نیشاستە

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-23-05:06:00 - کۆدی بابەت: 4776
نیشاستە

ناوه‌ڕۆك

نیشاستە چییە؟

نیشاستە وشەیەكی وەرگیراوە لە زمانی فارسییەوە، كە بریتییە لە تێكەڵەیەك لە شەكر و كاربۆهیدراتە ئاڵۆزەكان وەك: گلوكۆز (Glucose) و ئامیلۆس (amylose)، كە گوڵەكان بەكاریدەهێنن بۆ هەڵگرتنی ڕێژەیەكی زۆر لە شەكرەكان، نیشاستە بە پێكهاتەی سەرەكی پەتاتە، برنج، مەعكەرۆنی و نان دادەنرێت، هەر 100 گرامێك لە نیشاستە 400 كالۆری لەخۆدەگرێت، لێرەدا باسی جۆرەكانی نیشاستە و بەكارهێنانەكانی دەكەین.

جۆرەكانی نیشاستە

  • نیشاستەی گەنمەشامی
  • نیشاستەی برنج
  • نیشاستەی گەنم
  • نیشاستەی پەتاتە

نیشاستەی گەنمەشامی لە هەموو جۆرەكانی تری نیشاستە زیاتر بەكاردەهێنرێت، گەنمەشامی سێهەم زۆرترین بەرهەمی كشتوكاڵی جیهانە لە دوای برنج و گەنمەوە، هەروەها یەكێكە لەو ڕووەكانەی كە بەكارهێنانی زۆرە، گەنمەشامی وەك پێكهاتەیەكی خۆراكی بەسوود دەخورێت پاش لێنانی بە چەندین شێواز، هەروەها وەك خۆراكێك دەدرێت بە ئاژەڵان پاش وشككردنەوە و هاڕینی كە پێیدەوترێت (عەلەف)، دەتوانرێت گەنمشامی ڕۆنی لێدروستبكرێت كە یەكێكە لە ڕۆنە بەناوبانگەكان، هەروەها دەكرێت نیشاستە لە تاقیگەكاندا بە شێوەیەكی كیمیایی دروستبكرێت.

چۆنییەتی دروستكردنی نیشاستە

نیشاستە تۆزێكی سپی وشكە كاتێك دەستی لێدەدیت نەرمە، لە ئاودا ناتوێتەوە، پاش تێپەڕنی نیشاستە بە چەندین قۆناغی پشكنین و شیكاری ئەنزیمیدا هاوكێشە كیمیاییەكەی بریتییە لە (n(C6H10O5)).

بەكارهێنانەكانی نیشاستە لە چارەسەركردندا

  • وەك پارێزەرێك وایە بۆ ئەو مەڵهەمانەی لە پێست دەدرێت.
  • ماددەیەكی پارێزەرە بۆ حەبە كەپسوولییەكان (گولاج).

بەكارهێنانی نیشاستە لە چارەسەركردندا

  • سپیكردنەوەی پێست: بە تێكەڵكردنی كەوچكێك لە نیشاستە و دوو كەوچك لە ئاوی لیمۆی سروشتی، پاشان تێكەڵەكە بخرێتە سەر ئەو شوێنەی كە دەتەوێت سپی ببێتەوە و بۆ ماوەی 20 خوولەك پێوەی بمێنێتەوە پاشان بە ئاوی سارد بشۆردرێت.
  • چارەسەركردنی زیپكەی تەمەنی پێگەیشتن (باڵغبوون): چونكە نیشاستە ڕێژەیەكی زۆر لە كاربۆهیدراتی تێدایە هەڵدەستێت بە وشككردنەوی زیپكە چەورییەكان، ئەمەش لەڕێگەی تێكەڵكردنی كەوچكێك نیشاستە لەگەڵ دوو كەوچك سركە پاشان بدرێت لە شوێنی زیپكەكە بۆ ماوەی 10 خوولەك و دواتر بشۆردرێت.
  • چارەسەركردنی هەستیاری پێست پاش لابردنی مووەكان: لەم حاڵەتەدا كەمێك لە نیشاستە لەگەڵ ئاوی سارددا تێكەڵبكە و پێستەكەی پێ مەساج بكە.
  • چارەسەركردنی هەوكردنی پێست كە لە منداڵی تازەلەدایكبوو ڕوودەدات: كەمێك لە نیشاستە لەگەڵ شیری دایكدا تێكەڵبكرێت و پاشان بخرێتە سەر شوێنی هەوكردنەكە بۆ ماوەی 5 خولەك.

بەكارهێنانەكانی تری نیشاستە

  • بەكاردێت لە دروستكردنی خواردنی منداڵاندا وەك تێكەڵكردنی كەمێك نیشاستە و شیر و شەكر.
  • بەكاردێت لە دروستكردنی جۆرە جیاوازەكانی شیرینییەكان، هەموو جۆرەكانی محەلەبی، تێرامیسیوو (Tiramisu)، كێكی پەنیر (Cheesecake).
  • بەكاردێت لە ئامادەكردنی مەعكەرۆنی بە كرێم بۆ زیادكردنی خەستییەكەی.

چۆنییەتی هەڵگرتنی نیشاستە

نیشاستە دەبێت لە شوێنێكی سارد و وشك و دوور لە شێ و تیشكی خۆر و لە دەفرێكی داخراودا هەڵبگیرێت.


سەرچاوەکان



2143 بینین