ناوهڕۆك
ڕێژەی ئیسترۆجین لە کاتی جیاوازدا
- لە تەمەنی منداڵیدا لە ساڵی هەشتەمەوە ئاستی ئەم هۆرمۆنە دەست بە بەرزبوونەوە دەکات بەهۆی هاندانی هێلکەدانەوە لەلایەن ڕژێنی ژێر چوارپای بینین، لە تەمەنی ١١-١٢ ساڵیدا بڕی ئەو ئیسترۆجینەی کە هەردوو هێلکەدارن دەیڕژێنن دەگاتە ئاستێکی بەرز و دەبێتە هۆکاری گەورەبوونی مەمکەکان و دروست بوونی کرداری بێ نوێژی.
- لە سووڕی مانگانەدا ئاستی ئیسترۆجین هەر لە بەرزبووندایە تا ماوەی ٢١ ڕۆژ چونکە ئەو هۆرمۆنە هۆرمۆنی پارێزەری هێلکەیە، ئافرەت لە ژێر کاریگەری ئەو هۆرمۆنە لەو ماوەیەدا هەست بە ئاسوودەیی و خۆشی ژیان و خۆشەویستی و هیوای دواڕۆژی ڕوون و گەشبینی بەرامبەر بە ژیان دەکات، چونکە ئەو هۆرمۆنە کاری هێمن کەرەوەی هەیە لەسەر دەروونی مرۆڤ، گەر پیتێن نەبوو ئەوا ئاستی ئەو هۆرمۆنە دادەبەزێت و ئافرەت باری دەروونی و جەستەیی بە پێچەوانە دەگۆڕێت.
- لە کاتی سکپڕی و دووگیانیدا ئەو هۆرمۆنە پاش پیتێنی هێلکە بە ٦-٨ ڕۆژ ئاستی بەرز دەبێتەوە، دەگاتە بەرزترین ئاستی پاش تێپەڕبوونی ٦٠-٩٠ بەسەر سکپڕیدا، دوای ئەم ماوەیە لە ڕۆژی ١٢٠ تاوەکو کۆتایی سکپڕی ئاستی ئەم هۆرمۆنە لە دابەزیندا دەبێت، سەرچاوەکانی ئەم هۆرمۆنە لە سووڕی مانگانە لە هێلکەدانەوە دروست دەبێت، لە دوای پیتێن و سەرەتای سکپڕی لە زەردە تەنەوە دروست دەبێت، لە دوای بەرە و پێشەوە چوونی سکپڕی و دروست بوونی وێڵاش، ئەو هۆرمۆنە لە وێڵاش و هێلکەدانەوە دروست دەبێت، کەواتە هۆرمۆنی مێینە بەردەوام لە گۆڕانکاری دایە و لە بەرزی و نزمی دایە بە درێژایی ژیانی مێینە، لە کاتی دروست بوونی چیکڵدانەی گرافیان ئاستی ئەو هۆرمۆنە لە خوێن دەگات بە ٥٠-٦٠پیکۆگرام/مل٣، لە کۆتایی قۆناغەکانی زەردە تەن ئاستی دەگات بە ٢٥٠-٤٠٠ پیکۆگرام/مل٣، لە تەمەنی لە بێ نوێژی کەوتن دەگاتە نزمترین ئاست.
کارەکانی ئیسترۆجین
- گەشەی ئەندامەکانی زاوزێی مێینە و گەشەی توخمە ڕژێنەکان.
- ئامادەکردنە دیواری ناوەوەی منداڵدان بۆ ئەگەری سکپڕی.
- دەرکەوتنی سیفەتە دووەمییەکانی مێینە وەک دەرکەوتنی مووی بن باڵ و خوارەوەی سک و نەبوونی لە شوێنەکانی تر و بچووکبوونەوەی قوڕگ و ناسکبوونی دەنگ.
- دەرکەوتن و بەرزبوونەوەی مەمکەکان، فراوان بوونی حەوز و باریکی سەر شانەکانی.
سەرچاوەکان
2559 بینین