چۆن کەسی حەسوود بناسینەوە؟

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-05-05-13:26:00 - کۆدی بابەت: 5162
چۆن کەسی حەسوود بناسینەوە؟

ناوه‌ڕۆك

ڕەخنەگرتنێکی نەرێنیانە

باشترین هاوڕێت لەوانەیە ڕەخنەت لێبگرێت بەڵام ئەو نیگەرانە بۆت و بۆ باشەی خۆت وادەڵێت، بەڵام لە هەندێک کاتدا ئەم ڕەخنانە توند و ڕوخێنەرن بە جۆرێکە هەست بە حەسوودی و ئیرەی دەبەیت تێیدا، هاوڕێی ڕاستەقینە بە گشتی بەشێوەکی تایبەت و دوور لە هیچ کەسێک ڕەخنەت لێ دەگرێت بەڵام کەسی حەسوود لەناو خەڵکدا ڕەخنەت لێ دەگرێت تاکوو بتڕوخێنێت و ڕقی خۆی بڕژێت.

پڕوپاگەندە بڵاوکردنەوە لەسەر تۆ

ئەو کەسەی کە حەسوودە هەمیشە هەوڵ دەدات کە بچوکت بکاتەوە لەناو کۆمەڵدا و لای کەسانی تردا، بۆیە کاتێک خۆت نیت دەست دەکات بە بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە و قسەی ناڕاست و درۆکردن بە دەمتەوە.

پیرۆزباییت لێ ناکات

ئەمە یەکێکە لە بەهێزترین نیشانەکانی کەسی حەسوود، کەسی حەسوود کاتێک تۆ سەرکەوتوو دەبیت و شتێک بە دەست دەهێنیت پیرۆزبایت لێ ناکات و تەنانەت پێشی ناخۆشە، بۆ نموونە لەبارەی سەرکەوتنێکی خۆتەوە قسەی لەگەڵ بکە و چاوەڕێی کاردانەوەی بە و ئەوکات بۆت دەردەکەوێت ئیرەیی دەبات یان نا.

بە خراپ پیشاندانی دۆخەکە

کاتێک تۆ جلێکی جوانت پۆشییوە و گومانی تێدا نییە کە جوانە ئەو دێت و بە خراپە باسی دەکات و ڕەخنەت لێ دەگرێت و دەیەوێت متمانەت لە دەست بدەیت و لە جوانی تۆ کەمبکاتەوە.

هاوڕێی ڕۆژی تەنگانە نین

کەسانی حەسوود کاتێک پێویستت پێیان دەبێت ونن و دەرناکەون و چونکە نایەوێت یارمەتیت بدات بەڵکوو حەز دەکات لە ناخۆشی و خەم و پەژارەدا بتبینێت.

کەسی حەسوود مێشکت مەشغوڵ دەکات

بەردەوام مێشکت مەشوڵ دەکەن بە شتی بێماناوە و حەز دەکەن کە سەرقاڵی شتی باش و کاری باش نەکەیت.

ڕەخنەگرتن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و لەناو خەڵکدا

زۆرێک لە کەسانی حەسوود بەردەوام لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا ڕەخنەت لێ دەگرن و هەمیشە بە کۆمێنتی ڕووخێنەر بەژدارن لەگەڵت.

کاتێک تۆ دڵگرانیت، ئەو دڵخۆشە

کاتێک تۆ دڵگران دەردەکەویت ئەویش خۆی دڵگران دەردەخات و بەڵام لە ناخەوە خۆشحاڵە ئەمەش بە سەرنجدانی تەواو لێی لە ڕووخسار و ڕەفتارەکانیدا دەردەکەوێت.

هەمیشە هەوڵ دەدەن کە قسەی خۆیان بسەلمێنن لە هەموو کاتێکدا

ئەم کەسانە لە کۆبوونەوەکاندا کاتێک تۆ شتێک دەڵێیت زوو ڕەخنەی لێ دەگرن و بەردەوام هەوڵ دەدەن کە قسەی خۆیان بسەلمێنن ئەکەر هەڵەش بێت هەر بەڕاستی دەزانن.

لەوانەیە هەوڵبدەن کە زیانت پێ بگەیەنن

یەکێکی دیکە لە نیشانەکانی کەسی حەسوود ئەوەیە کە بەردەوام دەیەوێت بە هەر ڕێگایەک بووە زیانت پێ بگەیەنێت و کەمت بکاتەوە.


سەرچاوەکان



1980 بینین