گوڵی نەعناع

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-20-02:27:00 - کۆدی بابەت: 4674
گوڵی نەعناع

ناوه‌ڕۆك

باسی گوڵی نەعناع

بەشی بەکارهاتووی گەڵاکەیەتی، سەرچاوە و مێژووشی لە زۆر وڵاتانی جیهان هەیە، بەتایبەتی ئاسیا و ئەوروپا، مێژوونوس پلینی دەڵێ ئەگریک و ڕۆمەکان بەکاریان هێناوە بۆ شلەی جۆراوجۆر وەک خواردن و لەکاتی ئاهەنگیشدا لەسەر سەری خۆیان دایانناوە، زۆر جاریش لەگەڵ ئارەق تێکەڵاویان کردووە تاوەکو بۆنی خۆش بێ.
پزیشکەکان بەکاریان هێناوە وەک دەرمان بەڵام دیار نییە هەر هەمان جۆرە کە لەلای خۆمان بەکاردێت یان جۆرێکی تر بووە.

میسرییە کۆنەکانیش چاندوویانە و بەکاریان هێناوە. لە سەدەی هەژدەمی زاینیش لە ئەوروپا زۆر بەکارهاتووە لەلایەن پزیشکەکانەوە.

ناوی (Mintha) هاتووە لە یەکێک لە حۆرییەکان کە لە جوانیدا بێ وێنە بووە لەلایەن ئەگریکەکانەوە نابێت بوونەوەر لە خواکان جوانتر بێت، بەڵام کاتێ یەکێک لە خواکان کە ناوی نەمر بووە زانیویەتی ئەو حۆریە لەو جوانترە بۆیە شێوەکەی گۆڕیوە بۆ ڕووەک.

پێکهاتەکەی گوڵی نەعناع

یەکێکە لە ڕووەکە پێشەنگەکان کەوا ڕۆنیان لێدەرهێناوە کە ڕەنگی سەوزی زەرباوە و پاشان دەگۆڕێ بۆ ڕەنگی سوور.
گرنگترین پێکهاتەکانی ئەو ڕۆنە زەیتە ئەمانەن Methylacetate, Isovalerate, Methone, Cineol, Inactive Pinene, Limonene.

بەکارهێنانی پزیشکی گوڵی نەعناع

  • زیاتر بەکاردێت لە زەیتەکانی تر.
  • ئارەزووی خواردن دەکاتەوە و ژانی پێچەکانی ڕیخۆڵە لادەدات و باوبژ کەم دەکاتەوە و هەرس زیاد دەکات.
  • بۆ سکچوون و کۆلێرا بەکاردێت.
  • دڵهەڵچوون و سەرسوڕە کەم دەکاتەوە.
  • پلەی گەرمی لەش و ئارەقەکردن زیاد دەکات.
  • بەکاردێت وەک چای کەم کردنەوەی دڵە کوتە.
  • هێمنکەرەوەی کۆکەی توندە.
  • بەرگری سەرئێەشە و شەقەسەر زیاد دەکات.
  • خەو خۆش دەکات و خەوزڕان لادەدات.
  • بۆ لابردنی بەڵەکی پێست باشە.
  • میزکردن زیاد دەکات و بەردیش دەتوینێتەوە.
  • وزەی جینسی کەم دەکاتەوە.


سەرچاوەکان



960 بینین