یاپراخی سڵق ( دۆڵمه‌ )

له‌لایه‌ن: تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-04-16-15:30:00 - کۆدی بابەت: 237
یاپراخی سڵق ( دۆڵمه‌ )

ناوه‌ڕۆك

كه‌ره‌سته‌كان

سڵق 

پیاز

ته‌ماته‌

كوله‌كه‌

بیبه‌ر 

بیبه‌ری تون و شیرین

باینجان

په‌تاته‌ 

پاقله‌ 

كه‌ره‌وز 

ته‌ڕه‌پیاز

برنج

دۆشاو

زیره‌

خوێ

تێكه‌ڵه‌

ترشه‌ سماق

ڕۆن

گۆشت

شێوازی ئاماده‌كردن

1- گۆشته‌كه‌ بكوڵێنه‌

2- باقله‌كه‌ بكوڵێنه‌

3- كوله‌كه‌ و باینجان و په‌تاته‌و پیازو بیبه‌ر هه‌ڵ بكۆڵه‌و سوریان بكه‌ره‌وه‌ 

4- برنجه‌كه‌ بشۆره‌وه‌و دۆشاوی ته‌ماته‌ كه‌ره‌وزی ورد كراو پیازی ورد كراو ناوی باینجان و كوله‌كه‌كه‌ ورد بكه‌و سوری كه‌ره‌وه‌ تێبكه‌

5- خوێ و داوده‌رمانی تێبكه‌

6- ته‌ماته‌كان هه‌ڵ بكۆڵه‌و ناوه‌كه‌ی ورد بكه‌ره‌وه‌و بیكه‌ره‌ برنجه‌كه‌

7- ڕۆنه‌كه‌ گه‌رم بكه‌ بكه‌ بیكه‌ به‌سه‌ر برنجه‌و كه‌ره‌سته‌كان

8- لاسكی سڵقه‌كه‌ بكه‌ره‌ بنی مانجه‌ڵه‌كه‌و  پاقله‌و گۆشته‌ كوڵاوه‌كه‌ بكه‌ به‌سه‌ریدا 

9- هه‌موو كه‌ره‌سته‌ سوركراوه‌كان له‌گه‌ڵ ته‌ماته‌كه‌ برنجیان تێبكه‌و ڕیزی بكه‌ له‌مه‌نجه‌ڵه‌كه‌دا هه‌تا ته‌واو ده‌بن

10- له‌ كۆتای هه‌موو سڵقه‌كه‌ بپێچه‌ره‌وه‌و ڕیزی بكه‌

11- قاپێك بخه‌ره‌ سه‌ر یاپراخه‌كه‌و ئاوی گۆشته‌كه‌ی تێبكه‌و به‌قیاسی برنجه‌كه‌ په‌رداخێ زیاتر 

12- یاپراخه‌كه‌ بخه‌ره‌سه‌ر ئاگر بابكوڵێت ئاوی تێدانما كزیكه‌ باده‌م بكێشێت

13- بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاژمێر دایبنێ به‌ته‌واوی ئیسراحه‌ت بكات و سارد بێته‌وه‌ پێش هه‌ڵڕشت

 


سەرچاوەکان

439 بینین