كانی كرداری جووت بوون
1- ووروژاندنی سێكسی
2- ڕه‌پبوون
3- چوونه ناوه‌وه و جوڵه‌كانی جووت بوون
4- ڕژاندن
5- ئۆرگازم / لوتكه‌ی چێژ
6- سوڕی سستی و خاوبوونه‌وه
وروژاندنی سێكسی
پێویسته ئه‌وه بڵێین كه یاریكردن پێش كاره سێكسی یه‌كه هۆكارێكی پێویسته بۆ ووروژاندنی هه‌ستی سێكسی ، چونكه ده‌بێته هۆی زیادبوونی هێزی ڕه‌پبوون ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه یاریكردن خۆی چێژێكی تایبه‌تی هه‌یه و له چێژی جووت بوون كه‌متر نی یه.
ئه‌گه‌ر ژن و مێرد به ته‌واوی یه‌كتریان خۆشبوێت ده‌بینین كه یاریكردن هه‌ستی یه‌كتری ویستن و ئاره‌زوویان زیاد ده‌كات و له خه‌سڵه‌ته باشه‌كانی یه‌كتری تێ ده‌گه‌ن و تیایدا ههیهكهیان پاڵاوته‌ی هه‌سته سۆزی دڵسۆزییه‌كه‌ی به‌وی دی ده‌به‌خشێت.
له‌پاش ئه‌وه‌ش كه یاریكردن ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی ، به‌ریه‌ككه‌وتنی ئه‌ندامه سێكسی یه‌كان به شێوه‌یه‌كی هێمن و نه‌رم و نیان ده‌ست پێده‌كات ، بۆ ئه‌وه‌ش كه جووت بوون بگاته ڕاده‌ی ئاڵوگۆڕی خۆشه‌ویستی پێویسته هه‌ردووكیان ئه‌وپه‌ڕی چێژی لێوه‌ربگرن ومافیان تێدا یه‌كسان بێت ، واته ژن ئه‌وپه‌ڕی مافی خۆیه‌تی كه ڕۆڵێكی ئیجابی له‌و كاره‌دا ببینێت ، نه‌ك ڕۆڵێكی سلبی ، ژن ئه‌وپه‌ڕی مافی خۆیه‌تی چێژ له تاوه جه‌سته‌ییه‌كان به ڕێگا ڕهواكان هه‌روه‌ك پیاو وه‌ربگرێت ، چونكه ئه‌ویش مرۆڤه و هه‌مان هه‌ستی هه‌یه و پێویسته غه‌ریزه‌كانی وه‌ك پیاو له قاڵبی عورف و ڕه‌وشتدا تێر بكات.
ووتمان پێویسته به‌ریه‌ككه‌وتنی ئه‌ندامه سێكسی یه‌كان كاتێك بێت كه حه‌ز ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی دوای یاریكردن ، ئه‌و كاته په‌نجه‌كان به‌ر سك و ناو ڕانه‌كان ده‌كه‌ون ، وه ده‌ستی ده‌گاته به‌رده‌م زێی ژن و له‌سه‌ر میتكه ده‌وه‌ستێت ، كه پێویسته ئه‌وپه‌ڕی كاتی به‌ریه‌ككه‌وتن و یاری بۆ دابنرێت ، چونكه ئه‌م ئه‌ندامه بچوكه زۆر هه‌ستداره و ئاره‌زووه‌كانی سێكسی ژن ده‌ووروژێنێت و حه‌زێكی زۆری لا به‌رپا ده‌كات. پیاویش كاتێك سه‌ری په‌نجه‌كانی ژن به ئه‌ندامه ڕهپبووهكهی ده‌كه‌وێت و ئه‌ندامه‌كه زیاتر ڕه‌ق ده‌بێت و ئاره‌زووه‌كانی ده‌گه‌نه ئه‌وپه‌ڕی توانا و هێزی.
كاتێك هه‌ردوو خۆشه‌ویسته‌كه ده‌گه‌نه ئه‌و پله‌یه توخمه ڕژێنه‌كانیان ، كه بریتین له پرۆستات و كۆپه‌ر له نێردا و ڕژێنی (ئهسكین و پاراسۆلین) له ژن‌دا ده‌ست ده‌كه‌ن به ڕژاندنی ده‌ردراوی لینج كه سه‌ری چوك و سه‌ره‌تای زێ لینج ده‌كه‌ن به‌وه‌ش چوونه ناوه‌وه ئاسان ده‌بێت ، ئه‌وكاته هه‌ردووكیان ده‌گه‌نه ده‌ست پێكردنی قۆناغی سێ یه‌م ، كه بریتی یه له خستنه ناوه‌وه‌ی ته‌واو و جوڵه‌كانی جووت بوون به‌وه‌ش په‌یوه‌ندی یه سێكسی یه‌كان ده‌گه‌نه ئه‌وپه‌ڕی ئامانجیان.
چوونه ناوه‌وه و جوڵه سێكسییه‌كان
وتمان كاتێك ووروژاندنی سێكسی ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی ، خوێنێكی زۆر به‌ره‌و ئه‌ندامه‌كانی زاووزێ ده‌چێت و هه‌موو كه‌لێن و شانه ئیسفنجییهكان پڕ ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ئاوسێن و كرژ ده‌بن ، ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ به‌سه‌ر ژنهكهشدا دێت ، چونكه به‌وه میتكه‌ی ژنه‌كه به‌رز ده‌بێته‌وه و قه‌باره‌ی گه‌وره ده‌بێت و بۆ خواره‌وه درێژ ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر پشتی چوك بكه‌وێت له‌كاتی چوونه ناوه‌وه و جوڵه‌كانی جووت بووندا هه‌روه‌ها دیواره‌كانی زێ هه‌ڵده‌ئاوسێن و سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێن و پڕ ده‌بێ له خوێن ، به‌وه‌ش توون په‌ستان ده‌خاته سه‌ر ئه‌ندامی نێر و باوه‌شی ده‌گرێت ، ئه‌وسا چوكهكه به‌ر دیواره سووربوه ههڵگهڕوهكانی زێ ده‌كه‌وێت.
له كاتی چوونه ناوه‌وه‌دا ، په‌یوه‌ندی یه سۆزییهكانی نێوان ژن و مێرد به‌هێز ده‌بێت و ، هه‌ردووكیان وا هه‌ست ده‌كه‌ن كه ده‌بنه یه‌ك جه‌سته و یه‌ك گیان ، كاتێك پیاوه‌كه هه‌ست ده‌كات ژنه‌كه‌ی گرانترین شتی ژن كه له ژیاندا هه‌یه‌تی و پێی به‌خشیوه ، ژنه‌كه هه‌ست به‌و خۆشه‌ویستی یه تونده‌ی مێرده‌كه‌ی ده‌كات ، و ئه‌م خۆشه‌ویستی و یه‌كتر ویستنهش زیاتر پێكیانه‌وه ده‌لكێنێت.
په‌یوه‌ندی بوونی جه‌سته‌ییان به‌و شێوه‌یه ، هه‌ستیان ده‌جوڵێنێت ، ئه‌و كاته ده‌ست ده‌كه‌ن به جووڵه‌كانی جووت بوون ، كه به هۆیانه‌وه چووك له دیواره‌كانی زێ ده‌خشێت ، ئه‌و خشاندنهش ده‌ماره‌كانی ناو ئه‌ندامه‌كانی زاووزێ ی هه‌ردووكیان چالاك ده‌كه‌نه‌وه ، و ڕاگه‌یاندنه‌كان به خێرایی ده‌گه‌نه مه‌ڵبه‌ندییه ده‌مارییه سێكسی یه‌كان له مێشك و لاكێشه مۆخدا ئه‌وسا په‌رچه وه‌ڵامه‌كان ده‌گه‌نه كوێره ڕژێنه‌كان ، كه چالاكیان ده‌كه‌ن ، هه‌روه‌ها بۆ لووله خوێنهكانیش ، كه پاڵنانی ڕۆیشتن و ده‌رپه‌ڕینی خوێن تیایاندا زیاد ده‌كات ، و به‌وه چێژ وه‌رگرتنیان په‌ره‌ده‌سێنێت و هه‌رچه‌نده چێژیان زیاد بكات ، ووزه‌یان كۆده‌بێته‌وه ، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا ، خۆشی و شادییان زۆر ده‌كات.
ڕژاندن
كاتێك ئه‌و ووزه كۆكراوه لای پیاوه‌كه ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی واته تا ڕاده‌ی تێربوون ، ئه‌و كاته هاندانه ده‌مارییه‌كان ده‌گه‌نه مه‌ڵبه‌ندی ڕژاندن له دڕكه ده‌ماردا ، له‌وێشه‌وه وه‌ڵامه ده‌مارییه‌كان ده‌گاته تۆواوه چیكڵدانهكان و پڕۆستات و كۆپه‌ر ، ئه‌و كاته ئه‌و ماسولكانه‌ی له ده‌وریانن به شێوه‌یه‌كی ڕێك و پێك و یه‌ك له دوای یه‌ك ده‌ست ده‌كه‌ن
به كرژبوون و خاوبوونه‌وه ، و شلاوی تۆواوه‌كه له‌گه‌ڵ ڕژاوی پڕۆستات و كۆپهردا چه‌ند هه‌ڵدانێكی یه‌ك له دوای یه‌ك ده‌هاوێژرێته ده‌ره‌وه ، له‌گه‌ڵ ههڵدانهكهدا ، گه‌یشتن به ئۆرگازم یان ئه‌وپه‌ڕی چێژ ڕووده‌دات ، ئه‌وكاته‌ش چووك له‌وپه‌ڕی گه‌وره‌یی و هه‌ڵچوونی دایه ، ئه‌م حاڵه‌ته پێی ده‌وترێت (له‌رزه حه‌ز) هه‌رچی له‌رزه حه‌زه له ژن‌دا به‌هه‌مان ڕێگا ده‌ڕوات له‌گه‌ڵ هه‌ندێك جیاوازی كه‌مدا.
جوڵه‌كانی جووت بوون ، له ئه‌نجامی به‌ركه‌وتنی چوك به دیواره‌كانی زێ و میتكهدا دروست ده‌بێت ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زیادكردنی ئاره‌زووه‌كان و ، له ئه‌نجامدا ووزه هه‌ستیه‌كان لای ژنه‌كه كۆ ده‌بێته‌وه كاتێك ئه‌و ووزه‌یه ده‌گاته ڕاده‌ی تێربوون ، هانده‌ره‌كان ده‌گه‌نه مه‌ڵبه‌نده ده‌مارییه‌كان ، ئه‌وسا په‌رچه وه‌ڵامه‌كان ده‌گه‌نه ئه‌ندامه‌كانی زاووزێ ی مێ و ئه‌و ماسولكانه‌ی له ده‌وریانن ، له‌به‌ر ئه‌وه ووزه‌كه به تێربوونێكی زۆر لای ژنه‌كه كۆتایی دێت ، و له‌رزێكی حه‌ز و خۆشی له ناوچه‌كه‌دا ڕووده‌دات ، هه‌روه‌ك كاتی ڕژاندنی پیاوه‌كه وایه ، ماسولكه‌كانی میتهكه و ده‌رچه‌ی زێ و ملی منداڵدان گرژ ده‌بن ، ئه‌وسا ده‌ست ده‌كه‌ن به كرژبوون و خاوبوونه‌وه به ماوه‌ی ڕێك ڕێك ، هه‌روه‌ك پیاو چالاكییه ڕژێنه‌كانیش زیاد ده‌كات ، ئه‌وسا ملی منداڵدان مادده‌یه‌كی جه‌لاتینی تفت ده‌ڕێژێت به مه‌به‌ستی مژینی تۆوه‌كانی پیاو وه یارمه‌تیدانیان بۆ ڕۆیشتن به‌ره‌و منداڵدان ، هه‌روه‌ها منداڵدانیش ده‌ست ده‌كات به كرژبوون و خاوبوونه‌وه ، به‌مه‌به‌ستی مژینی تۆوه‌كان و سه‌رخستنیان به‌ره و جۆگه‌كانی فالوب.
نیشانه‌كانی هه‌ڵچوونی حه‌زی ژن ئه‌مانه‌یه
زیادبوونی نائارامی و وروژاندن ، فراوان بوونی گلێنه‌ی چاو ، هه‌ناسه‌دانی قوڵ و هێواش و ده‌رپه‌ڕاندنی هه‌ندێك قسه‌ی ناڵاندن و حه‌ز ، و هه‌ندێك جار ده‌رپه‌ڕاندنی هاوار و قیژه‌ی هێواش ، و له‌رزینی جه‌ست ، و هه‌ندێك جار حه‌ز له ژن‌دا ده‌گاته ڕاده‌ی بورانه‌وه.
له‌رزه حه‌ز له ژن‌دا پێ ناگات ، تا به ته‌واوی ژنه‌كه ده‌گاته لوتكه‌ی ئاره‌زووی ناخی بۆ یه‌كگرتنی سێكسی له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌یدا ، و له كاتێكیشدا كه ئاوی ژیان له پیاوه‌كه‌یه‌وه ده‌ڕژێته ناو زێ وه ، هه‌ست به چێژێكی زۆر ده‌كات ، دیواری ئه‌ندامه‌كانی زاووزێی به‌شێكی ده‌مژن و ده‌چێته خوێنیه‌وه و ده‌بێته به‌شێك له جه‌سته‌ی.
لوتكه‌ی چێژ (ئۆرگازم)
ئه‌و ساته‌یه كه تیایدا ژن و پیاو ده‌گه‌نه ئه‌وپه‌ڕی چێژ وه‌رگرتن و بێ ئاگابوون ، له له‌شی مرۆڤدا هیچ میكانیزمێك نی یه بگاته میكانیزمی جووت بوون و كه ئه‌ویش به پله‌ی یه‌كه‌م بریتی یه له ئه‌ندامه‌كانی زاووزێ كه ڕاسته‌وخۆ به‌ستراون به مه‌ڵبه‌نده بڵاوه‌كانی ناو مێشك و مێشكۆله و لاكێشه مۆخ و سهمپهساوییه ده‌مار و كۆئه‌ندامی ده‌ماری زاووزێی تایبه‌ت و هه‌موو به‌شه‌كانی دیكه‌ی كۆئه‌ندامی ده‌مار ، ئه‌م مه‌ڵبه‌نده ده‌مارییانه به ووردی به‌ندن به مه‌ڵبه‌نده‌كانی زاووزێی ده‌روونییه‌وه ، هه‌روه‌ها به مه‌ڵبه‌نده‌كانی ڕژێنه‌كانی زاووزێ و ئه‌وانی دی ، و ڕاسته‌وخۆش به‌نده به سوڕی خوێن و لیمفه‌وه.
سه‌رپه‌رشتی ڕێكخستنی هه‌موو به‌شێك له به‌شه‌كانی ئه‌م میكانیزمه‌وه ئاڵۆزه ، سه‌نته‌ره باڵا كۆكه‌ره‌وه‌كانی ناو مێشكی مرۆڤ ده‌یكه‌ن سهرپهرشتییهك كه له نێوان هه‌موو هانده‌ر و پاڵنه‌رو ڕاگه‌یاندنه‌كاندا گونجاندنێك دروست بكات بۆ ڕێكخستنی كاره وورده‌كانی جووت بوون له هه‌موو قۆناغه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كاندا.
قۆناغی سست بوون و خاوبوونه‌وه
دوای ڕژاندن له ژن و پیاودا ، هه‌ستێكی زۆری سست بوون و خاوبوونه‌وه دایان ده‌گرێت ، خوێن ئه‌ندامه‌كانی زاووزێ به‌جێ ده‌هێڵێت و ده‌گه‌رێته‌وه ناو خوێن هێنه‌ره‌كان ، چوك نه‌رم ده‌بێته‌وه و سیس ده‌بێت ، هه‌روه‌ها سوورههڵگهڕاندنهوهی ئه‌ندامه زاووزێ یه‌كانی مێ نامێنن ، قۆناغی سست بوون له پیاودا ڕاسته‌وخۆ دوای به‌تاڵكردنه‌وه‌ی بارگه ده‌مارییه‌كان دێت ، به‌ڵام له ژن‌دا به‌شێوه‌یه‌كی له‌سه‌رخۆ و هێواش دێت.
ئه‌م هه‌ستی ماندووبوون و شه‌كه‌تی یه زۆربه‌ی جار هه‌ستێكی دڵئارامی و چێژێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت ، ماوه‌ی قۆناغی خاوبوونه‌وه له‌وانه‌یه درێژ یان كورت بێت واته به‌پێی كه‌سه‌كان و به‌پێی كات له هه‌مان كه‌سدا ده‌گۆڕێت ، له حاڵه‌ته سروشتی یه‌كاندا ئه‌و قۆناغه له دوو كاتژمێر زیاتر تێپه‌ڕ ناكات ، ئه‌وسا توانای چووك بۆ ڕهپبوونهوه ده‌ست پێده‌كاته‌وه.