بەم ١٠ خاڵە خۆت خۆشەویست بکە

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-04-29-13:25:00 - کۆدی بابەت: 4994
بەم ١٠ خاڵە خۆت خۆشەویست بکە

ناوه‌ڕۆك

خۆشویستن

زۆر ئاسانە بۆ مرۆڤەکان کە باوەڕ بەخۆیان بهێنن پێویست ناکات هەموو کەس خۆشی بوێن، ڕاستیەکەی کێشە لێرەدا ئەوەیە کە تەنانەت تەنهاترین کەسیش هیچ نەبێت پێویستی بە یەکێکە تا خۆشی بوێت، ئەگەر نا لەم دونیایەدا ناتوانیت هەڵ بکەیت، ئەگەر تۆ کەسێکی تەنهایت و ناچیتە هیچ کۆڕ و کۆبوونەوەیەک و ژیانی ڕۆژانەت بە تەنهای بەڕێ دەکەیت ئەوا پێویست دەکات کە خۆت بگۆڕیت تا ژیانیشت بگۆڕدرێت.
ئێمە لە ژیانی ڕۆژانەماندا کۆمەڵێک مرۆڤی تایبەت دەبینین کە لە بینینی هەندێکیان خۆشحاڵ دەبین و لەوانەیە هەوڵ بدەین خۆمان دوورخەینەوە لە بینینی هەندێکی تر، تەنانەت ئەگەر بۆ پرسیارکردنێکی سادەش بێت تۆ هەرچۆن بووە هەوڵ دەدەیت خۆتی لێ دوورخەیتەوە، لەسەر و ئەمانەشەوە هەندێک کەس هەن کە چاوەڕێن هەلێکتان بۆ بڕەخسێت قسەیان لەگەڵ بکەن یان چاوەڕێن ڕۆژ ببێتەوە و بچیتە سەر کار و بیانبینیت، چونکە ئەم کەسانە خاوەنی هەندێک سیفاتن کە وایان لێ دەکات خۆشویستراوبن.

چۆن خەڵكی ئێمەی خۆشبوێ؟

عەقڵ بەرز مەبن

خۆت دوور بگرە لە هەر هەلێک بۆ ئەوەی کە کەسانی تر تۆ بە عەقڵ بەرز سەیر بکەن، هەوڵبدەن گوێ بۆ قسەی کەسانی تر بگرن و پرسیاری گونجاو بکەن، بەجۆرێک قسە بکەن تا کەسانی تر بتوانن لەڕێگەی قسەکردن لەگەڵ ئێوەدا هەست بە دڵخۆشی بکەن و دوای ماوەیەک وات لێدێت خەڵکی بۆ پرس و ڕاوێژ پێت دەڵێت و گرنگ دەبیت لایان.

خۆتان هەڵمەقورتێنن لەکاری کەسانی تردا

نەک ئەوەی کە کەسێکی لووتبەرز و لەخۆبایی بیت بەڵکوو مەبەست لێرەدا ئەوەیە کە تا کاتێک دەربارەی بابەتێک پرسیارتان لێنەکراوە قسەی لێوە مەکەن و بێدەنگ بن، بەدڵنییایەوە بۆ خۆشتان قورسە کە ڕای کەسێکتان نەپرسیبێت و بەڵام قسە بکات و ڕای خۆی بڵێت، خۆتان تێدەگەن کە چ کاتێک پێویستە قسە بکەن و یارمەتی بن بۆ خەڵکی.

ڕق لە دڵ مەگرن بەرامبەر هیچ کەسێک

دوای شەڕ و کینە و ڕق لە دڵتاندا دەربهێنن بەتایبەت کاتێک کە شەڕەکە لەسەر شتێکی بێسوود بووە، دەبێت هەمیشە فێربیت کە مرۆڤێکی دڵ گەورەبیت و دڵت باش بێت، ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە کەسانی تر زیاتر خۆشیان بوێیت، هەڵبەتە مەبەست لەوە نییە کە سادە و گێل بیت و لەسەر هەموو مافێکی خۆت خۆش ببیت، هەمیشە بیری کەسانی تر بخەرەوە کە هێڵی سوورت نەپەڕێنن و بەڵام هەمیشە ئەم شتە مەدەنەوە لە ناوچاویان.

ئارامگربن

ڕێگەبدەن بە کەسانی چواردەورتان کە گەشە بکەن و هەلی ئەوەیان پێ بدەن کە هەڵە بکەن و ئارام بگرن، وەک دەزانن هەموو شتێک لە ژیاندا فێربوونە و ئێوەش دەبێت ئەم هەلەیان پێ بدەن کە زۆر شت تاقیبکەنەوە و فێربنن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە زیاتر جێی متمانە و زیاتر خۆشەویستترن بن و کەسانێک پشتتان پێ دەبەستن و داوای هاوکاریتان لێدەکەن.

ستایشی خەڵکی بکە

ئەوەی کە سەرنج بخەیتە سەر تایبەتمەندی و ڕەفتاری باشی خەڵکی دەریدەخات کە تۆ مرۆڤێکی چەند باشیت، ئەگەر ستایشی کەسانی دەوروبەرت بکەیت ئەوا نەک تەنها خۆشیان دەوێت بەڵکوو کاتێکیش کە دەتبینن لە ناخی دڵیانەوە زەردەخەنەت بۆ دەکەن، هەر خۆت کاتێک کەسێک شتێکی باشت دەربارە دەڵێت هەرگیز بیرت ناچێتەوە و کەسەکە خۆشەویست دەبێت لەلات.

زیاتر سەرنج بخەنە سەر خاڵی بەهێزی کەسانی تر

هەندێک کات زۆر قورسە کە لەگەڵ کەسانێکدا کار بکەیت کە بەتەواوەتی لەگەڵ تۆدا جیاواز بن، دەبێت بۆ ئەوەی پەیوەندیەکەتان تێکنەچێت و بمێنێت سەرنج بخەیتە سەر خاڵی بەهێزی کەسەکە و وەک هەلێک سەیری خاڵە بەهێزەکانی بکەیت بۆ باشتربوونی پەیوەندیەکەتان.

زوو بڕیار مەدەن

هیچ شتێک لەوە ئازاربەخشتر نییە کە کەسێک زانیاری تەواوی نییە لەسەر ئەو ڕووداوەی ڕوویداوە دێت و زانیاری هەڵە دەدات و بە هەڵە بڕیار لەسەر شتەکان دەدات، پێویستە بۆ بڕیاردان لەسەر شتێک تەواوی وردەکاری بزانیت و زیاتر سەرنج بخەیتە سەریان.

درۆزن مەبن

ئەم ڕۆژانە مرۆڤی ڕاست و ڕاستگۆ کەم پەیدا دەبێت و ئەگەر ئەم سیفاتە جوانەتان تێدا بێت ئەوا هۆکارێکە بۆ ئەوەی خەڵکی خۆشیان بوێین، ئەگەر نواندن نەکەیت و خودی خۆت بیت ئەوا خەڵکی زیاتر تۆیان بە دڵ دەبێت و تۆش خەڵکیت هەر بەو شێوەیەی کە هەیە خۆش بوێت، خەڵکیش تۆیان خۆش دەوێت و کاتێک کێشەیەکیان هەبێت داوای هاوکاری لە تۆ دەکەن.

بەخشندە و دڵ باشبن

هیچ کاتێک بەخیل مەبە و پێت ناخۆش نەبێت کە شادییەکانت لەگەڵ خەڵکی تردا بەش بکەیت، بۆ نموونە ئەگەر لە شوێنێک فرۆشگایەکی هەڕاجت بینی ئەوا بە هاوڕێکانیشت بڵێ و کاتێک بەتەواوی بەخشندەیت و چێژ وەردەگریت لە هاوکاری کردنی کەسانی دیکە و هەر بۆیە لای خەڵکی ڕێزلێگیراو دەبیت و لەناخی دڵیانەوە خۆشیان دەوێیت.

نهێنی پارێزی خەڵک بن

دەبێت کەسێک بیت کە خەڵکی بتوانێت دەردەدڵ بکات لەلات و دڵنیابێت کە نهێنیەکانی باس ناکرێت، دەبێت دڵنیایان بکەیتەوە کە بە خراپی سوود وەرناگریت لەو متمانەیەی کە پێیان کردوویت بەهەمان شێوە ئەم سیفاتەی تریش وات لێدەکات زیاتر خۆشەویستر بیت.


سەرچاوەکان



1586 بینین