ئاماده‌كردنی پیتزا

له‌لایه‌ن: تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-04-13-19:00:00 - کۆدی بابەت: 232
ئاماده‌كردنی پیتزا

ناوه‌ڕۆك

پێویستیه‌كانی هه‌ویره‌كه‌ 

كیلۆیه‌ك ئارد واته‌ حه‌وت په‌رداخ

كه‌وچكێكی چێشتخواردن خوێ

كه‌وچكێكی چێشتخواردن شه‌كر

4 كه‌وچكێكی چێشتخواردن ڕۆنی زه‌یت

2 كه‌وچكێكی چێشتخواردن خومره‌

ئاو به‌پێی پێویست

شێوازی ئاماده‌كردن هه‌ویره‌كه‌

ئارده‌كه‌ له‌گه‌ڵ كه‌ره‌سته‌كان تێكه‌ بكه‌و ورده‌ ورده‌ ئاوی تێبكه‌ڵ بكه‌و بیشێله‌ تا ده‌بێته‌ هه‌ویرێكی جوان دایپۆشه‌ باهه‌ڵبێت

پێویسته‌كانی سۆسه‌كه‌

ڕۆن

پیاز 

خوێ

دۆشاوی ته‌ماته‌

بیبه‌ری تون

بیبه‌ری ڕه‌ش

ئاو 

ته‌ماته‌

شێوازی ئاماده‌كردنی سۆسه‌كه‌

كه‌مێك ڕۆن له‌گه‌ڵ پیازێكی بچوك سوركه‌ره‌وه‌و ته‌ماته‌كه‌ له‌ڕه‌نده‌ ده‌درێت پێسته‌كه‌ی لاده‌برێت بیكه‌ره‌ ڕۆن و پیازه‌كه‌و داوده‌رمان و 

خوێ دۆشاوه‌كه‌ی تێبكه‌و سوربویه‌وه‌ كه‌مێك ئاوی تێبكه‌ باخه‌ست بێته‌وه‌

پێویستیه‌كانی سه‌ر پیتزاكه 

ته‌ماته‌

پیاز

زه‌یتون 

په‌نیر 

بیبه‌ری ڕه‌نگاو ڕه‌نگ

قارچك

گۆشتی مریشك 

گۆشتی حه‌یوان 

قیمه‌

شێوازی ئاماده‌كردنی پیتزاكه‌ 

1- هه‌ویره‌كه‌ ده‌كرێته‌ پێنج گونك و پان ده‌كرێته‌وه‌ به‌چه‌تاڵ كونی بكه‌

2- سۆسه‌كه‌ ده‌كرێت به‌سه‌ر هه‌ویره‌كه‌دا به‌جوانی بڵاوده‌كرێته‌وه‌

3- ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه‌ئاماده‌مان كردووه‌ به‌پێی ئاره‌زوو ده‌خرێته‌ سه‌ر هه‌ویره‌كه‌

4- په‌نیری له‌ڕنه دراو ده‌كرێت به‌سه‌ریدا ده‌خرێته‌ فڕن ده‌برژێنرێ


سەرچاوەکان

185 بینین