بڕۆکلی

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-15-02:21:00 - کۆدی بابەت: 4514
بڕۆکلی

ناوه‌ڕۆك

بڕۆکلی 

لەم سەردەمەدا بڕۆکلی بۆتە درەوشاوەی ناو سەوزەکان, لەبەر بوونی ژمارەیەکی زۆری پیکهاتەی کیمیاوی تیایدا کەوا بەرگری لە توشبوون بە نەخۆشی دەکەن، دوو توێژەرەوەی ئەمریکی بەناوی (جۆن.ج.میکنۆڤیز و لیۆن براد لۆ) لە پەیمانگای توێژینەوەی هۆرمۆنەکان لە نیۆیۆرک ماددەیەکیان لەناو بڕۆکلی دۆزییەوە بەناوی (ئیندۆل-Indoles)، ئەو پێکهاتانە لە کۆمەڵەی قەرنابیتەکاندا هەیە

(Vegetable cruciferoun) کە بریتین لە قەرنابیت و بڕۆکلی و کەلەرم و کاهو، ئەم ماددەیە کاردەکاتە سەر تێکشکان و شیکردنەوەی پێکهاتەی هۆرمۆنی ئیسترۆجین بەتایبەتی لەو شوێنانەی کەوا کاریگەری ئەو هۆرمۆنەیان زۆر لەسەرە، هەندێک توێژەرەوەی تر لە زانکۆی (Johan Hopkins University School of Medicine) ماددەیەکی تریان لەناو برۆکلی دۆزییەوە بە ناوی (سەلفۆرافان-Sulforaphane) کە ماددەی کبریتی تێدایە کە ئەویش لەلایەن خۆیەوە کاردەکاتە سەر خانە و شانەکانی لەش تاوەکو ئەنزیمیک دروست بکات دژی شێرپەنجەکان (Cancer fightin enzymes).

هەروەها ئەو ماددەیە (سلفۆرافان) لەناو گێزەر و پیازیش هەیە، هەروەها برۆکلی ماددەی (بیتا کارۆتین-Beta carotene)ـی تێدایە کە دژی شێرپەنجە کاردەکات، ئەویش بەهۆی بوونی سیفەتی (دژە ئەکسەدە-Anti Oxidants) لە کتێبی (قەڵەوی و ڕێجیم) کە لە بڵاوکراوەکانی (نارین)ـە، بەدرێژی باسی ئەنتی ئەکسەدە کراوە، هەروەها لە برۆکلی ژمارەیەکی زۆری کانزا و ڤیتامینات هەیە وەک کالیسیۆم و پۆتاسیۆم و ترشی فۆلیک و سیلینیۆم و ڤیتامین سی.

کاریگەری کانزا و ڤیتامیناتەکانی ناو برۆکلی

  • کالیسیۆم و ترشی فۆلیک کاردەکەن وەک دژە شێرپەنجە.
  • پۆتاسیۆم هاوسەنگی شلەی لەش دەکات و ڕێکخەری لێدانی دڵ و پەستانی خوێنە.
  • ڤیتامین سی بەرگری لەش زیاد دەکات دژی هەوکردنەکان و کاریگەری دژە ئۆکسیدیشی هەیە.
  • سیلینیۆم کار دەکات وەک دژە شێرپەنجە و جەڵتەی دڵ و مێشک.

زانایانی عەرەب وەک ئیبن سناو ڕازی شێرپەنجەیان ناسیووە و کاریگەری قەرنابیتیشیان لەسەر ئەو  جۆرە نەخۆشیان باسکردووە بە هەردوو جۆرەکانیەوە، کە بریتین لە ترسناک و سووک(Malignant&Benign tumors)،بەکارهێنانی ئەو ڕووەکانە پێش هاتنە کایەی نەشتەرگەری و سووتان و بڕین و تیشکی لەیزەر بووە، ئەوانەی حەزناکەن کۆمەڵەی قەڕنابیت بخۆن لە ڕۆژئاوا حەبیکی تایبەتیان درووست کردووە بەناوی (Broccoli Isolated Extract)، هەرچەندە خواردنی ڕووەکەکە باشترە لە حەبەکە چونکە ماددەی تری وەک ڕیشاڵی زۆر تێدایە بۆ هەرس و قەبزی و مایەسیری باشە.


سەرچاوەکان



1636 بینین